ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوڕێ قەیس/ دیسانەوە جێهێشتنی نیشتمان

لەگشت دونیا لاوان وەك سەرمایەیەكی بەهێزی هەر وڵاتێك سەیر دەكرێن و داینەمۆی هەر شۆڕشێكی چەكداری و سەرمەشقی هەر تێكۆشانێكی مەدەنی هەر گەل و چین و توێژێكی هەر وڵاتێكی ئەم دونیایەن. هەربۆیە لەتەواوی وڵاتە پێشكەوتوەكانی دونیا رێز لەئیرادەو سوود لەتاقەیان وەردەگیرێت و بەپێی بواری پسپۆری و تواناو لێوەشاوەییان ئەرك و مەهامیان پێدەبەخشرێت. بەداخەوە لەعێراق و بەتابیەتی لەهەرێمی كوردستان هیج بایەخ بەم توێژە گەورەی كۆمەڵگەو تواناو لێوەشاوەییان نەدراوەو نەتوانراوە ئینتیمای نیشتمانی و نەتەوەییان فراوانتر بكەن. ئەمەش بۆخۆی كێشەی هەرەسەرەكی گەنجان و لاوانی ئەم نیشتمانەیە، كە زۆرترین معاناتەكانیان لەلایەن حزبەوە بۆدروستدەكرێت و تەسكیەی حزبی و بێكاری و بێ هیوایی و ناروونی داهاتوویان، بووەتە مۆتەكەیەك بەسەرشانی گەنجانی ئەم هەرێمەوە. بەنمونە لەكۆمپانیاكان دەبیت تەسكیەی حزبیت هەبێت، ئەگەرنا تەنانەت وەك كرێكارێكیش جێت نابێتەوە! ئەوە لایەنی پۆستە حكومییەكان هەر مەپرسن، نەك تەسكیە ئەوە دەبێت كادیر و دەروێشێكی زۆر شارەزابیت! سەرباری هەموو ئەمانەش قەیران لەدوای قەیران هێندەی تر ئینتیمای گەنج بەگەل و نیشتمان كاڵتر دەكاتەوەو حكومەتیش بێ باك لەكۆچی بەردەوامی لاوان بێ ستراتیژێكی باش بۆباشكردنی ژێرخانی ئابووری هەرێم و ئاوڕدانەوەیەكی جددی لەبارو گوزەرانی لاوان، هەڵوەستەیەك بۆكێشەكانیان ناكات. جێهێشتنی نیشتمان دیسانەوە لەلایەن لااوان، كەهۆكارەكەی ئەم حكومەتە خۆماڵییەی خۆمانەو دەرگای دامەزراندن و بەخشینی سولفەی زەواج و چارەسەركردنی شوێنی نیشتەجێبوونی لەیەر داخستوون.  

  • 1