ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەندرێن ئەحمەد/ كورد بەتەمایە ئەمریكا بیكات بە دەوڵەت!!

لەلای سیاسیە زانستخوازە بە ئەزمونەكان ئاشكرایە. كە دامەزراندنی دەولەت. هەر دەولەتیك پیشەكی پیویستە چەند مەرجیك، پایەكی بنچینەی تۆكمەی بۆ مسۆگەر كرابی. بۆ ئەوەی (كیان –قەوارە)ی ئەو دەولەتەی لەسەر رابگیری و بچەسپی و بچیتە پیشەوە...

لەپیش هەمویانەوە زامن كردنی سەرچاوەكانی ژیانی ئابوری كۆمەلگایە. ژیرخانی ئابوری (كشت وكال و ئاژەلداری و پیشەسازی و بازرگانی و سامانە سروشتیەكان) كە دام و دەسگا سیاسی و ئیداری و یاساییەكانی لەسەر دائەمزرێ -كیانی سیاسی – و ئەبیتە مایەی ئارامی و ئاسایش و پیكەوە ژیان لە كۆمەلگاكەدا. هەروەها سازانی سیاسی كە ئەمانیش چەند مەرجیكی بنچینەیین بۆ دامەزراندنی هەر دەولەتیك. تەنانەت هۆشیاری سیاسی و نەتەوایەتی/یش هەر لەم بناغەیەوە سەرهەل ئەەدن.. هتد.

جا ئاخۆ حكومەتی ئەمریكا یارمەتی دەری كوردە بۆ بەدیهینانی ئەو مەرجانە یان بەپیچەوانەوە!؟ من بەبێ چەندوچوون ئەلیم بە پیچەوانەوە!! بۆ نمونە:-

1.ئەمریكا هۆكار بو بۆ تیكدانی پەیوەندی حكومەتی بەغداد لەگەل حكومەتی هەریم دا. كە بو بەهۆی برینی موچەی فەرمانبەرانی لەلایەن بەغدادەوەو حكومەتی هەریمی توشی قەیرانی ئابوری و دارایی و ئالۆزی كۆمەلایەتی كرد!!

2.ئەمریكا حكومەتی هەریمی راپیچی شەری - داعش – كرد كە ئەوە شەری كورد نەبو. بەلام كرا بە شەری كورد بۆ ئەوەی:-

أ‌-هیزی پیشمەرگە و گەنجانی هەریم بكاتە قوربانی سیاسەت و مەبەستی خۆی لەناوچەكەدا –بەكوشتن، بریندارو كەم ئەندام و دیلی سەربرراو!! لەلایەكی ترەوە كۆچی بەكۆمەلی لاوان بۆ دەرەوەی ولات لەبرساناو لەترسی كوشتن (شەر)!!

ب‌-بۆ ئەوەی بەناچاری ئەوەی كە هەیە و دیتە دەست بخریتە خزمەتی ئەو شەرەوە و باری ژیان و گوزەرانی خەلك بەرەو دارزان بروات و ببی بەمایەی پشیوی و نائارامی لە ولاتەكەدا.

3.بونی سیاسی و دیبلوماسی و سەربازی كۆمپانیا جۆراوجۆرەكانی ئەمریكا –بەتایبەتی پاش دۆزینەوەی (نەوت و گاز) بە قەبارەیەكی ئابوری و بازرگانی بواری بۆ رەخساند بۆ دروست كردنی بەربەرەكانی بیگانە لە هەریم داو رودانی كیشمە كیش!!

تیكرای ئەم وەزعە ناهەموارە. شان بەشانی هوروژمی ئاوارە هەمە مەبەست و جۆرەكان بۆ شارو دیهاتی هەریم. بوون بە مایەی بیكاری و گرانی و كیشەی نیشتەجی بوون و تیكدانی شیرازەی كۆمەلگاكەمان. لەلایەكی ترەوە بوون بە مایەی ناكۆكی و دوبەرەكی سیاسی لە نیو هیزو لایەنە سیاسیەكاندا (پینج حزبە حوكمرانەكە) بە حوكمی دەست تیوەردانی دەرەكی كە هەندیكیان دژی دامەزراندنی دەولەتی كوردن!!

