ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رەنگە ئەم ناونیشانەی سەرەوە، کەمێک راتبگرێ و پرسیارت لادروست بکات، ئاساییە چونکە خۆشم وابیردەکەمەوە بۆ یەکەم جارە بەشێکتان گوێتان لەم ناونیشانە بێت، ھەربویە لێرەوە مەبەستەکەم روون دەکەمەوە.

لەساڵی ١٥٩٢ی میلادی، والی بەغدادی عوسمانلی" جەغالە زادە سنان پاشا"، بڕیاریدا "خان"ێک دروست بکات بۆ ئەوانەی ھات و چۆی بەغدا دەکەن، ناوی خانەکە نرا "خان جغان"، ھات و چۆکردن و مانەوە لەم جێگایە بێ جیاوازی "نەتەوە، ئاین، چین و توێژەکان" بوو، روونتر ھات و چۆکردن و ھاتن و رۆشتن لەم "خان"ە، بەبێ پرسیارو لێپرسینەوە تێدەپەڕی، تا کار گەیشتە ئەوەی ئەوانەی تواناى داراییان نەبوو.. جیگایان نەبوو بۆ مانەوەو پشوودان له به غدا ، لێرەش "خان جغان" ھاتن و چون و مانەوەو رۆشتن بە ئارەزووی خۆیان و دوور لە ھەمووو یاساو ریسایەک بوو.

ئەگەر بەڕابردووی دەسەڵاتی کوردستانیدا بچینەوە لە ماوەی"٢٤ "ساڵی ڕابردوودا، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە ھەرچی لایەنی ناشرینی وڵاتانی دوونیا ھەیە لای ئێمە کۆبونەتەوە، ھەر لە سەرەتای راپەڕینەوە ئەوەی دەستی پێکرا، ئاودیوکردنی کەرە ستەکانی "بیناسازی، شارەوانی، ئاوەدانکردنەوە، خزمەتگوزاری" ھەیە ئاودیوی وڵاتانی دراوسێ کرا.

کاتێکیش کە ھەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢ کرا پڕ لە ساختە کاری بوو، تائاستێک وەک ناشرینترین ئەزموون روومان نایە باسی بکەین، ئەوەبوو بریاردرا دوای شەش مانگ ھەڵبژاردن بکرێتەوە، بەڵام پاش چواردە ساڵ حوکمڕانی لەسەر کرا، ئەوکات بووە ئەمری واقیع نەک پێچەوانەکەی کە بڕیاریاندا ھەڵبژاردن بکرێتەوە.

سەری زمان و بنی زمانی ئەم دەسەڵاتە دیموکراسیەت بوو، بەڵام تیرۆری کەسانی سیاسی، ھێرش بۆ سەر ڕگایەندکاران و گرتن و زیندانی کردنیان، سوتاندنی بارەگاکان، بوونه پیشەی ئەم دەسەلاتە. باسی ئازادییەکان دەکرا بەڵام ئەوەندە سنوورداربوو کە دەبێت زیانی بۆ پەزەکان نەبێت، خۆ باسی دەستاودەستی دەسەڵات مەکەن، ئەوا یان ڕێکەوتن یان شەڕکردن؟ شەڕی ناوخۆ یان برا کوژەییان دروست کرد، ھیچ نەما بە یەکتر نەیکەن، خۆ باسی کارکردن بۆ دانانی بەرنامەیەک بۆ سەربەخۆی ئابووری لە زھنی ئەم بەڕێزانە دانەبوو، تا کار گەشتە ئەوەی یەک مانگ بودجە لە بەغدادەوە نەھات، نەتوانن موچەی ھاوڵاتیان خەرج بکەن.

کە باسی خۆپیشاندانەکان دەکرێت بە فیشەک وەڵام دەدرێتەوە، کەرەستەی خۆپیشاندەران بەردبارانکردنە، کلتووری ئەوەشیان داھێنا کەدەبێت خۆپیشاندەران بارەگای حزبەکان بسوتێنن، پرۆسەی سیاسی لە کوردستان حزبە کان بەرَێوەیان دە برد بە لام کلتووری داگرتنی ئاڵای ھەموو حزبەکان لەسەر داوای چە ند گە نجیک بە ناوی خوپیشاندە ران خوی فە رزکرد واتا کلتووری ئیھانەکردنی حزبەکانیان داھێنا، کلتووری تەقەکردنیان لە خۆپیشاندەران داھێنا و چە ندین ھاولاتی شە ھید و بریندار بوون لیرە وە دە لیم بوچی ھاولاتی شە ھید بکریت ؟ بوچی بارە گاکان بسوتینرین؟ بە لی سە دان بارە گا بە قوربانی ھاولاتیە کی ئەم هه ریمە بیت بە لام بوچی بە م شیوازە ، تا ئاستی ئەوەی کلتووری ئەوەشیان داھێنا لەم ھەرێمەدا بازگەیەک رێگا لە سەرۆکی پەرلەمان بگرێت و بەبڕیاری حزب دەنێردرێتە ماڵەوە، وەزیر ئاگادار دەکرێتەوە بچیتەوە ماڵەوە، کەناڵی راگەیاندن کۆچی پێ دەکرێت دوور لەھەموو یاساو ریساکان. ھەرچی سیمبولی ئەم وڵاتە ھەیە ئیھانە دەکرێت و ھیچ نەماوە بەرامبەرییان نەکرێت، ئەگەر لەگەڵمدا بیت تێکۆشەرو رابردووی پاکت ھەیە، ئەگەر لەگەڵمدا نەبی دوژمن و جاش و خائین و ھتد.

ئەم دەسەلاتە بەپیچەوانەی بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی ھاوولاتیانەوە کاری کردوەو کار دەکا، ئەوەتا گرنگترین داھینانی 'پاشەکەوتی موچە' بوو! دەسەلات کە نەتوانیت مووچەی کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان دابین بکات کەبەخوین و قوربانی گرانبەھای ئەوان ئەم حکومرانییە ھاتە کایەوە... دەسەلاتیک موچەی پیشمەرگەی دیرین و زیندانی سیاسی دابین نەکا، دەسەلاتیک موچەی ماموستایان دابین نەکات کە نەوەکانی داھاتوو پەروەردە دەکەن ،ده سه لاتيك موچەی فەرمانبەرەکانی پینەدری کەرۆژانە کاری بەریوەبردنی دەزگاکانی بۆ دەکەن. ئه رێ لەجیی خۆیدا نییە ناوی 'خان جغان' لیبنری لەبری حکومرانی؟

خوینەرانی بەریز! ئەم شیوازی حکومرانی لە کوردستان بەپێی یاساوریسا، نە ڕێزگرتنە لە یەکترو نە لە دیموکراسیەت و نە لە ئازادی گشتی و نە تاک و نە قبوڵکردنی دەستاودەستکردنی دەسەڵات و دانانی بە رنامە یە ک بو سە ربە خوی دارای و ئابوری کوردستان و کاری خزمە ت گوزاری، بەڵکو ھەرلایەک بە پێی ئارەزووی خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان کاردەکه‌ن؟ ئە ری ئەمە حوکمڕانیە یان خان جغان؟