ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عەبدوڵڵا پۆڵا/ سیاسەتەكانی جەزیرە لەشێوازی مارمیلۆق و قومقمۆكدا

لەدوای شۆرشەكانی بەهاری عەرەبی كەنالی جەزیرەی قەتەری بەئاشكرا مادی مەعنەوی پشگیری ئیسلامییە توندرەوەكانی دەكرد و بۆ گەرانەوەی رەورەوەی مێژوو هەردەم ئەم كەنالە دەمراستی بیری پەنگخواردووی كوشتن و یرین و قەتلوعامی منال و ژن و پیرو هێنانەكایەی شێوازی توندوتیژی نامرۆڤانەی تیرۆرستان بووە. هەرلەسەرەتای دروستبوونی ئەم كەنالە پشگیری قاعیدەی ئەفغانەكانی عەرەبی كردووەو پەیامنێری جەزیرە تەیسیر عەلوانی سالی 2003 لە ئسپانیا لەلایەن حكومەتی ئیسپانی بە پشگیری قاعیدە تاوانبار كرا، كەوا لەو كەنالەدا چاوی بە شێخی تیرۆرستان كەوتبوو، چەندین جار لەگەل سەرۆكی رێكخراوی قاعیدە ئوسامەی كوری لادنی گۆربەگۆر چاوپێكەوتنی ئەنجامدا بوو، دوای بەهاری عەرەبی و چەندین جار بەرپرسانی ئەو كەنالە لەلایەن حكومەتی میسری بەپشگیری ئیخوانچییەكان تاوانبار كران، ئەو رێكخراوەش لەلایەن حكومەتی سغودی و ئیماراتی میسری لە لیستیی رەشی تیرۆردا تۆمار كرابوون، دیارە ئیخوانییەكان لە میسر رێكخستنەكانیان رێكوپێكتر لەلایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن كەوا بەپەرشوبلاوی چوونە ناو هەلبژاردنەكان بۆیە ئیخوانچییەكان هەلبژاردنەكانیان بردەوەو مورسی بەسەرۆك هەلبژێردرا، لەماوەی سالێك چەندین كاری نارەوایان دژی گەلی میسری ئەنجامدا و شۆرشیان لەگەلی میسری دزییەوە، رۆژنامەنووسەكانی كەنالەكانی جەزیرە بەئاشكرا دژی زۆربەی پارتەكانی عیلمانی وەستان، بۆیە دوای رووخانی حوكمی ئخوانچییەكان، هەریەك لە محەمەد فەهمی بەرپرسی كەنالی جەزیرەی زمانی ئینگلیزی و باهر محەمەدو پیتەر گریست، لەماوەی 18 مانگی رابردوودا بە چەندین كاری تاوانكاری تاوانبار كران، كەوا لەبری سەركردایەتی ئیخوانی بەندی كراویان بەیاناتیان دەردەكرد، محەمەد فەهمی كەوا بەرپرسی كەنالی جەزیرەی قەتەری زمانی ئینگلیزی بوو، ئاشكرای دەكا، دەلێ لەماوەی 400 رۆژ لەحوكمی ئیخوانەكان، لە رێگەی ئەو چاوپێكەوتنانەی ئەجامماندا لەگەل زیندانەكانی سیاسی شێوازی كارەكانی ماسۆنییەت و دووروویی ئەو رژێمەم بۆ وەدەركەوت كەوا دژی داخوازییەكانی گەلی میسری هەنگاوی دەنا، چەندین جار ئەو راپۆرتانەی بۆ كەنالی جەزیرەمان دەنارد سەروگێلاكیان دەگۆری و راپۆرتەكانی ئیێمەیان بەهەوەسی سیاسەتی كەنالەكە لە پشگیری ئیخوانچییەكان دەگۆرێ، بەلام من بۆم رۆن بۆوە بەژ شێوەیەك راپۆرتەكانی ئێمەیان دەشێواندو چەندین جار ئاگادارمان كردنەوە، كەوا مۆرالی رۆژنامەگەری ئەم تەزویرەو دەستكاری راپۆرتانە هەلناگرێ، دواجار لەئەنجامی ئەو كارە قێزەوانانە، بە پشگیری تیرۆر تاوانبار كراین، لەچاوپێكەوتنی كەنالی سی بی ئیسی كەنەدی لەگەل ئال ئانبستی بەرێوەبەری نوێی كەنالی جەزیرە بەشی ئەمریكا، باسی تەنگوچەلەمەكانی شێوازی گەیشتن بەكۆمەلگای جۆربەجۆرەكان دەكا، كەوا هەموو محەتەكانی كەنالی جەزیرە بەشداری دارشتنی هەوالەكان دەكەن، واتا دەستكاری دەكەن، بەشێوەیەكی چاوەروان نەكراو زۆر بەئاسایی دانابوو، كەوا لەگەل سیاسەتی كەنالەكە دەگونجێ، بۆم وەدەركەوت كەوا شێوازی قومقمۆك لە دارشتنی هەوالەكان كەوا لەهەر شوێنێك بەرەنگێك وەدەردەكەوێ. محەمەد فەهمی درێژەی پێدەدا و دەلێ سالی 2013 بەبەرێوەبەری بەشی ئینگلیزی لە قاهیرە دەستنیشان كرام، لەسەر ئەوبنەمایە بوو كەوا سەربەخۆیی كەنالەكە لە دەربرینی هەوالەكان و شوهرەتی كەنالەكەم رەچاو كرد، بەلام لەدواجار لەسەردەمی حوكمی ئیخوانەكان بۆم وەدەركەوت كەوا ئەو كەنالە دەمراست و وتەبێژی ئیخوانییەكانی میسر بووە. كەنالی جەزیرە بەگەوجاندنی گەنجانی سادەو ساكار كەوا بە شێوەی بریقەدار ژەهرەكانی لەناو مێشكی زۆرینەی گەلانی رۆژهەلات وەكو ماری حەوت سەر دەچزێنێ، بێ ئەوەی ئاگادار بین بەهەمان شێوە بابەتەكانی دۆبلاژكراوی كەنالەكانی كوردی هەمان ئامانج دەپێكێ، سیاسەتی كەنالی جەزیرە بەتایبەتی لەچەند رۆژی رابردوودا كەوا پشگێری گەرانەوەی داعشەكانی لە شاری كۆبانی كرد، لەبەرامبەر ئەو هەموو تاوانانەی داعش لەناوچەكە ئەنجامیدا، بەپێچەوانە كوردی بە تاوانبار دانا، كەوا سەدان خەلكی سڤیل وبێتاوان كوژراو بریندار كران بەشێوەیەكی نامرۆڤانە كەوا لەگەل بنەماكانی مافی مرۆڤ و سیاسەتی رۆژنامەوانی ناگونجێ، ئەم كەنالە تاوانبارە بەتیرۆر و كوشتنی سڤیل و ژن و منال لە داهاتووشدا دەبێ گەلانی ناوچەكە بەتایبەتی كورد حسابێكی وردو درشتی بۆ بكات و لەم تاوانانە خۆش نەبێ....