ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عەبدوڵڵا پۆڵا/ گرێكوێرەكانی رێككەوتنی ناوەكی لەگەڵ ئێراندا

دووساڵە وتووێژەكانی نێوان وڵاتانی 5+1 لەگەڵ ئێراندا دریژەی هەیە، هەر پێنج وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی لەنەتەوە یەگرتووەكان كۆ وڵاتی ئەلمَانیا لەگەڵ ئێراندا، هەفتەی رابردوو دوایین مۆڵەت بوو، وەزیرەكانی دەرەوە بۆوڵاتەكانیان گەڕانەوە، تەنها جۆن كێری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا مایەوە. وەزیری دەرەوەی ئێران پێشنیاری گەڕانەوە بۆوڵاتەكەی كرد، بۆئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكەی دوایین ئاكامەكانی رێككەوتنەكە بەگوێی خامەنەئی بدركێنی، بۆیە هەفتەیەك كۆبوونەوەكان درێژكرایەوە. لە 2ی مانگی ئاپریلی رابردوو لەشاری لۆزانی سویسری هەموویان رێككەوتن لەسەر چوارچێوەیەكی ستراتیژی، بۆماوەیەكی درێژخایەن خاڵبەندی هەموو كورتو درێژی رێككەوتنەكە كرا، ماوەكانی بۆدیاریكرا، شەقامەكانی ئێران خرۆشان و خەڵكی بەگشتی ئاهەنگی سەركەوتنیان گێڕا، وەزیری دەرەوە زەریفی كەگەڕایەوە پێشوازییەكی گەرمی لەلایەن هاووڵاتیانی ئێرانی لێكرا، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی گەورەی ئێرانی گلەیی و گازاندەی لێكرا. لە 23ی جۆزەردانی مانگی رابردوو رابەری شۆڕشی ئێران عەلی خامەنەئی دەریبڕی كەوا ناكرێ بۆماوەی 10-12 ساڵ لیژنەكانی پكشكنینی نێو دەوڵەتی خۆیان سەرپشكبن، بۆئەوەی هەموو شوێنەكانی ئەتۆمی ئێرانی لەژێر پشكنینی ئەو لیژنانە دابێ، گەرچی نەرمییەكی گەورەیان بەرامبەر ئێران نواند، كەوا پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی هەڵنەوەشێنرێتەوە، بەڵكو سێنتەرفیوجەكانی پیتاندنی یۆرانیۆم لەماوەی 25 ساڵدا كەمبكەنەوە، بەو ئاستەیەی كەوا ئێران نەتوانێ بەو ژمارە سێنتەرفیوجە چەكی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێ. هەروەها تێچووی ئەو پرۆگرامە لەلایەن كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێ، گەرهاتوو ئێران ئەو رێككەوتنە بشكێنێ، سزای گەورەتر چاوەڕوانی دەكات. بەئاشكرا خامەنەئی دەریبڕی كەوا لەگەڵ واژۆكردنی ئەو رێككەوتنە دەبێ، سزا ئابوورییەكانی سەپێنراو هەڵبگیرێ، رێ بەئێران بدا، بۆئەوەی چەكی بالستی و موشەكی دوورهاوێژ هاوردە بكات، بۆیە گرێكوێرەی گەورە هەردوولا تەفسیری جیا بۆرێككەوتنەكەی لۆزان لە 2ی ئاپرلی رابردوو دەكەن. فردریكا مۆغرینی بەشدار بووی كۆبوونەوەكان و رێپێدراوی یەكێتی ئەوروپا گەشبینی خۆی پیشاندا، كەوا نزیكبوونەوەیەك لەئارادا هەیە، بەڵام بڕیاری یەكلاكەرەوەی دەوێ. وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش بەهەمان شێوە گوتی" كەوا دەبێ هەردوولا تەنازول بكەن، ئەگینا بەربەستی گەورەمان لەپێشدەبێ. هەرچەندە بەشداربووان دەڵێن" نزیكبوونەوەیەك لەگفتوگۆكان روویداوە، بەڵام لێكۆڵەرەوانی سیاسی بۆشكاندنی بەستەڵەكی نێوانیان و كردنەوەی گرێكوێرەكان لەخۆبوردەیی و نەرمی دەوێ. گرێكوێرەكان زۆرن، بەڵام پێناچێ داهاتوو كۆبوونەوەكان ئەنجامی هەبێ. ئێران داوای هەلگرتنی سزا ئابوورییەكان دەكات پێش جێبەجێكردنی پرۆتۆكۆڵەكان، یانیش پشكنینی كورە ئەتۆمییەكان، ئەمریكاش مەرجی پێشوەختی پێش هەڵگرتنی سزا ئابوورییەكان جێبەجێكردنی ئەو میكانیزمەیە كەوا پشكێنەرەكان ئەنجامیدەدەن، هەروەك قەبارەی یۆرانیۆمی پیتێنراو و سێنتەرفیوجەكان، تاكو چەندی رێگەیان پێدراوە، كەوا لەدوو مانگی رابردوو واژۆی لەسەر كراوە. بۆیە لەلایەن ئێران نەرمی و لەلایەن وڵاتانی هەمیشەیی هەڵگری سزا ئابورییەكان، پێدەچێ ئەم گرێكوێرانە زوو وا بەهاسانی نەكرێتەوە.