ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
ساڵی ۱۹٥۹ کۆمەڵێک لە کەسایەتی شاری کەرکوک و ئەندامی حیزبی شیوعی عێراقی ‌‌؍ بەناحەق دەستگیر کران و پاشان لە ساڵی ۱۹٦۳ بەدەستی ئینقلابیە بەعسیەکان هەڵواسران!
ئەم کەسایەتیانەی شاری کەرکوک زۆر ڕێزیان لە کەمە نەتەواتیەکانی شار ئەگرت و دژی توندو تیژی بوون! مەخابن بە پیلانێکی چڵپنی ئەو کاتی (کۆمپانیای نەوتی کەرکوک کە ئینگلیزەکان) مەبەستم شەریکەی نەوتی کەرکوکی سەر بە داگیرکەری ئینگلیز بوون، دەستیان بەسەردا گێرابو و هەوڵی تێکشکانی ئەو هەماهەنگیە بوون لە نێوان کەمایەتیە نەتەوەکانی شاری کەرکوکدا لەبۆ ئەوەی کەرکوک سەربە مەرکەز بمێنێتەوە و دژی دەسەڵاتی شیوعیەکان لەلایەک بووەستنەوەو لەلایەکی دیکەوە دەسەڵاتی کوردی لە شارەکەدا کەم بکەنەوە (هەروەکو سیاسەتی ئێستاو پێشتریش حوکمی بەعسیەکان) هەروەها دەسەڵاتێکی مەرکەزی حوکم بکات تاکو خۆیان دەست بەسەر خەیراتی شاردا بگرن، (سیایەتی فرق تسود)ی ئەو کاتیان پەیڕەو دەکرد! هەڵبەتە ئەو کات حکومەتی عبدالکریم قاسم بەشێک لەم تاوانە ئەگرێتە ئەستۆ چونکە ئەو کەسایەتیە شیوعییانەیان لە ۱۹٥۹ تاکو کودەتای ڕەشی بەعسیەکان ۱۹٦۳ ئازاد نەکردو (بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکیان لەسەر ساغ بێتەوە !) لەپاشدا بەدەستی چەپەڵی بەعسیە ئینقیلابیە شوومەکان حوکمی سێدارەدانیان بەسەردا درا!
زۆرجار بەرچاووم کەوتووە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەندێ کەس باسی ۲٨ شەهید ئەکەن و هەندێکیان باسی ۲۹ شەهید ئەکەن و ئەپرسن کێن ئەو ناوانەی کە لە لیستەکەدا ناویان هاتووەو بەدەستی ئینقلابیە فاشیەکانی بەعس لە ساڵی ۱۹٦۳ دا لە شاری کەرکوک بە ناهەق هەڵواسران!
بۆ مێژوو :
جارێکیان میوانی مامۆستا عەلی زەنگەنە بووم لە کۆمیتەی کەرکوکی حیزبی شیوعی لە کەرکوک وابزانم ۲۰۰٥ بوو ، ئەو کات هەونەرمەندان و دەرهێنەرانی بە توانای گەلەکەمان ڕەوانشاد مامۆستا حوسێن میسری و جەلیل زەنگەنە ش ئامادە بوون. لەو دانیشتنەدا بۆم دەر کەوت کە هەموویان سەرقاڵی وە بەرهەمهێنانی فیلمێکی دۆکومێنتارین لە سەر ئەو کارەساتەی ۱۹٦۳ی کەرکوک ! کە تیایدا کۆمەڵێک کەسانی دڵسۆزی کەرکوک و ئەندامانی حیزبی شیوعی بەناهەق هەڵواسران!
ڕوحی ئەو پۆلە قارەمانە و کەسایەتێیانەی شارو بە ئەمەکی کەرکوک شاد بێت و یادیان بەخێر!
