هاوڕێ قەیس/ یەكی ئایارو چینێكی مافخوراو

یەكی ئایارواتا5/1 ی هەموسالیك رۆژی جیهانی كریكارانە لەهەموجیهان ولەكوردستانیش وەكوهەموو یادەكانی ترهەربەدروشم ئەم یادە بەرزرادەگیریت وتەنیا ئەورۆژە دەكریتە پشوو بۆكریكاران لەلایەن حكومەتەوە بەداخەوە ئەورۆژە كریكاران زیاتربی كاردەبن نە لەلایەن حكومەتەوە وەكۆ رۆژی خزمەت بۆیان ئەژماردەكریت وە نەبۆكاتی خانەنیشینینان حساب دەكریت ئەوەیش بەهوی ئەوەی تاوەكۆئیستا یاسایەك نیە بۆدابین كردنی ژیان وگۆزەرانی كریكاران لە ئە كە ری رودانی هه ر رو داویكی نەخوازراو لە كات و شوینی كاركرندا جیگای داخە كە شتی وایش زۆر روو دەدات هەروەها نەبوونی زەمانەتی بیمەی بێ كاری بۆ كەسانی بێ كار كەم و كورتی و كەلینی گەورەن .‌ داتاكانی سەندیكای كریكاریی شایەتحالی بارودۆخی ئاماژەپیكراون كە جەندان كریكارلە كاتی كاركردن بونەتە قوربانی وە لەدوای مردنیشی یان كەمئەندام بونی هیج زەمانەتی ئەوە نیە لەدوای خوی لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەلایەتی وحكومەتەوە بۆبەخیوكردنی خیزانەكەی باشە ئیترجی كراوە بۆجینی بەش مەینەتی هەژاران وكریكاران بەدەیان كەسیش لەوەزارەت وسەندیكای كریكاران وموجە وئمتیاز بەناوی ئەوجینەوه وەردەگیرت

دەپرسین هەریمی كوردستان كە هەنگاو دەنیت بەرەو ئاوەدانكردنەوەو بنیادنانەوەی كۆمەلگە ..؟؟ چۆن دەتوانیت بەم شیوەیەی ئیستا بەرەو پیش بچیت .؟ لە كاتیكدا پرۆسەی بنیادنانەوە بەهیز و بازووی چینی كریكار بەریوە دەچیت كەچی بی بەشترین چینن لە كوردستاندا . بە بێ دارشتنی یاسای پیویست و كارپیكراو بە دلنیاییەوە كۆمەلگایەكی ئیفلیج دروست دەبیت. بێ بالانس دەبیت لەنیوانی ئەرك و ماف دا . لیرەوە دەنگمان هەلدەبرین داوا دەكەین كە حكومەتی هەریم چاویكی زۆر جددی بخشینیتەوە بە دۆخی چینی كریكار و هەژاری كوردستاندا .

هاوڕێ قەیس/ یەكێتی لاوان لەنێوان دوو كۆنگرەدا

دیارە هەر حزب و گرووپ و رێكخراوێكی پیشەیی كە درووست دەبێت لەسەر ئەساسی بەرنامەیەكی دیاری كراو پەبڕەوو پرۆگرام خۆی دادەڕێژێت بۆئەوەی ئەدای كاری ڕۆژانەی لەنێوان دوو كۆنگرەدا لەسەر دابڕێژێت ئەوەی مەبەستمە بیڵێم كە یەكێتی لاوانی دیموكراتی لە كوردستانی عێراق دوای (٣) ساڵ لەبەستنی كۆنگرەی هەشتەمی خۆی لە ساڵی (٢٠١٢) خۆی بەست بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ڕێكخراوو ئەمساڵ و بەتحدید لەم مانگی (٩) یەدا نۆیەمین كۆنگرەی دەبەستێت و خەرمانێك لە لچالاكی هەمە جۆری دەخاتە سەر مێزی گفتو گۆی كۆنگرەكەی .. ئەم ڕێكخراوە لەمێژووی بونیەوە تابەئەم ڕۆ دەگات چەندین كادیری خۆنەویستی حزبی و حكومی ئاراستەی كۆمەڵگاكەی كردوە ..سەدان شەهیدی لاوی بەخشیوەتە نیشتمانەكەی ..ئەوەی مەبەستمە لەم كۆنگرەیەدا ژمارەیەك هاوڕێی ماندوو دڵسۆز ناتوانن جارێكی تر خۆیان كاندید بكەنەوە بۆ سكرتاریەت و لقەكانی ئەویش بە پێی پەیرەوی ناووخۆی ڕێكخراوو ئەندام نابێت تەمەنی لە سەرووی (٤٠) ساڵەوە بێت هەربۆیە داوا لە ستافی نوێی سكرتاریەت دەكەم كە هەوڵ و بەرخودان و كاری لەبەرچاوی ئەوو هاورێ یانە لەبەرچاوو بگرن و لە داهاتوو دا پەراوێزیان مەخەن و هەوڵ بدەن كەسانی شارەزاوو خاوەن تەجرووبەكانیان وەك لیژنەیەكهی سێبەر لە سكرتاریەت و لقەكاندا بەكار بێنن بە راووسرنجەكانیان سودیان لێ وەربگرن بۆ كاری رۆژانە و داڕشتنی ستراتیژی كاری رێكخاروو بێگۆمان سوودبەخش دەبن بۆتان و دەستێكی بەهێزدەبن بۆ پشتیوانی كردنتان لەسەركەوتنی زیاترتان ..................بەهیوای سەركەوتنم بۆ كۆنگرەی نۆیەمی رێكخاوی یەكێتی لاوان

