بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تیشک بخه‌ینه سه‌رباس وگفتووگۆ کردن .ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه که‌ی ٦ی ئادار،که له‌ڕۆژگارێکی زۆر مه‌ترسیدار دا له ناوه‌ڕاستی هه‌ولێر. سه‌ره‌ڕایی خۆئاماده کردنێکی زۆری ڕژێم، بۆ هه‌ر ڕووداوێکی له‌م شێوه‌یه ،ڕژێم هه‌ولێری پڕجهیش وجاش کردبوو. توانیمان به به‌رنامه‌یه‌کی زۆر تۆکمه‌و ڕێک وپێک .له ٦ی ئاداری ساڵی ۱۹۹۱ خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری ڕێکبخه‌ین .وهخۆیشاندانهک توانی ئامانجی خۆیی بپێکی.
من ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ره تایی ئه‌نفال .دوایی ئه‌وه‌ی که شه‌ڕی نێوان عێڕاق و ئێران کۆتایی پێهات بێ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هیج یه‌کیان بێ .پاش زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆری گیانی وماڵێ بۆ هه‌ردوولا.
ڕژێمی دیکتاتۆری به‌غداد هه‌موو ئه‌و جه‌یشه زۆره ڕه‌وانه‌ی کوردستان کرد .که پێشتر زۆر ناوجه ئازاد کراو هه‌بوون ، که گشت هێزه سیاسیه کانی کوردستانی وعێڕاقی.ش ئه‌یان توانی چاڵاکی سیاسی وسه‌ربازی خۆیان به ئاسانی تێدا ئه‌نجام بده‌ن.
ئێمه وه‌ک حزبی شیوعی به بڕیاری حزب هه‌وڵماندا ،که ڕێکخستنی ناو شاره‌کان به‌تایبه‌تی هه‌ولێر به‌هێز بکه‌ین .
ڕێکخستنه‌کانی شه‌قڵاوه که من به‌رپرسی بووم .وه‌هه‌روه‌ها هاوڕێ (تۆما) ناسرا به هاوڕێ ئازاد به‌پرسی هاوڕێیانی مه‌سیحی بوو .بڕیارماندا که له هه‌ولێر به نه‌هێنی کاری حزبی ئه‌نجام بده‌ین.حزیش ڕازی بوو به و بڕیاره که‌مان .ئه‌و کات هاوڕێ یان مامۆستا هۆگر وشه‌هید سعدون وهاوڕێ شێزاد حنا فه‌ندی بوون ،به‌لام دوایی ماوه‌یه‌ک له هه‌ولێر نه‌ما.
له‌ماوه‌ی نێوان ساڵی ۱۹۸۸ تا ۱۹۹۱ جه‌ندان چاڵاکی گرنگمان له‌ناو هه‌ولێر ئه‌نجانم ئه‌دا. له‌گه‌ڵ ڕێکخستنه‌کانی ناو شار، به‌تایبه‌تی رێکخراوی عێنکاوه .له‌گه‌ڵ هاوڕێ فاڕوق وهه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوڕێ سروود و هاوڕێ جه‌لال ده‌باغ وزۆر هاوڕێی تڕ. وه‌له ماوه‌یه توانیمان په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر پته‌و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر دروست به‌که‌ین. حزب بڕیاری دا که له‌م ماوه‌یه‌دا هه‌وڵبدرێ خۆپیشاندانێک بکه‌ین .ئه‌وه بوو بڕیار درا له ٦ مانگ کاتژمێر ۱۰و نیوی به‌یانی له شێخه‌ڵا له به‌ر ده‌م جایخانه‌ی کرێکاران ده‌ست پێبکه‌ین .من به‌هه‌ر جۆرێک خۆم گهیادهوه شه‌قڵاوه وهه‌موو ڕێخستنهکانم
ئاگادار کردوه که‌له کات وشوێنی دیارکراو ئاماده بن .ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له شه‌قڵاوه هاتبوو(هاوڕێیان تۆما؛ اوگێن؛سۆرک؛ زوهێر؛ فاخر؛ بورهان خه‌لفه ؛شێرزاد خه‌لیفه؛حمید ڕه‌مزی؛بروا) داوایی لێبوردن له‌و هاوڕێیانه ده‌که‌م کهناوهکانیانم ئێستا له بیر نه ماوه جونکه من دلنیام هاوڕێی زیاترشمان له‌گه‌ڵ دابوون.وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و هاوڕێیانه‌ی خه‌لکی هه‌لێر بوون من ده‌مناسین ئه‌وبه‌ڕێزانه بوون (مامۆستا هۆگر،شه‌هید سعدون،جه‌لال ده‌باغ،هاوڕێ سروود،فاڕوق عێنکاوه، سڵاح مه‌زن، دڵشاد خدر،ئاسۆ که‌ریم ،فاڕوق که‌ریم ،فواد ڕه‌حیم ،کاوه که‌رکوکی،ئومێد مه‌لا حه‌سن )دووباره له هاوڕێیانی هه‌لێریش ده‌که‌م که ناویانم له بیر نه ماون ..
