ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

 سەرجەم خانەوادەی بۆرژوازی لە عێراقدا، بە عەرەب و کوردەوە، بە قەومی و ئیسالمیەوە، بەسونەو شیعەوە، بە حزبە دەسەاڵت بەدەست و بەناو ئۆپۆزیسێۆنەکانەوە، بەوابەستەبوونیان بە ئەمریکاو غەرب یان ئیران و تورکیاوە، لە یەک ریزدا وەستاون. ناکۆکییە الوەکیەکانیان وەالناوە و هەموویان پێداگری لەسەر گرنگی هەڵبژاردنەکان، لەسەر گرنگی بەشداری هاواڵتیان و پیرۆزی پرانسیپی هەڵبژاردنەکان دەکەن. ئەم پێداگری و بە پیرۆزراگرتنی هەڵبژاردنەکان ریشەی لە ماهیەتی چینایەتی ئەو هێزە بۆرژوزیانەدایە. رکەبەری لە کایەی هەڵبژاردنەکاندا و خستنەڕووی لیستی جیاجیای بانگەشەکان، و تا دەگاتە هاوپەیمانیەتیەکان، دەچنە ناو هەمان پرۆسەی بە پیرۆزراگرتنی هەڵبژاردنەکان و قودسیەت بەخشین بە دیموکراسی بۆرژوازی. الیەنێکی سەرەکی ئەم یەکریزیەی بۆرژوازی دەگەڕیتەوە بۆ ئەوەی کە هەڵبژاردن، دەست بۆ پایەی چینایەتی کۆمەڵگە نابات، دەست بۆ ئاڵوگۆری سیستەمی سیاسی و ئابوری نابات، بەڵكو هەموویان پێ لەسەر پاراستنی ئەم نیزامە چینایەتییە دادەگرن و خودی هەڵبژاردنیش کەناڵ و رێگایەکە بۆ پاراستنی ئەم سیستەمە چینایەتییە و بە پیرۆز راگرتنی. الیەنێکی تری یەکریزی بۆرژوازی و سوێند خواردنیان بۆ گرنگی هەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەیە لە رێگای درۆ و بانگەشەی دەستاو دەستکردنی ئاشتیانەی دەسەاڵت، بەر بەشۆرش و بزوتنەوەی لە خوارەوەی جەماوەری بگرن. ریزی وردو درشتی بۆرژوازی، دەڵێن سندوقی دەنگدان هەیە، هەر حزب و الیەنێک باش نەبوو، پابەندی بەڵین و بانگەشەکانیان نەبوو، لە رێگای سندوقەکانی دەنگدانەوە سزای بدەن، دەنگ بەو حزب و الیەنە بدەن کە دەتانەوێت... وە دەڵێن لەوە زیاتر ڕیگایەکی تر نییە، دەڵین دیموکراسی باشترین بژاردەیە و هەر ئەو ریگایەشە بۆ بەرگرتن بە توندوتیژی و گەڕانەوە بۆ رای خەڵک. بەڵێ هێز و بزوتنەوە بۆرژوازییەکان هەڵبژاردن بە روکنێکی سەرەکی دیموکراسی و رێگایەک بۆ بەشداری هاواڵتیان لە سیستەمی سیاسیدا لەقەڵەم دەدەن و بەسەرچاوەی ئاڵوگۆریش وێنای دەکەن. ئەم بانگەشانەی بۆرژوازی بەو هەموو ئیمکاناتە مادی و هەمەڕەنگەی لە بەردەستیاندایە، لەپیش هەمووشیانەوە دەسەاڵتی سیاسی، کەچی تادێت بەکردەوە بەشداری هاواڵتیان لە هەڵبژاردنەکاندا کەمتر و کەمتر و هاوکاتیش لەچاوی رای گشتی کۆمەڵگەوە بێبایەختر و پوچتر دەبێت. دیارە ئەوە ئەگەر لە ئاستی دنیادا و لە واڵتانی دیموکراسی بۆرژوازی پایەداکوتراودا، کە پرۆسەی هەڵبژاردنیش بووە بە خویەکی باو و زاڵ، هەڵبژاردنەکان گرنگی خۆیان لەدەستدا