ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەرز و پیرۆز و شەکاوە بێت یادی نۆ ساڵەی شۆڕشی رۆژئاوا مێرگێکی رازاوە و رەنگینی دیموکراسی لەنێو هەناوی بیابانێکی وشك

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بیابانێکی وشك و برینگ ، لێوانلێو لە رق و قینە ، کوشت و بڕی ، تاکڕەوی و ستەم و زۆری ئێش و ئازاری بێ کۆتا ..... لە ناو هەناوی ئەو دۆزەخە جۆشدراوە ، لەناو ئەو چڕ و دووکەڵەی شەوەزەنگی هێزی تاریکی و خۆپەرستییەدا ، لە سڕینەوەی ناسنامە و نکوڵی لە بوونی گەلێکدا ، سەرهەڵدان جاڕدرا ، رۆڵە شەڕڤانەکانی بەفر و خوێن و خۆر ، وڵاتپارێزانی عیشق و ئازادی ، رێبوارانی کاروانی رێگای سەرفرازی و سەروەری ، هەر لەگەل یەکەم چەخماخەی راپەڕینی گەلانی سوریا لە ۱٥ / ی ئاداری / ۲۰۱۱ ، نەعرەتەیان لێدا ، هاوارێکی پەنگخواردووی تەمەنی داپیرەی پرچ سپی مێژوو ، دنیای هەژاند ، قارەمانێتی و خۆڕاگری و بەرخودانیان بەرامبەر هێزی تاریکی ، چەواشە ، ئیخوانی ، سەلەفی و سەرسەخت و ستەمترین دەسەڵات و رێکخراو ، بەرخودانیان راگەیاند و هەموویانی بە چۆکداهێنا ، جوگرافیای خانەی لەبیرکراو و داپۆشراوی رۆژئاوای کوردستانیان بە کوردان و جیهان ناساند . رۆژی ۱۹ ی / ٧ / ٢٠١٢ رۆژێکی مێژوویی و لە ماوەیەکی کورتدا ، ستایڵ و داهێنانێکی نوێ ، لەفۆڕمێکی دیموکراتی و شارستانی ، لە ئازادکردنی خاك ، لە سیاسەت ، لە خۆبەڕێوەبردن لە بواری پەروەردە ، تەندروستی ، شارەوانی ، جاڕدانی مافی مرۆڤ ، پێکەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکانی کورد ، عەرەب ، سریان ، ئاشوری ، تورك ، ئەرمەن و شیشان ، کۆمەڵگەی مەدەنی ، یەکسانی رەگەز و هاوسەرۆکی و رۆڵی بەرچاو و کاریگەری ژن لە بەرگری و بەڕێوەبردن و ......... راگەیەنرا . سنوورە دەستکردەکانیان لە مێشکی تاکی کورد دا سڕییەوە ، خوێنی گەشی وڵاتپارێزانی رۆژهەڵات ، رۆژئاوا ، باکور و باشور ، خاکیان نەخشینکرد ، بۆ مێژوو سەڵماندیان پرسی کورد یەك پرسە و هێز تەنها لە خۆڕاگری و ئیڕادەوە سەرچاوە دەگرێ و روانینی تاکی لە سەر پەروەردە دەکرێ ، وەڵامێکی دەمکوتکەرانە و زەنگی مەترسیدارە بۆ داگیرکەران . لە ١٥ / ١٠ / ٢٠١٤ ، پەڕلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە ٢٤ ، پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە داننان بە ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوا و هاوکاریکردن و کردنەوەی دەروازەی سیمێڵکای دەرکرد .

ئێستا خۆسەری رۆژئاوا داوای دانپێنانی دنیای دەرەوە و نێو دەوڵەتی دەکات ، حکومەتی هەرێم و رەوەندی کوردی هەر چوار پارچە لە دنیای دەرەوەدا ، ئەرکیانە کاری بۆ بکەن .

شەهید نەمرە ، شاتووە بەرزەکەی بەر دەرگای نیشتمانن ، سڵاو بۆ گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کاروانی رزگاری و ئازادی .

 

 

  • 1