نەوتەكەیشمان كەلە ژیر رەحمەتی توركیا و دژایەتی حكومەتی عیراق دایە ئەگەر ئەوەی كە دەرئەهینری بەبی گرفت بگاتە بەندەری – جیهان- نرخەكەی بەجۆریك دابەزینراوە. تەنانەت بەشی موچەی – مووچە خۆران/یش ناكات!! سەرباری هەمو ئەمان وەكو چۆن (دیكستەر فلینكس) لە روژنامەی (نیو یۆركەر) دا نوسیویەتی و ئەپرسی: ئایە كاتی راگەیاندنی دەولەتی كورد هاتوە؟!

هەر خۆیشی بەم جۆرە وەلامی ئەو پرسیارە ئەداتەوە:

1)ئایە پیشمەرگە بەهاوكاری كۆمەلگای نیو دەولەتی خەلافەتی داعش لەناو دەبات!؟

2)تاچەند ئەمریكا باوەری بە یەكپارچەیی و یەكگرتووی عیراق ماوە؟! بەمانایەكی تر: بۆ ئەوەی كورد لەلایەن ئەمریكاوە بكری بە دەولەت:

أ-ئەبی خلافەتی داعش لەناوببات.

ب-ئەمریكا قەناعەت بكات كە عیراقی لە دەست ئەچیت

سەبارەت بە خالی (أ) شتیكی ئاشكرایە كە حكومەتی هەریم – هیزی پیشمەرگە – ناتوانیت داعش لەناو ببات . چونكە ئەوە ریكخراویكی سیاسی و سەربازی نیو دەولەتی یە. وەك باس ئەكری لە (60 شەست) ولاتەوە یارمەتی هەمە جۆری بۆ ئەچی كە برا گەورەكەیان ئەمریكا خۆیەتی!!

هەر بۆیە ئەمریكاییە كاربەدەستەكان دوبارەی ئەكەنەوە كە ئەم شەرە (5 تا 10) سال ئەخایەنی!! و بەم دەسالە تورك واتەنی (وارو یۆخی) هەریم و كورد كۆتایی پی ئەهینن و ئەوسا پیی ئەلین: ئیوە هەل و مەرجی بوون بە دەولەت تان تیدا نیە!!

سەبارەت بە خالی (ب) هەمان نوسەر ئیشارەت بەوە ئەدات كە حكومەتی ئەمریكا پرۆژەیەكی (12) سالی داناوە بۆ بنیات نانەوەی عیراق/ی یەكپارچەو یەكگرتوو. بۆیە ئەگەر دامەزراندنی دەولەتی كوردی بوبێ بەئەمری واقع مانای ئەوەیە ئەو پرۆژە سیاسیەی ئەمریكا شكستی هیناوە لەناوچەكەدا!! لەبەر ئەوەیشە هەر جەخت لە یەكپارچەیی عیراق ئەكاتەوە...

ئەمانە بوون مەرج و بەندەكانی ئەمریكا بۆ دامەزراندنی دەولەتی كورد. كە چی ئەو خەلكەی ئیمە وا گۆش ئەكری كە ئەمرۆ یا سبەی ئەو خونەی دیتەدی!! تەنیا یەك حالەت ئەمینی كە ببیتە هۆی قەناعەتكردن بە ئەمریكا. كە عیراق/ی لە دەست ئەچی وپیویستە بە خیرایی ئاور لە كوردوستان بداتەوە. ئەویش دابەزینی روسیایە بۆ كایەكەو دروست كردنی هاوپەیمانەتی لەگەل ( ئیران-عیراق-سوریا) دا!!