کاتژمێر۱۰ی سه‌ر له به‌یانی گه‌یشتمه شوێنی دیارکراو.وردهبارانێکی زۆر خۆشیش ده‌باری .ته‌ماشی ههرلایهکم ده‌کرد دوو دوو سێ سێ هاوڕێیان پسته پستیانه و جاوه‌ڕێی ده‌ست پێکردنی خۆ پیشاندانهکهن .هاوڕێ فاڕوق به جل وسهرسهبازی له‌گه‌ڵ جه‌ند هاوڕێیه‌کی تر له‌لایه‌ک ڕاوه‌ستا بوو بۆ جاودێری جموجۆڵی ڕژێم.له‌ناوه ڕاستی (ساحه‌ی ڕیمان) مامۆستا هۆگر وهاوڕێ شه‌هید سعدون منیان بانک کرد هاوڕێ سروودیش هات،پێیان ووتم هاوڕێ واکات نزیک ده‌بێته‌وه ،تووم به‌ڵێ، ووتیان نیازمان وابوو هاوڕێ ئومێد ی مه‌لا حه‌سه‌ن ووتاره بخووێنێتهوه ،به‌ڵام دیاره ئه‌و نه هاتووه تۆ ئه‌توانی ووتاره‌که بخووێنییهوه.. .۰منیش زۆر دڵخۆش بووم که ئه‌و ئه‌رکه پیرۆزه یان بهمن ڕاسپارد.من خه‌ریکی خۆئاماده‌کردن بووم،یه‌ک دوو جار به په‌له جاوم به
ووتارهکهداهێنا .هه‌روا کاتیش نزیک ده‌بێته‌وه‌و هاوڕێیان جاوهڕێن.بارانیش نمه ده‌کات .من خه‌ریکی ئه‌وه بووم بجمه سه‌ر به‌رزاییه‌ک .جاوم گێڕا (سه‌یاره‌یه‌کی پیکاپ) له‌وێ ڕاوه‌ستا بوو .وستم سه‌ر بکه‌وم هاوڕێ سروود ووتی .هاوڕێ ئه‌وه هاوڕێ ئومێدش هات .هه‌ر دووکمان چوینه سه‌ر پیکابه‌که. .۰ من ووتاره‌که‌م به‌ماوه یه‌کی کورت خووێندهوه .هاوڕێ ئومێدیش ووتاف و دروشمی شۆڕشگێڕێ ده‌ووته‌وه.۰ دوایی سێ جار بانگه واز-(بۆ ئاگاداری-بۆئاگاداری-بۆ ئاگاداری) بانگه‌وازیه‌که بۆ هاوڕێیان بوو واته ئاماده‌بن خۆپیشاندان وا ده‌ست پێده‌کا .ووتاره‌که به‌م شێوه‌یه بوو(ئه‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌ر به‌رزی هه‌ولێر.شاری هۆلاکۆ به‌زێن.واشارهکانی رانیه وچوارقوڕنه وحاجی ئاوا خۆیان له ده‌ست دیکتاتۆریه‌ت ڕزگار کردووه.۰ڕۆژی ئه‌وه هاتووه ئێوه‌ش خۆتان ئازاد بکه‌ن .هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانش پشگیریتان ده‌کات) ئه‌وه بوو له هه‌موو لایه‌ک هاوڕێیان ده‌ستیان به وتاف لێدان کرد . له‌و کاته که ئه‌و شوێنه پڕ بوو له جاش مه‌فره‌زه‌ی خاسه‌ی ڕژێم یه‌کێک له‌و جاشانه ووستبووی ته‌قه له من بکات . به‌لام هاوڕێ فاڕوق که به جلی سه‌ربازی ئاگادار ده‌بێ .ڕێگه‌ی پێنادات که ته‌قه بکات وپێ ده‌لێت به‌زمانی عه‌ره‌بی وازیلێ لێبنه .کابرای جاشیش که سه‌یری هاوڕێ فاڕوق ده‌کات وبه‌جلی ئه‌فسه‌ری ،یه‌کسه به‌قسه‌ی ده‌کات ته‌قه‌م لێ ناکات.
