ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عەبدوڵڵا پۆڵا / كۆبوونەوەكانی ئۆباماو پۆتین لەنێو گۆڕانكارییەكانی نەخشەی جیهاندا

گەر سەیری ململانێی زلهێزەكان بكەین لەزۆر لەو تەنگژانە ناگەنە ئەو قۆناغەی كەوا شەری گەورە روو بدات، لەسەردەمی ململانێی بلۆكی رۆژهەلات و رۆژئاوا پێشی رووخانی یەكێتی سۆڤیەت، ئێستاكەش لەنێوانی ئەمریكاو روسیا لە نێو تەنگژەكانی جیهان بەملهوری مل لێنانێن، بۆیە زۆر زەحمەتە شەری نیوكلێری لەنیوانیان روو بدات، لەوانەیە روسیا بەرامبەر توركیا بەكاری بهێنێت، یان ئەمریكا بەرامبەر ئێران بەكاری بهێنێ بەلام لەنێوانی زلهێزەكان زۆر دوورە؟

ململانێی روسەكان دوای خستنەخوارەوەی فرۆكەی سۆخۆی 24ی روسی؟

كارتەكانی روسیا گەلەك بەهێزترە لەو كارتانەی توركیا بەكاری دەهێنێ، بەتایبەتی توركیا زۆرترین كارتەكانی لەماوەی رابردوودا سووتاون، بۆیە پێشبینی دەكرێ وەكو یاری پشیلەو مشكانێ توركیا لەهیچ كونێك خۆی پێ رانەگیرێ، كارتە دۆراوەكانی توركیا: 

1- توركیا لە دوو شەری گەورەی هاوپەیمانی ناتۆ بەشداری نەكرد، یەكەمیان رووخانی سەدام كەوا نەیهێشت فرۆكەكانی هاوپەیمانان بەیسی ئەنجەرلیك بەكار بهئێنن، دووەمین لەكاتی راگەیاندنی هاوپەیمانی دژی داعش كەوا توركیا نەهاتە ناو هاوپەیمانەتییەكە بەپێچەوانەوە هەموو هاوكاریەكی پێشكەشی داعش دەكرد.

2- بۆ هاوسۆزی ئەمریكا بەرامبەر فەرەنسا لەبەرامبەر هێرشەكانی پاریس سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا هۆلاند سەردانی ئۆبامای كردو ئۆباما لەوتەیەكدا چەندین جار دووبارەی كردەوە كەوا لەگەل 65 ولات لەهاوپەیمانی داین دژی داعش، دووپاتی هاوپەیمانەتی دژی داعشی كردەوە، بەلام هەرەشەی لەسەر ناتۆ باس نەكرد، 

لەسەردانەكەی هۆلاند سەرۆكی فەرەنسا بۆ روسیا هەمان هاوپەیمانییان دووبارە كردەوە، كەوا بەهەموو لایەك بەتایبەتی روسیا دەبێ داعش تێكبشكێنن، 

هەموومان دەزانین توركیا و داعش مەبەستیان دروستكردنی خەلافەتی ئەردۆگان بوو، لەمەبەستی سەرەكی لەرێرەوەكەی لادا، لەدواین قۆناغی بەربەرەكانی داعش دوای ئەوەی ئەمریكا پالپشتی كوردانی خۆرئاوای كرد، شەرتەكانی توركیا كەوا YPG رێكخراوێكی تیرۆرستییە بەلام بەپێچەوانە ئەمریكاو رۆژئاوا هەموو هاریكاریەكیان پێشكەشی كوردانی رۆژئاواكرد. 