ئاگەدارم مامۆستا عەلی زۆر هەوڵی دا و ماندوو بوو بۆ وەدەستهێنای ئەو فیلمە و زۆر بەڵگەی ووردی کۆ کردەوە بەڵام ئەفسوس و هەزارەها مەخابن نەگەشت بە ئەنجام! بەداخەوە هونەرمەند حوسێن میسریش زوو کۆچی دووایی کرد (ڕوحی شاد).
بەر لەوەش مامۆستا داوای لە ڕەونشاد مام جلال کرد (بەسیفەتی ئەوەی لە مەجلیس حوکمی عێراق دا بوو و دواییش بوو بەسەرۆکی عێراق) کە مەرسومێک دەرکات و بەپێی ئەو مەرسوومە ووشەی تاوانبار لەسەر ئەو ۲۹ کەسایەتییە هەڵگیرێت و ئیلغای ئەو تۆمەتانە بکات کە ئەوکات لکێنرابوو بەو شەهیدانەوە بە کوردێکەی (ئەستۆ پاکی) بگێڕێتەوە بۆ بێ گوناهەکان! بەڵام بەداخەوە ڕەحمەتی مام جەلال ووتبووی کە ئێستا کاتی ئەوە نیە و با ئەو برینە هەڵنەدرێتەوە، وادیارە مام جەلالیش ئەوکات موراعاتی تورکمانەکانی کردوەو ترسی کێشەی تورکمانی هەبووە‌!
هەر بۆ بەرچاو ڕوونی من بەتەلەفۆن پەیوەندیم کرد بە شێخ سامان ی کوڕی ڕەوانشاد شێخ مارف بەرزنجی و پێی ووتم کە جارێکیان لەتەک مامۆستا عەلی دا سەردانی ڕەحمەتی دکتۆر نەجمەدین کەریم ی ( ئەوکات تازەکرابو بە پارێزگاری کەرکوک) کرد و حەسەن تۆران ی سەرۆکی نوێنەرانی تورکمانەکانیش لەوێ بوو، ووتی بە حەسەن تۆرانمان ووت با ئەو تاوانەی ٦۳ هەڵدەینەوەو ڕاستیەکان ساغ بکەینەوە ، بەڵام بەداخەوە ووتی ئەو هیچ هەڵوێستی نەبوو! ئاخر دیارە لە ژێر کاریگەری تورکەکان هیچیان پێنەکراوە! کاریگەری تورک و فارس ڕۆڵیان لە عیراقدا پشتگوێ ناخرێت ! بەداخەوە......
ئەو کارەساتە هێندە دڕندانە و قێزەوێن و پڕ لە حەقد و تۆڵە بووە کە تەنانەت یەکێک لەو شەهیدانە بە ناوی (نەعیم عەنبەر) کە سەربە ئایینی سابیئە ئەبێت بەهۆی بچووکی و کەم کێشییەوە لەکاتی هەڵواسینیدا گیانی لەدەست نەدابوو (نەخنکا بوو) کەچی بکوژانیان هێندە دڕندە بوون هەستابوون بلۆکیان بە ستبوو بە پێیەکانێوە تاکو گیانی لە دەست دابوو و لەپاشدا ئەتکیان بەلاشەکانیشیان کردبوو!
هەر لەو کاتەداو لەکاتی بەدواچوون بۆ ئەو بابەتە مامۆستا عەلی بۆی گێڕامەوە نەخشەی کەرکوکی سەردەمی عوسمانێکانی دەست دەکەوێت و پێشکەشی ڕەحمەتی مام جەلالی ئەکات و داوای لێ ئەکات کە هەلێکە بۆ خستنەڕووی ڕاستێکان لە پێش مەجلیسی حوکمی بەغدا! هەڵبەتە مام جەلالیش ئەو بیرۆکەی زۆر پێ باش ئەبێت و سوپاسی ئەکات و لە پێش میدیاکان و لەدانیشتنی ئەو مەجلیسەدا ئەیخاتە ڕوو! (لەخوارەوە وێنەی مامۆستا عەلی بڵاودەکەمەوە لەکاتی پێشکەشکردنی نەخشەی کوردستان کە کەرکوکیش بەشێکە لەکوردستان هی کاتی عوسمانلیەکان کەبەدەستی خۆیان کێشراوە!) ، زۆر سوپاسی هاوڕێ ئاشتی ئەکەم کە وێنەکەی بۆناردم دەستی خۆش .