خه‌ڵکی هه‌ولێر له‌به‌ر بێزاریه‌کی زۆریان له‌به‌عسیه‌کان وڕژێم سه‌دام دیکتاتوری .که گوی بیستی وتاف لێدان دژی سه‌دام و به‌عس له‌گه‌ڵمان به‌ژدار بوون .خه‌ڵک زۆر تامه‌زرۆیی خۆپیشاندان بوون وه‌ک بلێ خه‌ڵکه‌که هه‌مووی ئاماده بوو بۆ خۆپیشادان ئێمه‌ش سه‌رپه‌رشتیمان کردن به پێشیان که‌وتن .له وشێنه بنکه یه‌کی ڕژێمی لێ بوو له ته‌نیشت ساحه‌ی ڕیمانی کۆن پێیان ده‌گوت ئینجیبات خانه هه‌موویان چونه ژووێ ده‌رگایان له سه‌ر خۆ داخست له‌ترسی خه‌ڵک .هه‌رچه‌ند ئه‌وان له ڕۆژانی پێشتر زۆر خه‌ڵکیان ئازار دابوو . به‌لام که‌زانیمان نابنه ڕێگر له به‌رده‌م خۆپیشاندان ئێمه‌ش به‌گژیان دانه جووین نه له‌وان ده‌نگ نهلهمهش ده‌نگ. ئێـمە بەڕێکەوتین بەناو بازاڕی قسابە کان بەرەو سێتاقان .لە سەر پردی سەیداوە لە لای ئسکان جەند جەکدارێکی بەرەو ڕوومان هاتن ڕوو بەڕوو دەستیان بە تەقەکرد لێمان. ئێمە ڕێڕەوی خۆمان گۆری گەڕاینەوە بۆ لای کولیەیی ئیدارە و ئقتساد ئەوکات لە بەرامبەر کەلیە مەخفەرکی پۆلیسی لێ‌بوو ئەوانیش هەندێک تەقەیان کرد بلام کەزانیان ئێمە زۆرین دەرگایان داخست ویستیان لە سەر بان تاقەمان لێبکەن . هاوڕێیان نارنجۆکێکان بۆ هەڵدان و بێدەنگ بوون گەیشتینە نزیک چوار ڕیانی سێتاقان سەر ڕێگایی کۆیێ لە هەموو لایەک تاقەی بەکرێ گیراوانی ڕژێم وتەقەی هاوڕێیان وهەولێری پڕ کردبوو .لەلایەکیتر وتاف لێدانی هاوڕییان وجەماوەری هەر یەک بۆ خۆیی هاواری دەکرد.
یەک دەیگوت(بژژژژژژژژژی هێزی پێشمەرگە سەدام نزیکی مەرگە......یەک دیگوت ئازادی
ودمـوکراتیـــــــــــــــــــــــــــــی سەدام لاجێ لە کورسی.....بژیـــــــــــــــــــی کورد
و کوردســــــــــــــــــــــــــــتان بمرن جاش و خۆفۆشـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان
ئیتر خەلک تەواو کۆڵی دڵخۆیان دارشت وە لە هەموو لەیەکیش تا داهات تەقە زیادی
دەکرد کاتژمێر نزیکەی ١ی نیوەڕ بوو کۆتاییمان بە خۆپیشاندان هێنا
زۆر بە ســـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــەرکەتویی تەنها یەک
هاوڕێی مەسیهی شەقلاوەیی بە ناو هاوڕێی زوهێڕ بریدار بوو .ڕزگار کردنی ئەیش
لە نەخۆشخانە جیڕۆکێکە بۆ خۆیی.