ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەڕوانگەی چینایەتیەوە

دەستەی گەشتیاری هەرێم داوای کردووە کەدەبێت نانەوخانەوسەموونخانە وچێشتخانەو سەرجەم شوێنە خزمەتگوزارییەکان بکرێنەوە وکاربکەن لەڕۆژانی چەژن و بۆنەکاندا، دیارە تا ئەو جێگایەی کەکوردستان شوێنێکی گونجاوە بۆ گەشتیارانی شارەکانی ناوخۆی عێراق و وڵاتانی دراوسێ تا کەمێ بەخۆشی دوور لە خراپی دۆخی ناوخۆیان ساتێکی خۆش بەسەربەن.

هاتنی گەشتیاران ئەگەر بۆ ئەوان بەسەربردنی کاتێکی خۆشی بێت بۆ ئێمەش دابینکردنی بازاڕ گەرمییە و دەبێتە مایەی دەستکەوت و قازانجی گشتی، بەڵام لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا بۆشایی زۆر هەیە لەهەرێمی کوردستاندا کە پڕنەکراوەتەوە،دەسەڵات وحکوومەت و وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لێی بەرپرسیارە، نایەت هاوشانی دەستەی گەشتوگوزاریاسا و ڕێنماییەکانی خۆی چاودێری بکات بزانێت تا چەند بەرنامەی وەزارەتەکەی بۆ مافی کرێکاران جێبەجێ کراوە، بەتایبەت مافی کرێکارانی ناو هۆتێل و چێشتخانە و ڕیستورانت و باڕ و نانەواخانە وسەمونخانەکان کەبەپێییاسای کاری عێراقی مافی پشووی فەرمیان هەیە لە بۆنە و یادە فەرمییەکاندا .

لەبارێکدا کەخاوەنکار پێویستی بە کاری ئەوان هەبێت پێویستە کرێی زیادیان پێبدرێت، بەڵام لەزۆربەی هەرزۆری شوێنکارە خزمەتگوزارییەکاندا ئەمیاساوڕێنماییانەی حکوومەت جێبەجێ نابێت، کرێکاران لەپشووی چەژن و بۆنەکاندا بێبەشن لەمافەیاساییەکانیان .

کرێکاران وەک هەرمرۆڤێکی تر پێویستیان بە ژیانێکی خۆش و پڕ لە ئارام و دوور لەزەحمەتی کاتی کارکردن هەیە وخوازیارن لەگەڵ خاوخێزان و منداڵان و هاوڕێکانیان ساتێکی خۆش بەسەربەرن. لەهەمانکاتدا سوودمەند نابن لە کرێ و مووچە و دەرماڵەی کاری زیادە کەدەبێت بەپێییاسای کاری عێراقی ژمارە ٧١ی ساڵی ١٩٨٧ کرێی کرێکاران دوو بەرانبەر بێت .

بەڵام دەسەڵاتداران لەبەرئەوەی هیچ پەیوەندییەکیان نییە بەبەرژەوەندی ژیان و گوزەرانی کرێکارانەوە و تەنیا چاویان لەکۆکردنەوەی باج و خەراج و داهاتە کەلە گەشتیارانی وەردەگرن و خاوەنکارو شوێنکاریان بەلاوە گرنگە نەک ژیانی کرێکاران و مافەکانیان کەبەشێکی گرنگی ناو پرۆسەی کار و خزمەتگوزاریناو شار و شارۆچکەگانی هەرێمی کوردستانن و ئەوان سەرچاوەیڕێکخستنی پرۆسەی میواندارین و دەبنە هۆکاری پەیداکردنی داهات بۆ شار و هەرێمەکەمان، بەڵام خۆیان کەمترین سوودی لێ وەردەگرن .

ڕەخنەیەکی تری جدی کە لەسەر حکوومەت بەگشتی و شارەوانییەکان و بەڕێوبەرایەتییەکانی گەشتوگوزارە بەتایبەتی، بایەخ نەدانە بەسەیرانگا و ڕێگاوبان و شوێنەگەشتیارەکان هەر لەنەبوونی دەلیلی گەشتیاری پێویست وخراپیڕێگاوبانەکان و پێداویستی و ئامێرو ئامرازەکانی پاک و خاوێنی و شوێنی تەواوبۆ حەوانەوەی گەشتیاران کەسەرچاوەی داهاتن بۆ ناوخۆی هەرێم .

لەحاڵەتی دابینکردنی مەرج وپێویستییەکانی گەشتیاری زۆرترین خەڵکڕوو لە هەرێم و شارەکانی دەکات کەلەئەزموونی زۆروڵاتدا گەشتیاری سەرچاوەیەکی سەرەکی داهاتیوڵاتەکانیانە و بەقەد هەرێمی کوردستان شوێن وناوچەی گەشتیاری تیادانییە، بەڵام لەهەرێمی کوردستان زیاتر بوونەتە ناوچەی گەشتیاری و پەیداکردنی داهات بۆ خۆیان وگەلەکەیان .

لەلایەکی ترەوە حکوومەت لەڕووی فەرهەنگییەوەیەکجار کەم تەرخەمە، هیچ بەرنامەیەکی نییە بۆ فراوانکردنی مەوداکانی ناودنیایی هونەرو خۆشی و گۆرانی و شانۆ و سەما و خستنەڕووی جوانییەکانی ناوچە گەشتیارییەکان و کەلتووری کۆمەڵگاکەمان و بەرجەستەکردنی لەژیانی گەشتیاراندا،کەلەڕاستیدا ئەم هۆکارانە زیاتر دەبێتە مایەی سەنجڕاکێشانی خەڵکی بیانی و هاتنیان بۆ کوردستان.

دیارە حکوومەت ئەمڕاستییانە باش دەزانێت ودەتوانێت بەرنامەی بۆ داڕێژێت،بەڵام دەسەڵاتێک هەر خەریکی پارە کۆکردنەوە بێت، چاوی لەداگیرکردنی زەوی کشتوکاڵی و سووتانی دارستانەکان بێت، لایەنی مرۆیی فەرامۆش بکات و وەک سەرمایەدارە مشەخۆرەکانی سەدەتاریکەکانی ناومێژوو هەر چاوی لەکەڵەکەکردنی پارە و سەرمایە بێت، بێگومان هیچ خەرجییەک ناکات لەم پرۆسەیەدا .

بۆیە هێزی جیاواز و ناکۆک لەگەڵ دەسەڵاتدا دەبێت گەلەکەمان هۆشیار بکاتەوە، فشاری زیاتر بکات لەسەر دەسەڵات تاکو پرۆسەی گەشتیاری وەک ئەوەی پێویستە بۆ بەرژەوەندی گشتی جێبەجێی بکات نەک بۆخزمەتی باخ و ڤێلاکان و ماڵی بەرپرسەکانی ناو حکوومەت وحزبی دەسەڵادار،مێژووڕەحمی نییە لەبەرانبەر تاوان و دەستدرێژی بۆ سەر موڵک وماڵی گشتی و زۆر ئیمپراتۆر و سوڵتان و وەزیر و گزیری خستە ناو زبڵدانی خۆیەوە، ئێسا نەوە دوای نەوە باسی دەستی چەپەڵ ونیەتی خراپەو تەماحکاری سەرماداران دەکات.

  • 1