3- هەنگاوەكانی هاوپەیمانان لەگەل روسیا كۆكن لە سالی رابردوودا 3 جار ئۆباماو پۆتین پێكەوە دانیشتوون، بەدەیان تەلەفۆنیان لەگەب یەك كردووە؟ لەسەر زۆرێك لە كێشە سیاسیەكان رێكەوتوون زۆریش خلافیان هەیە بەلام لەسەر توركیا كۆكن، هەنگاوەكانی ئەمریكاش یۆ لەناوبردنی حكومەتی ئەردۆگان یەكدەگرێتەوە، بۆ ئەوەی حكومەتی ئیسلامی تێكبشكێنن، ویستیان فەتحولله گولەن بھێننە سەر حوكم بەلام شكستیان هێنا، بۆیە لەهەلبژاردنەكانی ئەو دواییە كوردیان سەرخست كەوا بەویستی ئەردۆگان نەبوو. 

4- لەمانگی سێپتەمبەر ئۆباماو پۆتین رێكەوتن كەوا هەردوولا لەدژی داعش هەنگاوەكانیان چر بكەنەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی توركیا بەرەی داعشی بەر تەدا.

5- لە ئاكامی تەدەخولی روسی توركیا هەستی پێكرد كەوا رۆژئاواو روسیا لەسەر توركیا رێكەوتوون كەوا حكومەتی توركیا دەبێ تەمبێ كەن، لەسەر بەشاریش رێككەوتن كەوا ئەویش دەبێ بروا.

6- لە كۆبوونەوەكانی لووتكەی G20 بۆ ماوەی 35 دەقیقە ئۆباماو پۆتین پێكەوە دانیشتن، تەنها دوو كەسیان لەگەل دانیشتبوو، تاكولێنەگەران كەنالی روسیاش وێنەكە بگرێ، نەوەك لەئەنجامی حەرەكەی لێویان ئەنجامی كۆبوونەوەكە بزانن.

دەركەوت دوای كۆبوونەوەكان كەوا لەسەر ئەو پێشنیارەی توركیا بەدانانی ناوچەی ئارام كۆك نین، 

7- كۆبوونەوەی لوتكەی G20 دوای كارە تیرۆرستییەكەی پاریس بوو، بۆیە فەرەنساش هاوهەلوێستی پیشانی روسیا دا، هەردوولا رێكەوتن كەوا بەمووشەكی دوورهاوێژ بۆردومانی داعش بكەن، فەرەنسا كەشتی بارهەلگری فرۆكەی شارل دیگۆلی بۆ دەریای سپی ناوەراست بەپێشنیاری روسیا هێنا، بەهاوكاری هەردوولا بۆردومانەكانیان دەستپێكرد.

8- لەهەمووی گرنگتر لێكۆلینەوەكان دەریانخست كەوا توركیا لەگەل لێشاوی پەنابەران بۆ ئەوروپا، چەند تیرۆرستی داعشی رەوانە كردووە، كار ئاسانی بۆ كردوون و پاسەپۆرتی توركی و سوری بۆ ئەو تیرۆرستانە دروست كردووەو ئەوانەی جنسییەی ئەوروپیشیان هەبوو بەكەیفی خۆیان هاتوچۆیان بۆ ئەوروپا كردووە، ئەنجامەكەی هێرشەكانی فەرەنساو بەلجیكای لێكەوتەوە. 

9- رێكەوتنی روسیاو ئەمریكا لەسەر ئەوەی كەوا توركیا دەبێ تەمبێ بكرێ، بۆیە ئەمریكا بەتوركیای وتووە دەبێ بەرهەلستی تەدەخولی روسیا بكەین، لەژێرەوەش بە روسیای وتووە دەبێ توركیا تەمبێ بكرێ.

10- لەچەند رۆژی داهاتوو دا، كاردانەوەی روسیا ئەنجامی گەورەی دەبێ، كارێكی وا بەتوركیا دەكەن كەوا جارێكی دی پەل بۆ داعش و خەلافەتەكەی نەهاوێژێ.

