♦️بێرنار فیربێر له كتێبه ئێجگار جوانه‌كه‌یدا، وته‌یه‌كی چینییه‌كان له‌باره‌ى بایه‌خی پرسیاركردنه‌وه دێنێته‌وه: " كه‌سێك كه پرسیار ده‌كات، ئه‌وه نه‌زانه، نهزانییهك كه ڕه‌نگه بۆ ماوه‌ی پێنج ده‌قه‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ناپرسێت، كه‌سێكه ته‌واوی ژیانی به‌نه‌زانیی به‌سه‌ر ده‌بات." ئه‌لبێرت ئهنشتانیش له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: " گرنگ ئه‌وه‌یه له پرسیاركردن نه‌وه‌ستی."
♦️مه‌حاڵه داهێنانێك هه‌بێت له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا به‌بێ كرده‌ى پرسیار دروست بووبێت، مرۆڤ هه‌میشه ئاستى نهزانینهكانى له زانینه‌كانى ئێجگارى زۆرتره، پرسیاریش ڕۆڵێكی ئێجگار جه‌وهه‌ریی هه‌یه بۆ گه‌یشتن به زانین.
♦️له فه‌لسه‌فه‌دا زۆر جار پرسیار هه‌مان ڕۆڵی خۆری پێبه‌خشراوه، ئاخر ئه‌گه‌ر له میانى خۆره‌وه پرۆسه‌ى بینین له چاودا به‌رجه‌سته بێ، ئه‌وا پرسیار پنت و سوچه تاریكه‌كانى عه‌قڵ ڕووناك ده‌كاته‌وه.
♦️ئه‌گه‌ر پرسیار له ڕۆژدا ڕۆڵی خۆر ببینێت ئه‌وا له شه‌ودا پرسیار هه‌مان بایه‌خی مۆمی هه‌یه، هه‌موو پرسیارێك بریتییه له داگیرساندنى مۆمێك، كه سوچێكی تاریكمان بۆ ڕووناك ده‌كاته‌وه، بۆیه كه‌له‌پووری پێشكهتووخوازی مرۆڤایه‌تى هه‌میشه هانمان ده‌دا پرسیار، هه‌ڵبه‌ت پرسیار له‌پیناو چهلهحانێتى و لهوچهییهكی بێ‌مانا نا، به‌ڵكو له چینیه‌كان ده‌ڵێن له پێناو زانین، دژی نه‌زانین، وه‌ك كرده‌یه‌كی هۆشمه‌ندی.
♦️ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگاى ئێمه گیردهی بووه، كوشتنى پرسیاره، دانه‌گیرساندنی مۆمی پرسیاره بۆ ڕوناكی عه‌قڵ، كوژاندنه‌وه و به‌گژاچوونه‌وه‌ى پرسیاره، ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌و هه‌موو تاركیهیه،له‌لایه‌ن نوخبه‌ى ده‌سه‌ڵات و سیاسیههوه، ئێمه گیرۆده‌ى ده‌ستى ئه‌و هه‌موو سیاسیانهیهن كه پێیان وایه خۆیان هه‌موو شت زانن و پرسیارێك نهماوهى وه‌ڵامیان پێنه‌بێ، چه‌قبه‌ستووی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه له‌پاش خراپكاری نوخبه‌ى ده‌سه‌ڵات په‌یوه‌ستداره به‌و كه‌لتووره سهقهتهى كه پێی وایه له ڕابردوودا و له نێو ده‌قه هه‌ره كۆنه‌كاندا وه‌ڵامی پرسیاره ئه‌مڕۆ و پرسیاره نوێكانى بوونى هه‌یه و ده‌بێ.