نەوزاد ئەسعەد/ هەرێمی كوردستان لەقەیرانەوە بۆ قەیران كئ بەرپرسیارە؟

باس كردن لەقەیرانە زۆرو زەوەندەكانی ئەم هەرێمە پێویستی بەلەسەر وەستان و شیكاری زۆرهەیەب ۆدیاری كردن ودەستنیشان كردنی لایەنی بەرپرس وئەنجام دەروبەرپرسی نانەوەی قەیرانەكان بۆیە لە ئێستادا بەداخەوە ئەم قەیرانانە وای كردوە كەمرۆڤ زۆر بەسادەوساكاری هۆكارەكانی بزانێت وپێویستی بەگەرانەوەی زۆرنەبێت بۆسەرچاوەو هۆكاربۆ نمونە لەدوای راپەرینە مەزنەكەی گەلی كوردستان و هاتنی ئەم حزبانە بۆسەر دەسەڵات زۆربەزووی دەرك بەوەكراكەگیانی پاوان خوازی وداگیركاری بەجەستەی حزبەكاندارۆچوەومەحاڵەبتوانن بەئاسانی دەست بەرداری ئەم جۆرەلەبیركردنەوەببن ئاخرئەوان بەشێوەیەك پێشمەرگەكانیان پەروەردەكردبووزۆرئاسایی بوولەسەرگردێك یان لوتكەچیایەك یان جێگەبارەگایەك تەنانەت دامەزراندن لەگوندێك بۆپشودان ونان خواردنێك چەندین كەس لەیەكتربكوژن وباكیشیان نەبێت ودواتررێك بكەون یان هەیانبووبەدەست لەپشت دانێكی دوژمن یان بۆتەسلیم بونەوەئاسایی بووچەندین پێشمەرگەیان هاورێی خۆیان شەهیدبكەن ووەك بەرزەكی بانان بۆی دەرچن بەداخەوەئەم كلتورەی شاخ درێژبویەوەبۆشارودوای حكومەت ودەسەڵات داری چەندین شەری گەورەوناوخۆلەنێوان براكان رویان داووكودستان بوەگۆرەپانی تەصفیەی بەرامبەروبەردایەك شارەكان دابەش كران ودوئیدارەی ودوحكومەتی دەیان گرفت وقەیرانی بۆخەلكی كوردستان دروست كردودەیان كوژراوكەم ئەندام وبئ سەروشوێن وداگیركاری ماڵ وحاڵ وزەوی یەكتری لێكەوتەوەسەدان ئافرەت بئ پیاوكران وهەزاران منداڵ بئ باوك كران....بەداخەوەدوای هەموئەمانەش هێشتاسیاسی وسەركردایەتی وكاربەدەستانی ئەم هەرێمەبیرێكیان لەگوزەرانی ئەم گەلەهەژارەنەكردەوەوقەیران لەدوای قەیران بەرۆكمان دەگرێت وباكیان نیەئەوەتانئ لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراق وروخانی رژێمی فاشی بەعس لەدەیان بۆنەونوسین وبابەتی جۆراوجۆردابەئاشكراپێمان وتن ئەم دەسەڵات دارانەی عێراق نایانەوێت لەگەل كوردئاسایی بژین نایانەوێت حەق وماف وبەشی خۆمان لەداهاتی ئەم وڵاتەبەنئ یان جیابونەوەیان رێكەوتن بەچاودێری دەوڵەتەزلهێزەكان چارەسەری گرفتەكان دەكات بەداخەوەلەبەرپلەوپۆست وپایەی چەندكەسێك ئەوەیان نەكردوحاڵی ئەم گەلەش رۆژانەلەخراپەوەبەرەوخراپ تردەچێت.....لەگەڵ ئەوەش بەداخەوەلەئێستادائەم هەرێمەلەقەیرانی نەبونی متمانە پئ نەدانی حەقی هاوڵاتی نەبونی كارەبابئ موچەیی بئ بەنزینی وتەنانەت هەموجۆرەپێداویستی یەكانمان لەدەرەوەی هەرێم بۆدێت ورێگاوبانەكان بونەتە هۆكاری سەرەكی گیان لەدەست دانی دەیان هاوڵاتی ئەم هەرێمەوبەداخەوەكەس باكی پێیانەوەنیەوبەرپرسانیش وەك ئەوەی نەبایان دیبێت ونەباران بۆیەلەئێستاداپێویستەسەركردایەتی سیاسی خەلكی كوردستان بیرێكی جدی لەدانیشتوانی ئەم هەرێمەبكەنەوەوچی تربەرگەی ئەم هەموناعەدالەتی یەناگرێت خەلكی شۆرشی كردبۆئەوەی بەكامەرانی بژی نەك لەسایەی ئێوەداقەیران لەدوای قەیران یەخەی پئ بگرێت وئێوەش خۆتان دەوڵەمەندوچاوچنۆكەكان دەوڵەمەندتروهەژارەكان هەژارتربكەن.