ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەگەڵ هەڵکشانی هێلی هەژاریا دادوەری کۆمەڵایەتی بونی نیە !

لەنوسینی ... جاسم ئەلحلفی . و .... عەلی قادر

کۆمەلەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لەدانیشتنی رۆژی 26 ی تشرینی دووەمی 0720 دا بریاردرا. رۆژی 20 ی شوباتی هەموو ساڵێک بەرۆژی جیهانی دادوەری کۆمەڵایەتی دەست نیشان بکرێت.وئامانج لەوە هاندانی حکومەتەکانە لەسەر روبەروبونەوەی ستەمی کۆمەڵایەتیە. کەلەوێنەی جیاوازا بەرجەستەئەکرێت.لەوانە. زۆرداری کۆمەڵایەتی وپەراوێزخستن و دوورخستنەوەو ناچارکردن و بێبەری کردن وبرسی کردن. دادی کۆمەڵایەتی نابەسترێتەوە لە دابەشکردنی ماف و دەرفەت و بەرهەم تەنها لەنێوان نەوەی ئێستادا. بەڵکو مافی نەوەکانی داهاتوو بگرێتەوەو لەبەرهەم ودەستکەوتی وڵاتا جێی بکاتەوە. بایەخی بەرزی دادوەری کۆمەڵایەتی وفەلسەفەکەی تۆڕێکی تەواوی لێوە هەڵەقوڵێت. ئابروی مرۆڤایەتی بەرجەستەئەکات. بەڵام لێرەدا هەن کەدژایەتی ئەکەن وئەی شیوێنن. قۆرخ کارانی سامنی گەلان پەنائەبەنە بەرهەموو شێوازێک بۆ شێواندنی و دژایەتی کردنی. لەوانە مێشک شتنەوە وەک ئەوەی دادوەری کۆمەڵایەتی کۆسپ بێت لەبەردەم گەشەی خێرای ئابورو سەرچاوەی پێشکەوتن و شارنشینی وشارستانێتی ! لەوپێناوەدا تتێگەیشتنی هەڵە بڵاوئەکەنەوە بانگەشەی ئەوەئەکەن دادوەری کۆمەڵایەتی خێرو چاکەی هەندێک لەساماندارەکانە بەسەر هەژارەکانا ئەیبەخشنەوە. هەروەها لێرەددا هەن مەبەستەکە ئابڵۆقەئەدەن لەتەسک کردنەوەی سنووری کەلێنی ژیان وگوزەرانی نێوان چینەکانی کۆمەڵگا. بەڵام بۆ چونی رەوتی چەپ مەبەستی تایبەتی خۆی هەیە کەئەژماری ئەکات بەرێبازیکی ئابوری کۆمەڵایەتی ئامانج سرینەوەی جیاوازیەکانی نێوان چینەکانی کۆمەڵگایە. مەبەستی دادوەری کۆمەڵایەتی. ناتەبای چاوەرونکراو ئەوروژێنێت لەنێوان ‌هۆشمەندەکانا لەروانگەی ئاراستەی بیروبۆچونی ئنتمای سیاسی هەریەکێک لەوانەوەو هۆشمەندە چەپەکان توانیان ئەم مەبەستە هەڵبوەشینن. بۆ کێشە دیاریکراوەکە لەوانە جیاوازی نەکردن ویەکسانی لەدەرفەتاو زانینی کۆمەڵایەتی و دابەشکردنی دادپەروەرانەی بەرهەم، وەک نەخشەکێشانی هێڵی دیاری رۆشتن بەرەوە جێبەجێ کردن.ودارشتنی بەرنامەیەکی بەرگری بۆ یاسای پەیوەندیدارو داوابکرێت لەحکومەتەکان بەدانانی یاسای کارا بۆ چاک کردنی باری ژیان وگوزەرانی هاونیشمانیان وپاراستنی شکۆمەندیان بەهۆی جێبەجێ کردنی دەستەبەری کۆمەلایەتی. ئەوە دائەنرێت بەیەکێک لەمتمانەی بنەڕەتیەکانی دادوەری کۆمەڵایەتی.