ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ڕێكخراوی #نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ ئەمساڵ لە ژێر دروشمی (ژنان لە ڕابەرایەتیدا ئایندەیەكی یەكسان بەدی دەهێنن، لە جیهانی ئاوێتە بوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا)، یادی ڕۆژی جیهانی ژنان دەكاتەوە. ئەمرۆ چەندین پرسی تازە لەسەردەمی جیهانی گیرۆدە بە كرۆنا وەك ئەركی بزووتنەوەی فیمنستی لە ئاستی ناوەخۆیی و جیهانی خۆی فەرز دەكات، لە ئاستی ناوەخۆیی و لە یادی 8ی مارسدا چەند ئەركێك وەك كاری لە پێشینەیی و ئەمرۆمان بە گرنگ دەبینم وەك :

- جگە لە بەردەوامی تێكۆشانمان لە رووبەروو بونەوەی ئەو ژینگەیەی نایەكسانی و جیاوازی رەگەزی و جێندەری دروستكردووە، بەهێزكردنی بزووتنەوەی فیمینستی لە میانەی رۆڵگێرانی لە واقعی ئەمرۆی ژیان و پرسە تازەكان، روو بەروو بونەوەی پەتای كرۆنا و لێكەوتەكانی لە ئاستی پەتاكەو ژیانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و سیاسی، تەنانەت لە ئاستی بەرز بوونەوەی رێژەی توندوتیژییەكانیش بەهۆی كەرەنتینەوە .

- لەسەر ئاستی كوردستان بەرز كردنەوەی ئاستی بەشداری سیاسی ژنان و ژنانی سەركردە وەك بۆتە دروشمی جیهانی نەتەوە یەكگرتوەكانیش بابەتێكی گرنگە، ئەوەش لە رێگای بەردەوامی و بەرزكردنەوەی رێژەی كۆتا لە ناو دەسەڵاتەكانی هەرێم و پارتە سیاسیەكان هاوكات بوونی سیاسەتی گشەپێدانە، وەك لایەنێكی گرێدراو لە ئامانجی كۆتا كە ئێمە تەنیا لە ئاستی چەندایەتی مامەڵەمان لەگەڵ كۆتا كردووە نەك چۆنیایەتی و بەدیهێنانی ئامانجی گشەپێدانی بەردەوام . Sustainable Development Goal .

- بەردەوامی لە گۆرینی سیستەمی پەروەردەو نەهێشتنی عەقلیەتی پیاوسالاری لەناو سیستەمی پەروەردەو خێزانەكانماندا.

- گۆرانكاریكردن لە یاسای باری كەسێتی بە ئاراستەی قەدەغەكردنی تەواوەتی فرەژنی و یەكسانكردنی ژن و پیاو لە میراتدا.

- جێ‌ بەجێ‌ كردنی یاسای توندوتیژی خێزانی و یاساكانی تری پەیوەست بە ژنان.

 

- دابینكردنی هەلی كارو بیمە كۆمەڵایەتییەكان و دەستكاریكردنی ژینگەی كارو رێكخستنی چوارچێوەی یاسایی و واقعیی ژینگەی هێزی كاری ژنان كە بە پێی دواین راپرسی زۆرینەی هێزی كاری ژنان دەڵێن :رووبەرووی هەراسانكردن و توندوتیژی دەبینەوە.

- دانانی سیاسەتێكی نیشتمانی بە بەشداری فراوانی ئەوانەی بەشێكن لە هێزەكانی گۆرانكاری كۆمەڵایەتی و هێنانەدی یەكسانی بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەی سەرەوە بابەتێكی گرنگەو دواخستن هەڵناگرێت .

  • 1