لە هەرێمی كوردستان بەهۆی نەبووی یاسایەك كە ڕێگری بكات بۆ هەموو هاووڵاتییانلەسەرەوەتاوەكوخوارەوە، بۆئەوەیزێدەڕۆییلەسەر زەوی کشتوکاڵی ئەنجام نەدەن، هەر ئەوەش وایكردووە، بەشێكی خەڵكی دەستڕۆیشتوو بەئارەزووی خۆیان زەوی داگیر بكەن و گوێ بەهیچ شتێك نادەن.
زێدەڕۆی زۆر لەسەر زەوی کشتوکاڵیو بەردەڵان وپاواندەکرێت، بەتێلبەندو مەزرەعەو ڤێلا و باڵەخانە و كۆمپانیا و گۆڕینی جۆری ڕەگەزی زەوی (سنف)ی دەکرێت، و کەسیش نییە سنورێكبۆئەمزێدەڕۆیی و داگیركارییەدابنێت. هەر ئەمەش وایكردووەجووتیارانتووشیدڵەڕاوکیو نائومێدی ببن، وایانكردکەرتی کشتوکاڵی بێ بەها و داڕماو بكرێت. ئەمەش وادەكاتژێرخانیئابووریئەوکەرتەتووشیقەیران ببێت و زەنگێکی مەترسیدار بەدوایی خۆی دەهێنێ لەبەردەوامیزێدەڕۆیی دا.
کێن ئەوانەی زێدەڕۆی ئەنجام دەدەن، هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لەنێوان خۆیان، دەیبەخشنە سەر لایەنگرانیان و ئەوانەی لە خۆیان نزیكن، ناكرێ هیچ هێزێك یان حزبێت دەست بۆ موڵكی گشتی ببات، ئەگەر یاسا هەبێت ئەوە پێچەوانەیە و دەبێت سزابدرێت، بەڵام بۆ خۆیان ئاساییە و بۆ خەڵكی بێ دەسەڵات قەدەغەیە، ئەوەش بەبێ هیچ پێوەرێك نابێت.
لەڕێنماییەرووكەشانەکەیوەزارەتیکشتوکاڵ، ژمارە ــ5 ــ ساڵی 2014 ــ هاتووە؛ "نابێت زەوی بەردەڵانو پاواندەستکاریبکرێت وجۆرەکەیبگۆڕێ. بەڵام پرۆسەی داگیرکاری بۆ سەرزەویكشتوكاڵیبەردەوامیهەیە .
کشتوکال لەسایەی رەحمەتیئەودەسەڵاتەدا، وایكردووەهەندێلەگوندەکانی هەرێمی كوردستان بە هۆی نەبووی پاڵپشتی جووتیارانەوە هەر بە چۆلەوانی ماونەتەوە.
کوردستان خاكێكی بەپیت و باشی هەیە بۆ كشتوكاڵیكردن،بەڵام بۆتە شوێنی بەبازاڕکردنیبەرهەمی بیانی ــ بەتایبەت تورکی و ئێرانی، بەرهەمی خۆماڵی زیادنابێتئەگەرحكوومەتنەبێتەپاڵپشتیكەر.