ئەو کارەساتە پیلانێکی سەرکەوتو بوو لە لایەن کۆمپانیای نەوتی کەرکوکەوە (lPC) هەڵبەتە (ئینگلیزەکان لە پشتی ئەو پیلانەوە بوون) ئەنجامدرا بۆ تێکدانی ڕەوش و هەماهەنگی و پێکەوە ژیانی کەمەنەتەوەییەکان لەشارەکەدا (فرق تسود) و کەمکردنەوەی دەسەڵاتی کوردیش لەلایەک و لەلایکی ترەوە خستنەوەی کەرکوک بۆ ژێر دەستی ئەو دەسەڵاتەی کە خۆیان (ئینگلزەکان) پێیان باشە! لەهەمانکاتدا لێدانێک بوو لە حزبی شیوعی و دوورخستنەوەی لە دەسەڵات!
لێرەدا و لەیادی ٨۷ مین ساڵیادی بوونی حیزبی شوعی لەعێراقدا سەری ڕێزو نەوازش بۆ گڵکۆی شەهیدان و کەسوکاری قورانیان، پاشان پیرۆزباییان لێ ئەکەم و لەهەمانکاتدا هیوادارم ئەم جۆرە تاوانانە توێژینەوە و بەدواچوون و ساغ کردنەوەی بۆ بکرێتەوە و ئەو ووشەی تاوانباریە هەڵبگێڕێت تاکو کەسوکاریان ئاسوودە بن و هەروەها تەبایی و برایەتی و هەماهەنگی و پێکەوە ژیان بپارێزرێت و بڕوا و شکۆ بگەڕێتەوە بۆ هاونیشتمانیان ! (هەڵبەتە بەسەرکردایەتییەکی حەکیم و کاریگەر ئەکرێت)!
جێگای خۆیەتی لێرەدا ئاماژە بەوە بدەم کە ئەو شەهیدانە هێندە سوور بوون لەسەر بێ تاوانی خۆیان تەنانەت هەلی ڕاکردنیان بۆ ڕەخسا بوو کەچی هەڵنەهاتبوون! بۆ نموونە شێخ حوسێنی برای شێخ مارف داواکرابوو بەڵام دەستگیر نەکرا بوو، کەچی خۆی خۆی ڕادەست کرد بوو!
لە خوارەوە لیستی ناوی سەرجەم ئەو تێکۆشەرانە ئەخەمە بەرچاوتان چونکە هەست ئەکەم ئەو پڕسیارە زۆر ئەکرێت: کێ بوون ئەو ۲٨ شەهیدانە؟ لە کاتێکدا کەسایەتیەکی دیکەی بۆ زیادکراوە(وادیارە لەبەر هەر هۆیەک بێت ناوی لەچاپەکەدا وەدەر نەکەوتووە! بەمجوۆرە بوون بە ۲۹ شەهید! ئەوکات لەو ڕۆژنامە شومەی بەناو الجماهیر بڵاوکراوەتە کە زمان حاڵی کودەتا چێکان بووە!
ڕوحیان شادو یادیان بەخێر......
هەزارەها سڵاو لە ڕوحی ئەو قارەمانانەی کەرکوک و ڕووڕەشی و شوورەیی و مردن بۆ حوکمی قەرە قۆشیی ئەوکات!
عەبدوڵڵا زەنگەنە/ ڤیەننا ۳۰ /٣ / ٢٠٢١
 
May be a black-and-white image of 1 person
 
May be an image of 3 people and text
 
May be an image of 3 people
 
No photo description available.
 
  • 1