بێت و جەماوەر بەشداری هەڵبژاردنەکان نەکەن. لە عێراق و کوردستاندا کە ئاسەوارێک لە دەسەاڵتی حکومەتی بوونی نییەو لە جێگایدا دەسەاڵتی میلیشایی، لەڕێگای دەست بەسەراگرتنی داهات و زۆری چەک و خۆبەستنەوە بە واڵت و قوتبێکی ناوچەییەوە خۆیان بەسەر کۆمەڵگەدا داسەپاندووە، کایەی هەڵبژاردنەکان هێندە پوچە، مناڵێکی تازە مەدرەسەیش هەستی پێدەکات و کەمیش نین ئەو کادر و بەرپرسە حزب وسیاسیانەی کە باش دەزانن هەڵبژاردنەکان ناتوانن هیچ بگۆڕن و هیچ حزبێکی خاوەن دەسەالت و چەک و لەڕیگای هەڵبژاردنەکانەوە کەنار ناخرێت و ناتوانرێت دوربخرێتەوە. دیارە بەهەمان شێوە کە بۆرژوازی لە ریزبەستنێکی چینایەتیدا سوێند بە هەڵبژاردن و گرنگی بەشداری هاواڵتیان دەخۆن، ئاواش چینی کریکار و مەحرومانی کۆمەڵگە لە بێبەهابوون و پوچ بوونی هەڵبژاردنەکان بەئاگان و بەشداری نەکردنی هاواڵتیان لە هەڵبژاردنەکاندا و کەم بوونەوەی بەردەوامیشی نیشانەی هەمان ئەو هوشیاری چینایەتییەیە کە هەڵبژاردنەکان تەنها گاڵتەجارییەکی دوبارەن بۆ ئارایشدانەوەی بەش بەشینەی هیزە بۆرژوازییەکان، بەتایبەتیش لەنیوان ئەو الیەنانەدا کە خاوەنی هیزی چەکدارن و قۆرغی داهات و سامانیان کردووە. نەچوونی خەڵکی عێراق و کوردستان و بەشداری نەکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا، مۆتەکەیەکە بەسەر سەری سەرجەم خانەوادەی بۆرژوازییەوە... وە ریشەی بەشداری نەکردنی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا راستەوخۆ دریژکراوەی بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەرییە بە دژی دەسەاڵتی سیاسی و حزبە رەنگاو رەنگەکانیان و بەخشینەوەی درۆ و فریوکارییەکانیان، کارای نەماوە. چینی کریکار و مەحرومانی کۆمەڵگە کە لەبەرامبەر بۆرژوازیدا وەستاونەتەوە، بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانیش بەوێنەی بەشیک و گۆشەیەک لە بزوتنەوەی نارەزایەتی، دەیانەوێت ئەو چەکە پوچە لەدەست هیزەکانی بۆرژوازی دەربهێنن کە دەیانەوێت لە رێگای هەڵبژاردنەکانەوە ئاوی پیرۆز بکەن بەسەر پرۆسەی بەناو دیموکراسی و هاوکاتیش وەکو پسوڵەی رەوایەتی وەرگرتنی دەسەاڵتیان، بەدەستیەوە بگرن. چینی کریکار و بێبەشانی کۆمەڵگە لە عێراقدا، وەکو بەشێکی دانەبراو لە پرۆسیسی سیاسی عێراق، خود بەخود و بەئەزمونێکی تاڵ، بەو راستیە گەیشتوون کە هەڵبژاردن ناتوانێت هیچ بگۆڕیت جگەلەوەی ژمارەیەکی تر بەوێنەی گۆشتی زیادەی المل، دەبنە بار بەسەر کۆمەڵگەوە... لە عیراق و کوردستاندا هەڵبژاردن و پەرلەمان نەک پیرۆزییەکیان نییە، بەڵکو بەچاوی سوک و گاڵتە ئامیزەوە لێی دەڕوانرێت. چ هەڵبژاردن و چ پەرلەمان وەکو دوو گرفتی قورس بۆ سەر گرفتە کەڵەکەبووەکانی تر زیاد بوون و جەماوەر چۆن بیزارە لەچەک و سەرکوت، لە بیمافی و نەبوونی، لە بیکاری و هەژاری، لە گرانی و نەبوونی خزمەتگوزارییەکان، ئاواش لە هەڵبژاردن و پەرلەمانی ئەوالدی ناجسنی ئەو گاڵتەجاریانەی هەڵبژاردن توڕەو ناڕازین. بانگەشەکانی هەڵبژادن و بەڵینە پوچەکان، هێندە ئەزموونکراون، بە ئەندازەی ئەزموونی پوچی دەسەالتدارێتی. بۆرژوازی کورد وەکو بەشێک لە بۆرژوازی عێراقی دەیانەوێت بە پاساوی بەرگری لە مافە دەستوریەکانی هەرێم لەبەغدا، بە بیانوی بەرگری لە دەستکەوتەکانی "کورد" لە بەغدا، بە درۆی خۆ بەخاوەن زانینی پرسی سیاسی و نەتەوەیی کورد، بەناوی گێرانەوەی کەرکوک و ناوچە کیشەلەسەرەکان بۆسەر هەرێم... خەڵکی کوردستان راپێچی بەردەم هەڵبژاردنەکان بکەن. دەیانەوێت بە هەڵخراندنی هەست و سۆزی نەتەوەییەوە خەڵکی کوردستان تەیار بۆ بەشدار لە هەڵبژاردنەکان بکەن... بۆ ئەو مەبەستەشیان دەیانەوێت هەموو کێشەو گرفتە قوڵەکانی کۆمەڵگەی کوردستان بخەنە ئەستۆی دەسەاڵتی سیاسی لەبەغدا و شانی خۆیان لە بەرپرسیاریەتی گرانی و نەبوونی و بیکاری و بێ موچەیی و موچە برین و وێران بوونی خزمەتگوزارییەکان و سەرکوت و بیمافی و هیرشی بەردەوامی والتەکان بۆسەر هەرێم، خاڵی بکەنەوە. دەڵێن لەناو خۆماندا هەرچی هەبێت و هەر ناکۆکیەکمان هەبێت دەبێ وەالی بنێین و لە بەرامبەر بەغدا و هیزە دەرەکیەکاندا یەک دەست و یەک رێز بین. دەڵین پیویستە لەبەرامبەر بەغدا یەککرێز دەربکەوین تا پیگەی" کورد" بەهیز بیت. ئامانج لەهەموو ئەو بانگەشانەش، بەجیا لە هەڵبژاردنەکانی عیراق، بۆ خاوکردنەوەی تورەیی و نارەزایەتی جەماوەری کۆمەڵگەی کوردستانە لەدەسەاڵتی تااڵنچی و مافیایی هەرێم. چینی کرێکار و بێبەشانی هەرێم... بە کردەوە بەو راستیە گەیشتوون کە ستەم و بێمافی و نەبوونی و هەژاری و سەرکوتی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، ریشەی لە سیستەم و دەسەاڵتی بۆرژوازی هەرێمدایە... بە کردەو بەو راستیە گەیشتون کەدەسەاڵتی بۆرژوازی کورد خۆی کۆسپی بەردەم چارەسەری پرسی سیاسی خەڵکی کوردستانە. خەڵکی کوردستان بانگەشەکانی هەڵبژاردنی پیشوویان لە بیرە کە دەیانوت کوردستانی بەهێز بنیات دەنێین، ئیستا دەبینن لەچاو نزیک بە چوار ساڵی رابردوو پێگەی هەریم چ لە ئاستی عیراق و چ لە ئاستی ناوچەکە الوازترە... دەبینن ئیران و تورکیا چۆن هەموو رۆژە وەکو خاوەن ماڵ تەراتین لە هەرێمدا دەکەن وبرا کوردەکانیان!! لە هیزەکانی ئۆپۆزیسیۆن تیرۆر و بۆمباباران دەکەن و دەسەاڵتی سیاسی هەریمیش نەک بێدەنگە، بەڵکو