11- لە میانەی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا فرانسوا ئۆلاند بۆ ئەمریكا لەفۆكس نیوز پرسیارو شیكردنەوە لەسەر وتەكانی ئۆباماو ئۆلاند دەكا ئایا جەنگی جیهانی نزیك بۆتەوە، لەوەلامدا دەلێ دوورە لەواقیع، چونكە ئۆلاند نوێنەری سۆسیالیستەكانی فەرەنسایە لەپۆتین سەرۆكی روسیا زۆر نزیكە، ولاتەكەشی دووچاری تەقینەوەكان و كارەتوندو نیژیەكانی داعش بووەو لەشەوێكدا پایتەختی فەرەنساو شاری جوانییەكانیان خەلەتانی خوێن كردو ئێستاش لەوەتەی جەنگی جیهانی دووەم یەكەم جارە باری نائاسایی لەفەرەنسا زەنگی لێبدرێ، بۆیە دەبێ سەرلەنوێوە نەخشەی ناوچەكە دابرێژرێتەوە. سایكس پیكۆی نوێ بەرێوەیە بۆیە ناوچەكەلەنوێوە نەخشەی بۆ دەكێشنەوە، توركیا دەبێتە پارچە پارچەو كورد لەخوارووی رۆژهەلات و ئەرمەن لەباكور و ئەستەمبۆلیش لەرۆژئاوا دەگەرێتەوە زێدی ئەوروپا،

12- داعش بۆ ئەم مەبەستە دروست كراو هەموو هاوكارییەكیان پێشكەش كرد، چاوەنواری كاردانەوەكانی روسیا دەبین، كەوا كوردیش سوودمەندی سەرەكی دەبێ؟

كارتەكانی روسیا 

روسیا وەكو ولاتێكی زلهێز زۆرترین گاریگەری لەناوچەی رۆژهەلاتی ناوەراست و ولاتانی عەرەبی لەكۆنەوە دروست كردووە. روسیا 80% سەرچاوەكانی گازی ئەوروپا دابین دەكات، خۆ گەر ناتۆ تەدەخول بكا، چین و ئێرانیش بچێتە پال روسیا ئەوە ناوچەی كەنداویش یەك دلۆپە نەوت ناروا، ئەنجام ئەوروپا غەرقی تاریكی و سەرما و بێ وزەی كارەبا و گاز دەبیتەوە.

بێ تەدەخولی ناتۆ لەئەنجامی ئەو شەرەی كەوا لەنێوانی روسیاو توركیا دروست دەبێ.كێشەئابوریەكانی توركیا قولنر دەبێتەوە و ئابلۆقەی ئابوری لەسەر توركیا لەلایەن روسەكان بریاری لەسەر درا، بەتەنها كەرتی گەشتیاری سالانە 3 ملیار $ لە گەشتیارە روسەكان دەست دەكەوت، روسیا بریاری دا، كەوا هەموو روسەكان بگەرینەوە، جاران پەیمانیان هەبوو كەوا بێ ڤیزە سەردانی یەكتر بكەن، بەلام زۆربەی پرۆژەكانی كەرتی پیشەسازی خۆراكی توركیا زیانێكی گەورەی بەر دەكەوێ.

لەسەر مەسەلە سیاسییەكان یارمەتیدانی كوردانی باكورو رۆژئاوا وەكو كارتێكی كاریگەر روسیا بەكاری دێنێ، پێدەچێ چەكی قورسیش كوردان وەربگرن، 

بۆیە لوتزلی ئەردۆگان نەوەك بەرامبەری كوردان و گەلانی ناوچەكە بەلكو بەرامبەر هاوپەیمانەكانی، لەئاكامی پابەتد نەبوونی توركیا بەرێكەوتنەكانی ناتۆ لەپالپشتی هاوپەبمانی دژی رووخانی سەدام و دژی هاوپەیمانی داعشیش وەستایەوە بۆیە چاوەروان دەكرێ گەر تووشی هێرشێكی موشەكە دوورهاوێژەكان و نیۆكلیرەكانی روسی ببێتەوە ئەوا كەس خۆی ناكاتە خاوەنی توركیاو كەس نایەوێ خۆی لەگەل ورچە نووستووەكە بێتە مەیدان، چونكە ئەوروپا بەپلەی یەكەم دەزانێ بەرگەی هیرشەكانی موشەكی نیۆكلیری روس ناگرێ؟

لەدوای كەوتنە خوارەوەی فرۆكەی روسی روسیا سەكۆی S400 بریاری لەسەردا، كەوا بۆ ناوچەكە بهێنێ، كەوا پێشتر زۆر زەحمەت بوو وا بەئاسانی ئەم سەكۆیانە بریاری لەسەر بدات، چونكە بەرامبەر بەربەرەكانی رۆژئاوا دەبوەوە، هەروەها رۆژانە هێرشەكانی روسەكان چرتر بوونەوەو هێرشی فرۆكەكانی هاوپەیمانان رێژەكەی زۆر كەمتر دەبینرێ.

