ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆیلایەتی و تەکەتول لەحزبەکانی ھەرێمی کورستاندا بوونەتە دوو دیاردەی زەق و لە ھەموو کات زیاتر هەست بە بوونیان دەکرێت. پەیدابوونی ئەم دوو دیاردەیە دەرەنجامی پێچەوانەبوونی ڕۆڵی حزبە لە بواری پەروەردەکردنی کادرو ئەندامەکانیدا. لە ئەاکامی پێشخستن و سەرخستنی کەسانی لاواز بۆ پلە و پۆستە باڵاکانی حزبی ، لەسەر حسابی کادرو ئەندامە دڵسۆزەکان ئەمەش بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کەسانی سەرووتر لەخۆیان ، سەرئەنجام ئەو شێوازە دەبێتە هۆی درووستکردنی کۆیلەی حیزبی و بڵاوبوونەوەی ڕق و کینە لە نێوا سەرکردەو کادرو ئەندامەکاندا و شکاندنی شکوی کاری حیزبی و شێواندنی ژیانی حزبایەتی.

هاوکات وادەکات کادری حزبی نەبێتە خاوەن بووچوون و تێڕوانیینی خۆی و دەستگەری زیاتر دروست دە بێت و ھێچ بەھایەک نامێنی بۆ ھەڵسەنگاندن و جیاوازی نێوان ئەندامی چالاک و ئەندامی سست و لاواز و نامەبدەئی.

ئەم دوو دیاردەییە پەیرەوی حزب و پرنسێبەکانی ژیانی ناوخۆیی حزب وێران دەکات و بنکوڵی دەکات، تا ئەو ئەاستەی بنەماکانی مانەوەی ئەو حزبە نەھێڵی و وابکات کە زۆرێک لەکادرو ئەندامە دڵسۆزەکانی بپرسن و بڵێین، گەر ئەم حزبەی ئەێمە کە لە ھیچ ڕوویەکەوە کاریگەری لە سەر گوڕەپانی سیاسی نەماوە و ناتوانی داکۆکی لە خەڵک بکات ، کەواتە مانەوەی بەم چەشنە چ مانایەکی هەیە؟

ڕاکێشانی ئەم جۆرە کادرو ئەندامانە بۆ کۆنفرانس و کونگرەی حزبەکان، بە دڵنییایەوە کاریگەری خراپی دەبێت و ئەاراستەی کۆیلایەتی لە حزبدا بەھێز دەکات و حزب لە داڕووخان نزیک دەکاتەوە.

ئەم دوو دیاردەیە دەبێتە ھۆی لاوازبوونی دیموکراتی لە نێوخۆی حزبدا و چیتر ناتوانرێ بەپرنسیبەکانی ژیانی ناوخۆیی حزب بەشێوازێکی سەغڵەم کار بکریت ،کە ڕێز لە ڕای جیاواز دەگرێت و بەدەنگدان بووچونەکان یەکلادەکاتەوە . هەر دەنگدانێک لە پێگەکانی حیزبدا ئەنجامدەدرێن گرنگە لە بەر ڕۆشنایی بەرژەوندییەکانی چینی کریکار و زوحمەتکیش ڕووبدەن و تێیدا بەرەوپێشچوونی حیزب بەئەامانج بگیرێت .

بەڵام کۆیلەکانی ناو حزب بۆ ڕازیکردنی سەرۆک و سەردارەکان، بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان ،ئەو پێوەرانە ژێرپێ دەخەن .

لەم جورە حزبایەتیەدا سەرکردەی لاواز و تەکەتول بەرهەمدێت،ئەۆرگانەکانی حزب و داراییەکەی بۆ خزمەتی ئەو تەکەتولانە بەکار دەھێنرێت، ئەمەش دەمانگەیەنێتە ئەو شوێنەی کە کادری بەناو پێشکەوتووی حزب(کۆیلەکراو) بزیقێنی و ھاوار بکات و بڵێ(ئەوەی وەکو ئێمە بیر نەکاتەوە ئەوا دەیخەینە دەرەوەی سەرکردایەتی حزبەوە).

بۆیە پێویستە و کاری بەپەلەیە کە کادر و ئەندامە دڵسۆزەکانی حزب دژی ئەو جۆرە بیرکردنەوانە بوەستنەوە، نابێت ڕێگە بەو چەشنە کادرو سەرکردانە بدەن کە دەیانەوێ چەمکی کۆیلایەتی و تەکەتولات بەھێز بکەن، پێویستە ڕێگەی پێڕەویی لە بەرامبەریان بەکار بهێنرێت تا دەگاتە سزدانییان، چونکە تەشەنەکردنی ئەم دیاردانە حیزب وێران دەکەن.

  • 1