ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کێشە ناوخۆییەکانی ئێستای یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بە تایبەتی نیشاندانی ئاڵوگۆڕێک لە وەلاخستنی هاوسەرۆکدا، جێگای سەرنج و تێڕمانێکی جدیە، کە دەست بەسەراگرتنی دەسەڵات و ئیمکانەتەکانی لاهور جەنگی بە کودەتایەکیان سەرکەوتنێک بۆ باڤڵ تاڵەبانی دەست نیشان دەکرێت، وە بۆتە مایەی جۆرەها لێکدانەوەو پێشبینی لەسەر پێگەو چارەنوسییەکێتی و ئایندەی پەیوەندیەکانی لە نێو هاوکێشە سیاسی و ئاڵوگۆڕە سیاسیەکاندا.

ئەوە ئاشکرایە کە پەرشو بڵاوبونییەکێتی نیشتمانی وەک هێزێک و حزبێک لە ناو بزوتنەوەی کوردایەتیدا مێژوویەکی تایبەت بە خۆی هەیە، کە ئەتوانین بەگشتی لە پەیوەند بەڕۆڵ و پێگەیەک کە لەنێو بزوتنەوەی کوردایەتیدا هەیەتی لێکی بدەینەوە، ئەویش لەو جێگەوڕێگەیەییەکێتینیشتمانی کوردستانە، کە لە لایەک لە بەرامبەر پارتی دیموکراتی کوردستاندا وەری گرتووە، لەلایەکی ترەوە چۆنیەتی پاشکۆبوونی بە دەخالەت و بەرژەوەندی سیاسی ووڵاتانی ترەوە بەتایبەتی بە حوکمی سنوری جوگرافیەکەی پێگەی سیاسی خۆی بە ئێرانەوە دیاری کردووە، ئەوەش ئاشکرایە هەر لەسەرەتای هەڵسوران و ململانێی سیاسی جەلال تاڵەبانی وەکیەکێ لەڕابەرانی بۆرجوا ناسیۆنالستی کورد لە بەرامبەر بارزانیدا خۆی پێناسە کردوەو نیشانداوە، گەورەترین قڵشتی سیاسی و ڕێکخراوەیی و هێز، لە ناو بزوتنەوەی کوردایەتیدا دوو جەمسەری مەلایی و جەلالی بووە، تا ئەوکاتەی لە دوا ساتەکانی ژیانی سیاسی جەلال تاڵەبانیدا، دانی بەوەدا نا، کە هەڵەیەکی گەورەی کردووە سەنگەری لە بەرامبەر بارزانیدا گرتووە!

دابەشبوونی باڵەکانی نێو بزوتنەوەی کوردایەتی هەر لەسەرەتای هەڵسوڕانی سیاسی و پێکهێنانی هێزی چەکداریانەوە، بنبەستی مەوقعیەتی لاوازی بزوتنەوەی کوردایەتی بووە، لە پەیوەند بە ئەو نەخشەو بەرژەوەندیە سیاسیانەی کە ئامانجیان بووە بۆ هاوبەشی و بەشداریکردن لە دەسەڵاتی سیاسی بورجوا ناسیۆنالستی عەرەبیدا، لە هەر جۆرە شێوازێکی پێکهاتەی حکومەتی عێراقدا بێت.

ئەم ناکۆکیەی نێوان باڵەکانی بۆرجوا ناسیۆنالستی کورد، بە جیا لەوەی هەمیشە ئایندەو چارەنوسی سیاسی کوردستانیان خستۆتە ژێر پرسیارو مەترسیەوە، لە هەمانکاتدا هۆکارێکی سەرەکی بوون بۆڕوودانی کارەسات و بێئیرادەکردنی خەڵک و  سەرگەردانی ژیانی دانیشتوانی کوردستان. مەلایی و جەلالی، هەمیشە مۆرانەی گەورەترین سازش و ڕیاکاری و پاشکۆبون بوون  بۆ دوژمنەکانیان. مایەی شکاندنی بە مەبەست و بەئەنقسەتی شکۆی ئینسانەکان و وێرانکردنی کوردستان بون، سونەتی تیرۆرکردنییەکترو هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ کارنامەیەکی گرنگی سیاسیان بووە، بەردەوام ناسنامەو پێناسەیەکی شەرمەزاری بون لە نێو هەڵسوڕانی سیاسی بزوتنەوەی کوردایەتیدا.

بە مانایەک گەر لە جیاوازیەکان و ناکۆکیەکانیان و شەڕەکانی نێوانیان ووردتر سەرنج بدرێت، بە ئاشکرا دەبینرێت کەڕاستەوخۆ پابەندبوون بووە بە بەرژەوەندی سیاسی لایەن و ووڵاتانی ترەوە، دەتوانینڕاشکاوانە ئەو حوکمە بدەین کە تەواوی مێژووی هەڵسوڕانی سیاسیان هیچ پەیوەندیەکیان بە بەرژەوەندی خەڵک و چارەنوسێکیڕۆشن بۆ چارەسەری کێشەی کورد و ئایندەی کوردستان و ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە نەبووە.