بۆیە روسیا لەسوریا دەستی والا كرا، پێشتر نەیدەتوانی بەو شێوەیە هەموو ناوچەكە گێرە بكات. دەنگۆیەك هەیە كەوا لەكۆبوونەوەكانی لوتكەی G20 توركیا دەربكرێ، لەوانەشە لەناتۆش دەریكەن؟ چونكە كورد ئێستا لەململانێی سەربازی شوێنی توركیا دەگرێتەوە؟

خۆ ئەگەر بەراوردی نێوان مووشەكە نیۆكلێرەكانی روس و ئەمریكا بكەین روسەكان 8500 موشەكی نیۆكلێریان هەیە لەبەرامبەر ئەمریكا 7700 موشەكی نیۆكلێری هەیە، ئەمە داتاكانی سالی 2013 چونكە بەرنامەكانی ئەتۆمی پێدەچێ بەشێكیان نهێنین، گەرچی رێكەوتنیان هەیە كەوا بەشێكی زۆر لەو مووشەكانە كەم بكەنەوە.

بۆیە رووسیا گەر شەری نیۆكلێریش بێتە كایەوە یەكەم مووشەكی زیاتری هەیە دووەم رۆژئاواو ئەمریكا بەتەنگ توركیا ناێن خۆیان لەو شەرەكاولكارییە وەرنادەن، بەم هۆیەوە دوای ئەوەی فرۆكەوانی دووەم ی رووسی كەوا توركیا فرۆكەكەیانی لە خاكی سوریا حستە خوارەوە، بەناوی Konstantin Murakhtin لە پرۆسەیەكی هاوبەشدا لەدەست تیرۆرستان دەرباز دەكرێ، بۆ كەنالەكان دواو ئەردۆگانی بەدرۆزن دەرهێنا، كەوا دەلێ 10 جارمان ئاگادار كردوونەتەوە، هیچ ئاگاداری نەكراینەوە، یەكسەر فرۆكەكەمان پێكرا، سنووری توركیاشمان نەبەزاندبوو، نەخشەكەی فرۆكەوانەكان زۆر جیاوازە لەگەل نەخشەی توركیا، بۆیە توركیا لەو شەرەی روسیا تێوەگلا كە ئاكامەكەی بۆ توركیا مەترسیدار دەبێ، ناتۆش بەتەنگ داخوازییەكانی توركیا نەهات، لەوەلامی پرسیارێكدا بەرپرسێكی موخابەراتی ئەمریكی بەناوی فیل مۆد لێكۆلەرەوەی كاروباری تیرۆر دەلێ توركیا كارێكی نارەوای كردووە؟ و توركیا بەناوی تیرۆر لەكوردان دەدات، بۆیە پێویستە لێكۆلینەوەی لەگەل بكرێ، چونكە ئەم كارە ئاسایشی جیهان تێكدەدا. 

وەدەركەوت كورەكەی ئەردۆگان بەنێوی بلال لەپال خستنە خوارەوەی فرۆكەی روسیا بوو، چونكە كاك بلال پرۆسەی بازرگانی نەوتی لە ئەستۆ گرتبوو روسیاش 500 تانكەری بەیەك بۆردومان ئاگر تێبەردا، بۆیە بلال بەو كارەی هەلساوە، ئەردۆگانیش كۆنترۆلی لەدەستداو روسیا رۆكێتی S400 لەخاكی سوریا لەشاری لازقیە كەزۆربەیان عەلەوین بەكاری دەخەن، 