ئەوە مافی لەسەر دەست کەوتی شایستەی دارای ئەگرێتەوە بۆ ئەو هاونیشتمانیانەی لەکۆمەڵگادا هەژارەو دابین کردنی پاراستنی تەندروستی باش وزامنی خوێندنی کاریگەرو دەستەبەر کردنی کاری شیاو. داخوازی دادوەری کۆمەڵایەتی بەهێزەوە دەرکەوت لەو دروشمانەدا کەبزوتنەوەی نارەزای بەرزیان کردەوە.لەپەی پێبردنی خورسکیانەی نارەزاکان نەبوو. لەکاتێکدا ئەم داخوازیانە پەیوەندە بەگوێرەی بەبژێوی هاونیشتمانیانەوە.بەلکە دەربرینە لەبارەی هۆشیاری پێشکەوتوەوە. داواکاری ژیانی میهرەبان و رەوایە. لەهاوشانی کارەکانی ترەوە. لەوانە ئاشکراکردنی دەست رۆیوەکان و لێپرسینەوەیان دەربارەی سامانی گشتی و ئەوەی دزیویانەوە ئەو بەرهەمانەی بەهەدەریانداوە. کاتێک باس لەدادوەری کۆمەڵایەتی ئەکەین. لەراستیا ئامانجە بۆ ئاماژەیە کارەساتی کۆمەڵایەتی گەورەتر لەعیراقا. چونکە تێکرای هەژاریەکی ترسناک لەبەرزبونەوەدایە بەهۆی نەبونی بەرنامەی گەشەی بەردەوام وبەهۆی بەرنامەی بەشبەشینەی بەرهەم هێەری گەندەڵی. ئەوەی دزەکان توانیان دەست درێژی بکەنە سەر سامانی گشتی ولەلایەکی ترەوە فراوان بونی کەلێنی بژێوی لەبەینی خاوەن ملیارەکان و پەراوێزخراوەکاندا. کەگەیشتۆتە ئاستی ئەستێرەکان.و بەرزبونەوەی ئاستی رێژەی هەژاری لە سەرو ئەوە وەیە کەلە وەزارەتی پلاندان تۆمارکراوە. لەبەرئەوەی لەدواهەمین ساڵا لەتۆمارکرنەکەدا ئەو ژمارە زۆرەی بیکارانی سەر کەرتی رێکنەخراوی نەگرتۆتەوە. وەک شۆفێرانی تاکسی و فرۆشیاری گەڕۆک و ئەوانەی لەسەر پیادەرەی شەقامەکان شەمەک فرۆشی ئەکەن.و کرێکارانی خانوبەرەو ئەوانی تر. مەزندەی رێکخراوی یونسیف ئاماژەیداوە بەبەرزبونەوەی رێژەی برسێتیەکی یەکجار کوشندە لە٥، ١١-٤،١٣ لەسەدا بۆ نزیکەی ٣٢ لەسەدا ! مانای سەرەرای ئەوش ٤ ملیون عیراقی بۆسەر سوپای هەژاری زیادی کردوەو ژمارەکەی گەشتۆتە ٥، ١١ملیون عیراقی بەپێی دواهەمین ئاماری وەزارەتی پلاندان لەوژمارەیە ٥٢لەسەدا لە پارێزگای موسەنایەو ٤٩لەسەدا لە دیوانیەیەو ٤٨لە سەدا لە زیقارەو ٤٧ لەسەدا لە پارێزگای میسانە. ئەم ژمارە ترسێنەران و کارەساتی کۆمەڵایەتی و جموجوڵی دانیشتوانی لێوەلە دایک ئەبێت. سنور دانەنراوە بۆ٤٠٠- ٦٠٠ هەزار خێزانە عیراقیە نوێە چاودێری کۆمەڵایەتی بیانگرێتەوە بەگوێرەی پێشنیاری حکومەت لەبودجەی ساڵی ٢٠٢١. ئەو جەختکردنەوەیە لە سەرنەکەوتنی وەزارەتی پلاندان لە دابەزاندنی ئاستی هەژاری بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پێویست وبەدواداچوونی ئاراستەکراو بۆ پاڵپشتی هەژاران. هەروەک لەئستراتیجی نیشتمانیدا هاتووە بۆ کەمکردنەوەی هەژاری لەساڵی٢٠١٨ – ٢٠٢٢ لەرۆژنامەی تەریق ئەلشەعبی ژمارە 50 ی رۆژی18ی شوباتی2021 دا بڵاوکراوەتەوە.

 

  • 1