ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پرۆسەی پەروەردە و فێر کردن پێویستی بە چەند کۆڵەکەیەکە بۆ ئەوەی ئامانجەکانی خۆی بپێکێ ئەو کۆڵەکانەش خۆی لە سێ بواری سەرەکی دا دەبینێتەوە

1/میتۆدی پەروەردە یان بڵێین پرۆگرامەکانی خوێندن.

2/راژە(میلاک) کە خۆی لە مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەدەبینێتەوە.

3/ کۆڵەکەی سێیەم بینایەو باڵەخانەی قوتابخانەکانە..

لەنگی لەهەر یەکێک لەم بوارانەدا هەبوو پرۆسەی پەروەردەو فێر کردن وەک خۆی و بە پێی پێویست ناچێتە پێشەوە ،

بەڵام لە ناو ئەم کۆڵەکانەش، بێگومان یەکەم و دووەم هەیە، یان بڵێین بوار هەیە دەکەوێتە پێش بوارەکانی ترەوە. زۆربەی لێکۆڵەرەوان و ئەوانەی لە بواری پەروەردە دا قسەی خۆیان کردوە میلاک و میتۆدی پەروەردە لە یەکەم و دووەم دادەنێن واتە گەرتۆ میلاکت هەبوو دەتوانیت پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن ئەنجام بدەیت دواتر پرۆگرامەکان و ئاراستەکانی پەروەردە دێت..

بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ پێش کەوتنی هەموو هۆیەکانی فێر کردن و دابین کردنی باڵەخانەی خوێندن، دەوەستێتە سەر ئەوەی چ جۆرە ئاراستەیەکە لە پەروەردە دا دەگریتەبەر ئەوە بێگومان کاری دەوڵەت وسیستەمەکەیەتی ، چ جۆرە؟کەسایەتیەک لە ڕێگەی پەروەردەوە بونیاد دەنێت کە لە دوار ڕۆژ داخزمەت بە چ بوار ولایەنێک بکەن.

ئێمەی کورد لە ئێستا دا خاوەن جۆرێک لە دەسەڵاتین لەم ڕوەوە، ئەتوانین ئاراستەیەکی مرۆڤاتی لە بواری پەروەردە دا بچەسپێنین کە هەڵ قوڵاوی ئێش و ئازارەکانی خۆمان بین یان بڵێم هەموو ئەو نەهامەتیانەی کە لە ڕابردودا بەسەر مرۆڤی کورد دا هاتوە ڕەنگی داوەتەوە لە پرۆسەی پەروەدە و فێر کردن دا ئەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان لەبیر کردنەوەمان لە داهاتو دا ئێستا مادەم خاوەن خودان دەسەڵاتی خۆمانین نابێ ڕەخنە و گلەیی لە نەیارانی وڵات بکرێن کە چ جۆرە ئاراستەیەکی پەروەدەیان پیادە کردوە، چونکە نەیاران و دەسەڵاتدارانی پێشوو،  ئەوان بۆ خۆیان و بیر و نەتەوەی خۆیان خاوەن جۆرە تێڕوانینێک بوون، تا ئاستێکیش پێکاویانە و توانیویانە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەوە بکەنە بڕواو قەناعەتی تاکی کورد لەم ڕۆژەدا بە تایبەت لە ناوچەی کێشە لەسەرەکان.. تۆ سەیر بکە لە ناوچەی کێشەلەسەرەکان کە خۆی بنەڕەت دا کێشە لەسەر نین بەڵکو ناوچەی کوردستانین بەڵام ئێستاکە بە هۆی نا هاوسەنگی هێزەوە ناوچەی کێشە لەسەری وەر گرتوە لەگەڵ ئەوەی گەلی کورد لەو ناوچانە بە درێژایی مێژوو شەڕی مانەوەی خۆی کردوە بەڵام لەبەر ئەوەی لە ڕێگەی پەروەردە و دام و دەزگای دەوڵەتیەوە زمانی کوردی پەراوێز کراوە خەڵک سەرەڕای ئەو زوڵم و ستەمەی لە ڕابردو دا لێی کراوە بە لێشاو مناڵ و خۆی دەنێرێتە خوێندنی عەرەبی ئەمیش لە،چەند لایەنێکەوە زیانی هەیە.

1/لە ڕووی کەسایەتیەوە زمانی کوردی کەسایەتی کورد هەر بە لاواز دێتە ئەژمار کردن چونکە دەسەڵاتی ئەم ناوچەیە بە هیچ جۆرێک لەسەر کاغەز کار بە زمانی کوردی ناکەن و ئەمیش وای کردوە خەڵک بڕوای بە خوێندنی کوردی  نەمێنێ و کورد لەم ناوچەیە خۆی بە لاواز بزانێت.

2/ناوەڕۆکی پرۆگرامەکانی خوێندنی نەتەوەی باڵا و دەسەڵاتی باڵا لەم ناوچەیە کەسایەتیەک بونیاد دەنێن لە دواڕۆژ دا نیشتیمان و نەتەوەی خۆی نەناسێت بەڵکو دیسان زمان و نەتەوەی تر بە گەورە و مەزن بزانێت لەگەڵ ئەوەی گۆڕانکاری ڕوو کەشی لە ساڵی 2003 ڕووی داوە لە عێراق بەڵام بیر کردنەوە و پرۆگرامەکانی خوێندن و کۆڵەکە سەرەکیەکانی خوێندنی نەتەوەی سەردەست ئەو گۆرانە گەورەیەی بە خۆیەوە نەبینیوە کەوا گەلانی عێراق بە جیاوازی زمان ، نەتەوە، ئایین، بناسێنێ بەڵکو هەمان لۆژیکی نەتەوەی سەر دەست پەیڕەو دەکرێ لە دام و دەزگاکانی خۆجێیی لەم ناوچەیە لەگەڵ ئەوەی لە دەستوری عێراقی تازەدا داننراوە بە زمان و نەژادی تردا بەڵام لە مەیدانی جێ بە جێ کردن دا بە هیچ جۆرێک ڕەنگی نەداوەتەوەو ئەمیش بۆ خۆی گومانی لای پەروەردە کارانی زمانی تر دروست کردوە ،بەتایبەت لای پەروەردکارانی زمانی کوردی ..

 

مامۆستا لە قوتابخانەی هەکاری. کەرکوک .

  • 1