ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

كەوتەوە كار

رۆژی سێ شەممە 16ی حوزەیرانی 2015 ماڵپەڕی رێگای كوردستان بەدیزاینێكی نوێ‌ و پڕ گۆڕانكاری كەوتەوە كار. هاوڕێ‌ محەمەد سلێمان خۆبەخشانە دوو مانگ زیاترە پێیەوە ماندووە، 70%ی تەواوكردووەو ئەوەی تریش وەك خۆی گوتی" وردە وردە"، شارەزایەكی ئای تی دەستڕەنگین و بەسەلیقە. كاركردن لەسایتی ئەلیكترۆنی پێچەوانەی هەفتەنامە، قوڕسترە، هەموو وەختێك گەڕان و بەدواداچوون و كار، ئاخر ستافێكی 5كەسی و بەتوانایەكی ماددی كەم، بمانەوێت سات بەسات هەواڵ و زانیاری، وتارو لێكۆڵینەوە، بابەتی هەمەچەشن، بێنینە بوون، بێگومان ئاسان نییە. ئەوەشی جێی دڵخۆشییە نووسەران و هونەرمەندان و رۆژنامەنووسان بەبابەتەكانیان كۆمەكی دەكەن، جێی هەر بۆچوون و قەڵەم و رەخنەیەكی تێدا دەبێتەوە، سیاسەتێكی رۆژنامەوانی مۆدێرن و شێوازێكی جیاوازترمان گرتووە. بیبینن و بەپێشنیازتان پێشتر دەكەوێت.