ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەک ئاشکرایە, ساڵەهایە, حکومەتى عێراق بۆ زامن کردنى وزەى کارەبا ـ وەگەڕخستنى (موەلیدەکان) گازى سروشتى بە ملیارەها مەترە سێ جالە حکومەتى ئێران ئەکڕێ. ڕۆژانە و ساڵانە سەدان ترلیۆن دینار لەم پێناوەدا خەرج ئەکات..

گومان لەوەدا نیە, حکومەتى ئێران کە خراوەتە ژێر گوشار و گەمارۆیەکى هەمە لایەنەوە. فرۆشتنى گاز بەم ئەندازە قەبەیە. کەلەبەرێکى گەورەى لە بوارى ئابورى دابۆ پڕ ئەکاتەوە.

ئا لێرەوە حکومەتى ئێران وەکو هەر دەوڵەت و کۆمپانیایەک تا شیریان بڕ بکات و بتوانن بوار نادەن عێراق. گازى سروشتى یان وزەى کارەبا لە هیچ وڵاتێکى ترەوە بکڕێ!! هەروەها چەند بۆى بکرێ بوار نادات عێراق کە خاوەنى ترلیۆنەها مەتر سێ جا گازە, دەرىبهینن, چونکە بازاڕى ئەو کەساس ئەکات!!

حکومەتى ئەمریکا لە سەردەمى سەرۆکایەتى (دۆناڵد ترەمپ) دا هەوڵێکى زۆرى داو ـ وا دیارە ئەم نەخشەیە ئێستاش هەر بەردەوامە ـ  کە عێراق وزەى کارەبا و لەوانەیە گاز/ یش هەر لە سعودیە بکڕێـت نەک ئێران و ئەمەیش ڕویەکى ترى گەمارۆ و گوشارەکەیە دژى ئێران. بێ گومان ئەگەر ئەم پلانە سەر بگرێ, ئەوا زەبرێکى کوشندە لە بوارى ئابورى دابە ئێران ئەگەیەنێت!!

پرسیارەکە لێرەدایە, ئاخۆ حکومەتى ئێران هاو مەزەب و هەوادارانى لە عێراق دا ئەم نوشوستیە قەبوڵ ئەکەن؟

من ئەڵێم سەد جار نەخێر!! چونکە نەک هەر بێ دەنگى و بێ دەنگى و دەست لە ئەژنۆ دانیشتن. ماناى تەسلیم بون بەم نەخشە و پلانە ئەگەیەنێت.. ماناى مردنى شێنەییە!!

لەبەر ئەمە حکومەتى ئێران هەمو تواناکانى خۆی و لایەنگرانى لە دەرەوەیش ئەخاتە گەڕ بۆ شکست پێ هێنانى ئەم پلانە!!

پێم وایە زۆر کەسى پسپۆڕ و شارەزاى سیاسى هەستى کردوە. کە جموجۆڵێک لە عێراق دا سەرى هەڵداوە, بە تایبەتى هەڵتەکاندنى ستون و تاوەرى کارەبا لە چەند ناوچەیەکى عێراق دا, کە بون بە هۆى نەمانى وزەى کارەبا لە زۆر شارو شارۆچکەکان دا و بوون بە مایەى هەڵگیرساندنى ڕق و کینەى جەماوەر و ڕودانى جوڵەى ناڕەزایى دژى حکومەت لەلایەن جەماوەرى لێقەوماوەوە!!

       من لەو باوەڕەدام کە حکومەتى ئێران و هاوکارانى بەمە دەست هەڵناگرن. بەڵکو پەنا ئەبەن بۆ هەر کردە و پلانێکى تر لە پێناو ڕاگرتنى ئەو نەخشەیەدا. بەتایبەتى وروژاندنى جەماوەرى بێ کارەبا دژى حکومەت. تا ئەگاتە شەڕ و ئاژاوە و بەیەکادان. چونکە بنە بڕکردنى هاوردنى گازى سروشتى لە ئێرانەوە. سەرەتایەک ئەبێ بۆ وشک کردنى هەمو بوارەکانى ترى بازرگانى لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران دا!! ئەمە لەلایەک, لە لایەکى ترەوە. ئەم پلانە ئەبێ بە مایەى دو بەرەکیەکى سەخت و بێ وێنە لە کۆمەڵگاى عێراق دا. و بارى ئاسایش و سەقام گیرى وڵاتەکە تێک ئەدات!!

       ئەبێ ئەوەش لەیاد نەکەین کە حکومەتى کازمى بنکە و پشتیوانێکى جەماوەرى ئەوتۆى نیە کە هاوکارى بکەن بێجگە لە نەیارانى (ئێران) (دەرەکى و ناوخۆى) !! ئەمە لەکاتێکدا کە حکومەتى ئێران لەناوخۆى عێراق و ناوچەکەیش دا لایەنگر و پشتیوانى هەیە.

       لە کۆتاییدا ئەڵێم ـ هۆکارى بنەڕەتى ئەم کێشە سیاسیە تەنها و تەنها. هەڵوێستى نانیشتمانیانەى حکومەتەکانى عێراق/ ە لە ٢٠٠٣ / بەملاوە. کەلەبەر بەرژوەندى تایبەتى و مەزهەبی نەیان ویست کێشەى کارەبا و پێداویستیەکانى ترى خەڵکى عێراق چارەسەر بکەن.. کورد واتەنى ـ  (( ساڵ بەرى دورە و مەینەتیەکان بەڕێوەن))

 

                                                  

        

  • 1