هاوڕێ قەیس/ دیسانەوە جێهێشتنی نیشتمان

لەگشت دونیا لاوان وەك سەرمایەیەكی بەهێزی هەر وڵاتێك سەیر دەكرێن و داینەمۆی هەر شۆڕشێكی چەكداری و سەرمەشقی هەر تێكۆشانێكی مەدەنی هەر گەل و چین و توێژێكی هەر وڵاتێكی ئەم دونیایەن. هەربۆیە لەتەواوی وڵاتە پێشكەوتوەكانی دونیا رێز لەئیرادەو سوود لەتاقەیان وەردەگیرێت و بەپێی بواری پسپۆری و تواناو لێوەشاوەییان ئەرك و مەهامیان پێدەبەخشرێت. بەداخەوە لەعێراق و بەتابیەتی لەهەرێمی كوردستان هیج بایەخ بەم توێژە گەورەی كۆمەڵگەو تواناو لێوەشاوەییان نەدراوەو نەتوانراوە ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەییان فراوانتر بكەن. ئەمەش بۆخۆی كێشەی هەرەسەرەكی گەنجان و لاوانی ئەم نیشتمانەیە، كە زۆرترین معاناتەكانیان لەلایەن حزبەوە بۆدروستدەكرێت و تەسكیەی حزبی و بێكاری و بێ هیوایی و ناروونی داهاتوویان، بووەتە مۆتەكەیەك بەسەرشانی گەنجانی ئەم هەرێمەوە. بەنمونە لەكۆمپانیاكان دەبیت تەسكیەی حزبیت هەبێت، ئەگەرنا تەنانەت وەك كرێكارێكیش جێت نابێتەوە! ئەوە لایەنی پۆستە حكومییەكان هەر مەپرسن، نەك تەسكیە ئەوە دەبێت كادیر و دەروێشێكی زۆر شارەزابیت! سەرباری هەموو ئەمانەش قەیران لەدوای قەیران هێندەی تر ئینتیمای گەنج بەگەل و نیشتمان كاڵتر دەكاتەوەو حكومەتیش بێ باك لەكۆچی بەردەوامی لاوان بێ ستراتیژێكی باش بۆباشكردنی ژێرخانی ئابووری هەرێم و ئاوڕدانەوەیەكی جددی لەبارو گوزەرانی لاوان، هەڵوەستەیەك بۆكێشەكانیان ناكات. جێهێشتنی نیشتمان دیسانەوە لەلایەن لااوان، كەهۆكارەكەی ئەم حكومەتە خۆماڵییەی خۆمانەو دەرگای دامەزراندن و بەخشینی سولفەی زەواج و چارەسەركردنی شوێنی نیشتەجێبوونی لەیەر داخستوون.  

