ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڕێ قەیس/ خەریكە دەمانگەڕێننەوە خاڵی سفر

 

پێنج لایەنكەی حكومەت كەوتوونەتە مەوقیفێكەوە نازانن چۆن خۆیان دەربازكەن و بەم لاو بەو لادا قسە دەكەن و دەیانەوێ‌ ئەو دۆخە بشارنەوە، كەوەك قوڕێكی خەست بۆخەڵكی كوردستانیان گرتووەتەوە. سەیرە ئێوە جارێكی تر دەتانەوێ‌ چیمان پێبفرۆشنەوە؟! خۆهەر ئێوەن ئەم هەموو قەیرانەتان دروستكردووە! كەچی ئێستاش كەدێنە سەرشاشەی كەناڵەكانی راگەیاندن، یەكێك نەزانێ، رەنگبێت شەڕی قوتی خەڵك بكەن! راستییەكەشی سەرەڕای ئەو هەموو قەیرانانە، هاتوون شەڕی پۆست و پایەی دەسەڵات دەكەن و تێرناخۆن. هەموو ئەو كێشانەی لەكوردستان هەیە، لەسایەی ئێوە دروستبووە. لەدەستپێكی دروستكردنی حكومەتی بەناو بنكە فراوان بەناوی پینج حزبەوە، لەورۆژەوە كارەسات و نەگبەتی ئەم وڵاتەی داگرت و بووە وەیشوومەی رۆژگارو لەوساتەوە خەڵك خۆشی لەخۆی نەدیوە. دەست بۆهەرچی دەبەی نەگبەتی ئەو پێنج حزبە گرتوویەتی. پێشمەرگە بە پلەی یەكەم دێت، ژیانی خۆی وماڵ ومنداڵی لەوپەڕی ناخۆشیدایە، لەسەر پلەو پۆست شەڕە پڕۆژەتانەو چاوتان هەر لەپارەو پولی ئەم نیشتمانەیە. شەڕی كورسی و دەسەڵات خەریكە دەمانگەڕێنێتەوە بۆخاڵی سفر. ئێستا شەوانە لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و میدیا وادێتە بەرچاو كەسبەی شەڕەو دەبێ خۆمانی بۆحازربكەین! لەولاشەوە كێشە لەدوای كێشە بەڕێوەیە نەبوونی (موچە- بەنزین–كاروكاسبی –كارەبا بەیەكجاری - بەحزبیكردنی هەموو جومگەكانی دەسەڵات و دامودەزگاكانی حوكمەت و دابەشكردنی بەكەیفی خۆتان) هەموو ئەمانە بڕشتیان لەمیللەت بڕیوە. بەسە چیتر بەرگەی ئەو ستەم و نادادییە ناگیرێت، پێویستە كشتان لێ بكرێ و بەلافیتەی گەورە بێینە سەر جادەو بنووسین (ارحل – احل )، شایستەی ئەو جێگەیە نین.               

 

  • 1