هاوکاریانە. بەدەیان و سەدان کەس لە زیندانەکانی دەسەاڵتدا بۆ داوای موچەو خزمەتگوزاری بی داداگایی یان بە یاسای بەعسیانە، بەگوژمەی چەند ساڵە حوکم دراون. چوارساڵ لەوە پیش بانگەشەی هەلی کار و خزمەت و ئارامیان دەبەخشیەوە، ئێستا خەڵکی کوردستان دەبینن بەهۆی بیکاری و نەبوونی هەلی کارەوە چۆن شەپۆلی جێ هیشتنی الوان بۆ ئەوروپا مەوج دەدات. باسی خزمەتیان دەکرد، کەچی خەلکی کوردستان دەبین نەک خزمەت نییە، بەڵکو خزمەتگوازرییەکانی وەکو ئاو کارەبا، تەندروستی و ..... بەرەو لەبەین چوون و لەوەش زیاتر بە نەخشەوە بەرەو بە تایبەتیکردن دەبرێن و قورساییان لەسەر جەماوەری بێبەشی کوردستان چەند بەرابەر دەکات. باسی ئارامیان دەکرد... کەچی رۆژ نییە ئەوالدی بەرپرسێکی مافیایی سوکایەتی بە هیزەکانی پۆلیس و هاتوچۆ وبازگەکان نەکات و کۆماندۆی بەزیوی بەردەم داعش بەرنەداتە گیانی ئەوانەی ماشینە گرانبەهاکانیان رادەگرن، باسی ئارامی دەکەن و ناوەندی شارەکانیان لەسەر کورسی سەرۆکی حزب کردەوە بە سەربازگە و نمایشی هێزی ئاڵتونی!! و دژە تیرۆر و زانیاری. باسی چاکسازی دەکەن و موچەی کریکار و کارمەندان و کەم ئەندامان بە ریزیکیان ناگات بەموچە و ئیمتیازی ئەندام پەرلەمان و وەزیرێکی نۆکەر پیشەی حزب و خانە نشینێکی پەرلەمان و وەزیر و گزیرێک... باسی ئایندەی سیاسی و کوردستان و پرسی نەتەوەیی دەکەن و سویند بەسەر یەکپارچەیی عێراق و سەروەریەکەی لە پێناو موچە و پۆستەکانی بەغدایاندا، لەهی بەعسیەکان و ئیسالمییە سنور نەناسەکان گەورەترە. چینی کریکار و جەماوەری بێبەشی کوردستان، دەمێکە لەبەرامبەر بەو دەسەاڵتەی بۆرژوازی کورد، بریاری خۆیان داوە، کە راماڵینی دەسەاڵتە. هیچ هەڵبژاردن و بانگەشەیەک، ناتوانێت پاشەکشە بە بزوتنەوەی نارەزایەتی جەماوەری بکات لە پیناو نان و ئازادی وئایندەیەکی سیاسی دیار و گەشاوەدا. دەسەاڵتی سیاسی هەرێم لەهیچ ئاست و بوارێکدا چاکسازی هەڵناگرێت و ڕێگا تەنها راماڵینە لە رێگای شۆرشی لەخوارەوەی جەماوەری بێبەشەوە... مایەپوچکردنی هەڵبژاردنەکان و بەشداری نەکردن لەو گاڵتەجاریەی هەڵبژاردندا، بەوینەی دریژەپیدەری نارەزایەتی جەماوەری، هەنگاوێکە لەراستای راماڵینی یەکجاری دەسەاڵتدا... جەماوەری بێبەشی کوردستان بە بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکاندا پێویستە نیشانی بزوتنەوەی نارەزایەتی و جەماوەری هاوچارەنووسەکانی خۆیانی لە خوارو ناوەراستی عیراق بدەن، کە هاوشانی ئەوان بەشێکن لە راماڵینی دەسەاڵتی بۆرژوازی هەریم وەکو بەشیکی دانەبراو بەرژەوەندی خواز لەگەڵ بۆرژوازی سەراسەری عیراقدا...

 

 

  • 1