هاوڕێ قەیس/كاتی هاتووە ئاوڕێك لەگەل بدەنەوە

لەدوای رووخانی رژێمی دیكتاتوری بە عس و لەگەڵ ناكۆكییە ناوخۆییە خێڵەكی و مەزهەبی و نەتەوەییە نیشتەجێبووەكانی نێو خاكی عێراق  و زۆر نیمچە دیكتاتۆر و رەهبەرە مەزهەبییەكان خۆیان بەحكومەت و خاوەن حەق بەحكومڕانی عێراق دەزانی، بەڵام دوای لەگۆڕنانی رژێمی دیكتاتۆری بەعس و رێككەوتنی سیاسی لەتەواوی مەزهەب و نەتەوەو كوتلە سیاسییە، براوەكان توانرا حكومەتێكی تەوافقی بەناوی حكومەتی فیدراڵی پێكبهێنرێت،  كە دوایین كابینەیان حەیدەر عەبادی بووە سەرۆك وەزیران. ئێستا لەگەڵ بەردەوامی قەیرانە سیاسی و ئابووری و مەلەفی تیرۆرو شەڕە مەزهەبییەكان و دوای چەندین خۆپشاندان و هاتنە سەرشەقامی خەڵك و هێزە پێشكەوتووخوازەكانی عێراق،  عەبادی ناچار كرا ملبدات بۆگرتنەبەری  نەخشە رێگایەكی چاكسازی و دواجار ئەو جورئەتەی كرد و چەند بەرپرسێكی بێ ئەرك و چەند وەزیرێكی گەندەڵ و ئیش لەبەرنەڕۆیشتوی ناردە ماڵەوەو چەندینیشی رووبەڕووی دەستەی بەدواداچوون (نەزاهە) و یاسا كردەوە.  لەگەڵ تێبینیم لەسەر تەواوی بڕیارەكانی و نا عەدالەتی یاساو سەروەرنەبوونی یاسا لەعێراقدا، بەڵام دەشكرێت بڵێین" جورئەتی كرد و ئەوەی كرد كە خۆپیشاندەران داوایان دەكرد.  دەكرا دوای (23) ساڵ حكومڕانی لەكوردستانیشدا لەبری كۆبوونەوەی داخراو بۆ دابەشكردنی كورسی و پلەو پۆست، (5) حزبەكە بۆ ئەوەی ئەم میللەتە لەتەواوی قەیرانەكان رزگاربكەن و دەستی گەندەڵی لەبینەقاقای ئەم حكومەتە بكەنەوە، تەنها دوو كۆبوونەوەی بۆ كاراكردنی دەستەی نەزاهە بكردایەو تەنها تاكە گەندەڵێكی دوای (23) ساڵ حكومڕانی بەدادگا بگەیاندایە،  ئارامیەكی بەدڵی گەل بدایە و خۆیشی لەم فەشەلی سیاسی و ئابووری قەیرانانە رزگاربكردایە، كەتەواوی كەرتە خزمەتگوزارییەكانی وەستاندووە.  ئیتر كاتی هاتوە لەبری خۆڵكردنە چاوی خەڵك و شەڕی پۆست و كورسی، ئاوڕێك لەگەل بدەنەوە، دەنا وەك بوركان بەڕووتاندا دەتەقێتەوە.

 

هاوڕێ قەیس/ خەریكە دەمانگەڕێننەوە خاڵی سفر

 

پێنج لایەنكەی حكومەت كەوتوونەتە مەوقیفێكەوە نازانن چۆن خۆیان دەربازكەن و بەم لاو بەو لادا قسە دەكەن و دەیانەوێ‌ ئەو دۆخە بشارنەوە، كەوەك قوڕێكی خەست بۆخەڵكی كوردستانیان گرتووەتەوە. سەیرە ئێوە جارێكی تر دەتانەوێ‌ چیمان پێبفرۆشنەوە؟! خۆهەر ئێوەن ئەم هەموو قەیرانەتان دروستكردووە! كەچی ئێستاش كەدێنە سەرشاشەی كەناڵەكانی راگەیاندن، یەكێك نەزانێ، رەنگبێت شەڕی قوتی خەڵك بكەن! راستییەكەشی سەرەڕای ئەو هەموو قەیرانانە، هاتوون شەڕی پۆست و پایەی دەسەڵات دەكەن و تێرناخۆن. هەموو ئەو كێشانەی لەكوردستان هەیە، لەسایەی ئێوە دروستبووە. لەدەستپێكی دروستكردنی حكومەتی بەناو بنكە فراوان بەناوی پینج حزبەوە، لەورۆژەوە كارەسات و نەگبەتی ئەم وڵاتەی داگرت و بووە وەیشوومەی رۆژگارو لەوساتەوە خەڵك خۆشی لەخۆی نەدیوە. دەست بۆهەرچی دەبەی نەگبەتی ئەو پێنج حزبە گرتوویەتی. پێشمەرگە بە پلەی یەكەم دێت، ژیانی خۆی وماڵ ومنداڵی لەوپەڕی ناخۆشیدایە، لەسەر پلەو پۆست شەڕە پڕۆژەتانەو چاوتان هەر لەپارەو پولی ئەم نیشتمانەیە. شەڕی كورسی و دەسەڵات خەریكە دەمانگەڕێنێتەوە بۆخاڵی سفر. ئێستا شەوانە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و میدیا وادێتە بەرچاو كەسبەی شەڕەو دەبێ خۆمانی بۆحازربكەین! لەولاشەوە كێشە لەدوای كێشە بەڕێوەیە نەبوونی (موچە- بەنزین–كاروكاسبی –كارەبا بەیەكجاری - بەحزبیكردنی هەموو جومگەكانی دەسەڵات و دامودەزگاكانی حوكمەت و دابەشكردنی بەكەیفی خۆتان) هەموو ئەمانە بڕشتیان لەمیللەت بڕیوە. بەسە چیتر بەرگەی ئەو ستەم و نادادییە ناگیرێت، پێویستە كشتان لێ بكرێ و بەلافیتەی گەورە بێینە سەر جادەو بنووسین (ارحل – احل )، شایستەی ئەو جێگەیە نین.