ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کۆرۆنا ڤایرۆس ناوە زانستیەکەی بەزانستی پزیشکی (covid19) لەم رۆژگارەدا، تەواوی جیهان بەدەست ئەم ڤایرۆسەوە گیرۆدە بووە ،دەربازبوون لەم نەخۆشیە بۆتە شتێکی ئاستەم و مەحاڵ ،ئەم ڤایرۆسە بەشێوەیەک تەنیوەتەوە ،وڵاتانی سەرمایەداری تووشی شۆک بوونە ،بەجۆرێک پێش بڕکێ دەکەن لەوەی کامیان چارەسەری دەدۆزێتەوە ،بۆئەوەی لەڕووی زانستی پزشکیەوە ڕابەرایەتی جیهان بکەن ،بڵێن ئەوە ئێمەین کار بۆ تەندرووستی مرۆڤایەتی دەکەین ،کاریگەری نێگەتیڤی ئەم ڤایرۆسە بەشێوەیەکە تەواوی ژیانی وەستاندوە، لە ناویاندا پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن ، کەخۆی پرۆسەیەکی درێژخایەنە و ،لەناو کەشێکی جەنجالدا ئەنجام دەدرێت ،پێویستی بەدڵنیای هەردوولایەنی بەرامبەرە لە مامۆستاو لە فێرخواز .. بۆ ئەوەی هۆکارەکانی ڕوونکردنەوە بۆ هەر وانەیە ئەنجام بدەن ،بەڵام مەترسی و دڵەڕاوکی هەردوو لایەنی بەرامبەر ( لە مامۆستاو قوتابی ) وای کردوە ڕاستی بابەت کە ناوەڕۆکی پرۆگرامەکانی هەر وانەیەکی خوێندنە ون بێت .بەجۆرێک قوتابی هەفتانە رۆژێک بێت بۆ ناوەندەکانی خوێندن لە مانگێک دا چوار رۆژ لەگەڵ مامۆستاکەی ببینێت و گفتوگۆی لەگەڵ بکات ،کەئەمە بەهیچ جۆرێک لەگەڵ بنەمانی زاستدا یەک ناگرێتەوە،چونکە لەو دابڕانە زۆرەدا کەهەفتەیەک دەخاێنی مامۆستا نازانێت چ لایەنێکی بابەتەکە بکاتە ئامانج و بیکاتە یەکەم ،بایەخی یەکەمی پێ بدات .

فێرخوازیش دیسان پرسیارەکانی بە جۆرێک لەتێکەڵی ئارستەی مامۆستا دەکات .ئەمیش دۆخێکی ناهاوسەنگی وای درووست کردوە ،کەمتمانە بوون بە خوێندن و بڕینی قۆناغێکی خوێندن هێچ گۆڕانکارییەکی جەوهەری درووست نەکات ، لەزهنییەتی فێرخوازدا .لە دوا ڕۆژدا گەر بڕوانامەی زانستیش وەربگرێت لە ناوەڕۆکدا ئەوە نیە کە زانکۆ یان پەیمانگا یان ئەو ناوەندە زانستی یە داوای لێ دەکات ، مەترسی ئەم ڤایرۆسە گوشندەیە بەجۆرێکە، بەرنامەکانی وانە وتنەوەی لە(٤۰) چرکەوە کەم کردۆتەوە بۆ (۳۰) چرکە یان کەم تر ، ئەمەش وا دەکات مامۆستا لەگەیاندنی بابەتەکاندا پەلە بکات .زۆریش پرسیار نەوروژێنێ ،چونکە پابەند کراوە بەکاتێکی دیاری کراوەو ،ئەمەش دەبێتە هۆی کرچ و کاڵی لە وانەوتنەوە دا ، وا دەکات مامۆستا نەتوانێت دەست بەرێت بۆ هەموو هۆکارەکانی ڕونکردنەوە ..

مەترسییەکانی ئەم ڤایرۆسە بۆ سەر وڵاتانی هەژارو کەم دەرامەت بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی دەست ڕۆیشتو وخاوەن پێگەی ئابووی بەهێز، زۆر زیاترە ،لەم بارەشدا هەر وڵاتانی هەژارو کەم دەرامەت زەرەرمەندترن ، بەتایبەت بواری پەروەردە و فێرکردن چونکە ژینگەو ناوەندەکانی خوێندنیان وەک پێویست نیە ،تەنانەت هۆکارەکانی خۆپارێزێش کەمتر بەردەست دەکەوێت وەک هۆکارەکانی پاکردنەوە (تەعقیم ) و رۆشنبیری خۆپارێزییان زۆر لاوازە،ئەمیش سەردەکێشێ بۆ ئەوەی پەروەردەو فێرکردن لای ئێمە هەر بەهەژاری بمێنێتەوە ، دواجار گەل و کۆمەڵگەکەمان دەبێتە ئەوەی لە قۆناغێکی ترو مەودایەکی تردا، هەر چاوی لەدەست وڵاتانی سەرمایەداری گەورە بێت ،خۆی لەخۆیدا ئەم هاوکێشەیە سەر دەکێشی بۆ ژێردەستیەی زیاترو وابەستەبوونی درێژتر ،ئەم لایەنەش دوبارە پەروەردی لێ بەدەر نیە ئێمەی وڵاتانی نامی و تازەپێگەیشتوو لە بواری پەروەردە و فێرکردن دا ،نەک ناتوانین پێشبڕکی ئەوان بکەین،بەڵکو تاقیکردنەوەکانی کۆنەکانی ئەوان بەسەد ساڵ و زیاتر دوو بارە دەکەینەوە ، ئێمە زۆر دڵمان خۆش بوو ،وتمان تەکنەلۆجیای پەیوەندی دونیای کردتە تاخێک ئیتر دەتوانین بەئاسانی ئاڵۆگۆڕی پەیوەندی زانستی بکەین وجۆرێک لەتێکەڵ بوونی شارستانیەکان بێتە ئاراوە ، بەڵام نەک ئەوە نەکرا ،بەڵکۆ ئەم ڤایرۆسە کوشندەیە شارو کۆمەڵگەیەکی ،تایبه تیشی دابڕکرد،بەجۆرێک پەیوندی کۆمەڵایەتی لەبنەوە هەڵتەکاند .سەردان و گەڕان ،ئاڵوگۆڕی زانستی پەروەردەشی بەتەواوی سنوور دارکرد ،وای لێهاتوە فێرخواز لەقسەکردنی ئاسای دا لەگەڵ مامۆستاکەی بکەوێتە شک وگومانەوە ...

مامۆستا لە قوتابخانەی هەکاری - کەرکوک .

  • 1