بەگوێرەی هەوالی Cnn تەنها 250 كم 150 مایل مەدای ئەو موشەكانەیە، تەنها 30 میل دوورە لەسنوورەكانی توركیا، كەواتە لەناو خاكی تورگیا فرۆكەكان دەپێكێ؟

گرنگترین ئەو رێكەوتنانەی كەوا توركیا لەگەل ئەمریكاو ناتۆ پەشیمان بوویەوە ئەوەش ئەمریكای زۆر توورە كردووە و ناردنی تیرۆرستانی داعش بۆ ئەوروپا لەمەر توركیای دەزانن؟

دوای جێبەێنەكردنی پلانی هاوپەیمانان ئەردۆگان باجەگەی زۆر گران بوو؟ 

لەمانگی 7 دوای ئەوەی توركیا بەسەرشۆری گەرایەوە هاوپەیمانی ناتۆ بۆ دژایەتی داعش، ئەمریكا داوای لەتوركیا كرد، كەوا سنوورەكانی نێوانیان لەناوچەی جەرابلوس دابخا،.

ئەو ناوچەیەی كەوا نزیكەی 60 مایل دەبێ، وەكو ناوچەكانی كوردنشین هەر لە جەزیرەو كۆبانی و عەفرین كەوا تیرۆرستانی داعش دەتوانن لەو سنوورانە بۆ دەرەوەو ناوەوە بێن و بچن، لەوراپۆرتە ئاماژە دەكات وەكو كوردستان رێگا بەتیرۆرستانی داعش نەدەن بۆ دەرەوەو ناوەوەی توركیا بپەرنەوە، نەوەك دیسانەوە بۆ ئەوروپا بگەرێنەوە.

بەمەزەندەی بەرپرسانی پنتاگۆن 30000 سەربازی دەوێ بۆئەوەی ئەو ناوچە سنوریان بلۆك بكات. بەلام ئەردۆگان ئەوەی نەكرد و بەپێچوانەوە چەند چەتەیەكی توركمانەكانی هاندا كەوا ناوچەی ئارا لەو شوێنە دروست دەكات. 

دوای هێرشە تیرۆرستییەكانی پاریس و لە میانەی كۆبوونەوەكانی لوتكەی G20 دیسان ئۆباما داوای لەئەردۆگان كردەوە؟ هەمدیسان نەیكرد، بۆیە ئەو قورەی ئەوجارە بۆ ئەردۆگان گیرایتەوە زۆر خەستە، زەحمەتە لێی دەرباز بێ، 

لەئاكامی بێهودەیی توركیا لەبەرامبەر رۆژئاوا و هاتنەناو یەكێتی ئەوروپا، پەیوەندییەكانی لەگەل روسیا پتەو كرد، هەرچەندە دوژمنایەتی لەمێژینەیان بۆ پێشی دامەزراندنی دەولەتی نەتەوەیی توركیا دەگەرێتەوە، لەسەردەمی سولتانەكانی ئالعوسمان پەیوەندییەكانی قەیسەرەكانی روس و پادشاكانی عوسمانی هەر دەم لە تەنگژەدابووە.

دوای كارەساتی كەوتنەخوارەوەی فرۆكەی روسی لەلایەن توركیاوە، یەكەمین جارە دەولەتێك لە پەیمانی ناتۆ فرۆكەیەكی روسی خستبێتییە خوارەوە، روسیا وەكو ولاتێكی زلهێزی رابردوو و ئێستا زۆر زەحمەتە توركیا بەهاسانی لەبن ئەو بارەدەربێ؟

بەمەزەندەی زۆربەی لێكۆلەرەوان توركیا باجێكی گەورەی ئەو لوتزلیەی داداتەوەو سایكس پیكۆی نوێ لەنێو كۆبونەوەكانی ولاتانی زلھێز نەخشەسازی بۆ ئامادە كراوەوە، كەوا سەرجەم رۆژهەلاتی ناوین و توركیاش دەگرێتەوە و كوردیش بەدەولەتی سەربەخۆیی دەگات.