ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پرۆسەی پەروەردە فێرکردن ، وەک یەکێک لە کایەکانی پێگەیاندنی نەوەکانی ئایندە ، ڕوڵ و کاریگەری زۆر گەورەی هەیە .

بۆیە گەر میتۆدەکانی پەروەردە بەشێوەیەک ئامادەنەکرێن ،کە وەڵام دەرەوەی قۆناغی ئەمڕۆمان بێت ،ئەوە ناتوانین هاوشێوەی گەلان ، بەشداربێن لە بونیادنانی شارستانیەتی نوێ ،کە بەشێوەیەک پەلو پۆی هاویشتوە ،زۆر ئازاو داهێنەر نەبین ون دەبین لە ناویداو،دواجار ئەوەی ئەم قۆناغەو کۆمەڵگەکەمان دەیەوێ لە ئاستی دا دەستە وەستان دەبین ،بۆیە هەنگاوی یەکەم لەو رێگا درێژە ،ئاشتکردنەوەی فێرخوازو ناوەندەکانی خوێندنە بەشێوەیەک ،پەیوەندییەکان ڕێکبخرێت کە تەنیا ئامانج لێی فێرخواز بێت ،هەوڵ بدرێت تواناکانیان بدۆزرێتەوە ،گەر ئەم ڕوانینە نەکرێتە ستراتیژ ،فێرخواز ناوەندی (میحوەر) سەرەکی نەبێت ،ئەوە دوبارە پەروەردە تەقلیدی و کلاسیکێکە دووبارە دەکەینەوە ،لە مەیدانی پێگەیاندنی نەوەی تازەدا نەک داهێنانێک پێشکەش ناکەین ،بەڵکو دەبینە بار بەسەر کۆی مرۆڤاتیەوە  ،چونکە لەسەر ئاستی جێهان هەموو ڕۆژێک دەهێنانێک پێشکەش دەکەن و ئێمەش زەق زەق سەیر دەکەین ،ئەفلاتون دەڵێ 🙁 من ناتوانم لە مامۆستاکەم بگەم،هەتاوەکو نەتوانم بیکەم بەهاوڕێی خۆم ..)

ئەمیتۆدە ،یان ئەم ڕوانینە گەر بیدەینە بەر نەشتەری گفتوگۆکردن ، چەندە ڕەنگی داوەتەوە لە ناوەندەکانی زانستی ئێمەدا،ئایە ئێمە توانیومانە بەقوڵی لەم دەستەواژەییە بگەین ؟ ئایە ناوەندەکانی پێگەیاندنی زانست چەندە کار لەسەر رەوینەوەی ترس دەکەن لای فێرخواز ،یان بڵێم هەر شتێک نەهێڵن بەناوی ترس ،چونکە یەکێک لە هۆکارەکانی وەستانەکانی ئێمە بەدرێژایی ڕۆژگار ترس بووە  ،جا ئەو ترسە دەوروبەربێت لە شێوەی بەرجەستەدا،یان میتافیزیکی بێت ،کەدواجار ترسە نادیارەکەش ، هەر دەوروبەر دەیخوڵقێنێ.

دیواری بەرزی قوتابخانەکان ،مامۆستای داربەدەست ،جانتای گەورەی پڕ لەکتێب ،شێوازی قسەکردنی مامۆستایان ،کەمی کاتی دەوامکردن  ، ئاراستە کردنی مناڵ هەرلەسەرەتاوە بەرەو ئایینێکی دیاری کراو ،  یا جۆرێک لە ڕەگەزپەرستی هەموو ئەمانە جۆرێکە لە چاندنی ترس لای فێرخوازان ،بوێە هەنگاوی یەکەم دەست بردنە بۆ هەموو ئەم کایانە ،بۆ ئاشتکردنەوە ،

بە جۆرێک دەستکاری و گۆڕانی تیابکرێت ،کەکار لەسەر هەستانەوەی کەسایەتی فێرخواز بکات ،لەهەمان کاتدا پلان و نەخشە هەبێت بۆ دۆزینەوەی توانای فێرخواز هەر قۆناغی بنەڕەتیەوە بۆ ئاشتکردنەوە ،بەجۆرێک لە دوا قۆناغەدا فێرخواز داهێنانێک ،یان دۆزینەوەیەک پێش کەش بکات بەکۆمەڵگەو مرۆڤایەتی .ئەمڕۆ 

مامۆستای  قوتابخانەی هەکاری لە کەرکوک ..

  • 1