لە واقعیەتی هەلومەرجی سیاسی ناوچەیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و عێراق بە تایبەتی بەدوای هەردوو جەنگی کەنداودا، کە مایەی خوڵقاندنی گەورەترین گورز بوو بۆ لێدان لەڕیشەی بنەما ئابوری و پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی عیراق و کوردستان، هەروەها هۆکاری  فەراهەم هێنانیڕێکخستنی بەربڵاوترین دۆخی گەندەڵی و دزی و جەردەیین، کوردستانیان خستە ناو چوارچێوەی گێژاو و جۆرێک لە ناجێگیری سیاسی کە دەسەڵاتی مافیاو میلیشیا پێکهاتەی سەرەکی زاڵی دەسەڵاتی سیاسی بێت. پارتی و یەکێتی، بارزانی و تاڵەبانی دیارترین نمونەی نوێنەری خوڵقێنەرو پێکهاتەی ئەو جۆرە لەدەسەڵاتی میلیشیایی و مافیایی و جەردەیی و گەندەڵی… بون و هەن.

هەر بە تێگەیشتن لە فەزایەی کە پارتی و یەکێتی و بارازنی و تاڵەبانی کەوتنە دوای وێرانکاریەک کە لە نەخشەو سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکاو هاوپەیمانانیدا جێبەجێ دەکرا، زۆر ئاساییە لایەن و حزبەکان و سەرانی میلیشیاو مافیاکان هەوڵبدەن بۆ قۆستنەوەی ئاسەوارەکانی ئەو جەنگەو تەنها بەرژەوەندیەکانی خۆیانی تیا ببیننەوە و لەو پێناوەشدا تەواو ئامادەن ملییەکتر بشکێنن، شەڕی نێوان خۆیان هەڵدەگیرسێنن وە بێ گوێدانە هیچ پرنسیپێک و مافی مرۆڤ، دیلەکانییەکتری دەکوژن، ئەمانە کاری مافیاو جەردەو درندەیە بۆیە هەروادەبێت.

دوای سی ساڵ لە حوکمڕانی، باڵاترین نمونەی دەسەڵاتی سیاسی شکستخواردویان نیشانداین لە پەیوەند بە بەڕێوە بردنی کۆمەڵگەوە لە قۆرخی سەروەت و سامان و جەردەیی و دزی و گەندەڵی وە بازرگانی و قاچاخچێتی بەنەوت… شاکاری هەڵسوکەوتی بێئیرادەکردن و بە بارمتەگرتنی ژیانی خەڵکن لە پێناو بەرژەوەندی هێزەکانیان و ئێستاش ناتوانن و نایانەوێت وەڵام بە خواست و پێداویستیەکانی خەڵک بدەنەوە.

سەرهەڵدانی هەر جۆرە ناکۆکی و ئیختلافاتێک لە نێوان حزبەکانی کوردایەتی و لە ناوخۆی هەر حزبێکیشیاندا بێت، لە نمونەی جیابونەوەی نەوشیروان و کودەتای ئێستای باڤڵ لەیەکێتیدا، ئەوە لەلایەک واقعیەتی بونی ئەو جەنجاڵیەی پابەندبونی هێزە میلیشیاکانی بزوتنەوەی کوردایەتیە بە بەرژەوندی سیاسی وڵاتانی ترەوە، لەلایەکی ترەوە هەوڵدانە بۆ کێبڕکێیڕاگرتنی هاوسەنگی هێزەکەیانە لە هەلومەرجێکی سیاسی دیاریکراودا، تا بەرژەوەندیەکانیان و هاوسەنگی هێزیان  بەهەر بەهایەک بێت بپارێزن.

وەستانەوەی بێشەرمانە و یەکدەست بونی لاهور جەنگی و باڤڵ تاڵەبانی لەبەرامبەرڕیفراندۆمدا بەبیانوی ئەوەی ریفراندۆمی پارتیە و تێکەڵبونیان بە بەرژەوەندی سیاسەتی هێرشبەرانەی حکومەتی عێراق و دەورو دەخالەتی ئێران، هەوڵێکی زۆر جدیان بوو بۆ لێدان لە هاوسەنگی هێزی بارزانی، بەڵام دواتر ئەو ئاڵوگۆڕانەی پێشهات و خۆڕادەستکردنەوە و گەڕانەوەی بارزانی بە ملکەچ بونی بۆ بەرژەوەندی سیاسەتەکانی حکومەتی عێراقی، مەرام و پلانەکانی لاهور و باڤڵی بە شکست گەیاند، بارزانی نەک توانی هاوسەنگی هێز بە قازانجی خۆی و پارتی بە پارێزراوی بگەڕێنێتەوە، بەڵکو هەنگاوێ زیاتر باڵادەستیهێزەکەی خۆی سەلماند، واتە لاهور و باڤڵ لە پەیرەوکردنی دوبارە کردنەوەی سیاسەتە شکستخواردووەکانی “مام”دا دوبارە شکستێکی تریان تۆمارکرد.

ئەتوانین ئەو پێشهاتەی لە دەسەڵاتیڕیزەکانییەکێتی نیشتمانی کە بە سەرکەوتنی باڤڵ و کەنار خستنی لاهور ئەژمار دەکرێت لەم چەند خاڵەدا کۆبکەینەوە:

یەکەم؛ ئەو ئاڵوگۆڕە سیاسیانەی کە لە ناوچەکەو عێراق و کوردستان بەدەخالەتی ووڵاتانی زلهێزی دنیاو تورکیاو ئێران بەڕێوەیە، زیاتر بۆتە ناڕۆشنییەکلایی بونەوەی چارەنوس و ئایندەی کوردستان، بەگشتی یەکێتی نیشتمانی سیاسەتێکی ڕۆشن و یەکدەستی نیە کە هاوسەنگی هێزەکەی چۆن و پەیوەست بونی بەکام پلان و سیاسەتەوە بپاریزێت، هەر باڵێکێ لە قەوانێک دەخوێنێ.

دووەم؛ بەگشتی دەسەڵاتی سیاسی حزبەکانی کوردایەتی بە تایبەتی پارتی و یەکێتی، بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بنبەستن و گیریان کردوە لە بەرامبەر توڕەیی و ناڕەزایەتی و وەڵامدانەوە بە خواستەکانی خەڵکەوە، نەیانتوانیوەو ناتوانن هیچ ئاسۆیەکیڕۆشن نیشان بدەن، ئەم بنبەستەش زیاتریەخەی بەیەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی گرتووە بەو پێوانەیەییەکێتی بە پێگەیەکی لاوازتر لە بەرامبەر پارتی و بارزانیدا دەردەکەون و دەوری سەرەکیان لە حکومەتدا نیەو بێدەسەڵات و زەلیل خۆیان نیشان ئەدەن، هەرباڵێک لەناویەکێتیدا کێشەکە دەخاتە ئەستۆی باڵەکەی تر، لە ئاکامدا دەبێت باڵێکیان گورزێک لە باڵەکەی تر بدات.

سێیەم؛ قۆرخکردنی سەروەت و سامانی کوردستان و جەردەیی و قاچاخچیتی لە ناوچەی سەوزدا لە سایەی دەسەڵاتییەکێتیدا مەرکەزیەتی نیەو هەر باڵێک بەسەربەخۆ ئەتوانێ توانای هێزەکەی بۆ تاڵانی بەکار بهێنیت، واتە میلیشیاکانییەکێتی وەک چەند مافیایەکی پەرشوبڵاو کۆنترۆڵی بازاڕ دەکەن، هەمیشە سەرقاڵی بارگرژی و ناکۆکی و پلانگیرین لە نێوان خۆیاندا، هەر لایەکیان سەرکەوێت خولقێنەری زیاتری گێژاوو ناجێگیری سیاسیە و زیانی زیاتر بە ژیان و بەرژەوەندی خەڵک دەگەیەنێت.

چوارەم؛ سیاسەتی چاوەڕوانی بۆ ئاڵوگۆرو پێشهاتە سیاسیەکانی ناوچەکەو کارکردی لەسەر کوردستان و هێزە سیاسیەکان، هەمیشە سروشتی  گێژاوی سیاسەتی “مام” بووە و باڵەکانی ناو یەکێتیش پەیڕەویان کردوە، هەر بۆیە دوای جەلال تاڵەبانی هەر باڵێک چارەنوسی  چاوەڕوانیەکەی وەک قومارێک گرێداوە بەو ئاسۆ سیاسیەی کە پێی وایە پێگەی لە ناوچەی سەوزدا بەهێزتردەکات، هەرئەمەشە کە دەبینین بەشێکیان چاویان لە حکومەتی بەغداو بەشێکیان چاویان لە پارتی، بەشیکیان ئێران و بەشیکیان تورکیا، بەشێکیان ئەمریکاو بەشێکیان روسیا….

ئەوەی ئێستا لەبەینی لاهور و باڤڵدایە و بەسەرکەوتن بۆ باڤڵ پەردەی شانۆگەریەکە دادرایەوە،ڕادەستکردنییەکێتی نیشتمانیە بە سیاسەتێک کە بارزانی لە پاڵ لەشکرکێشی تورکیا بۆ کوردستان پیادەی دەکات!.

٢٤/٧/٢٠٢١

  • 1