ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

محەمەد چۆمانی/ دەبینن تووشی چ بووین!

 

هەر بڕوخێ‌ بڕوخێیانە!!

ئەوانەی تادوێنێ‌ لێیان خواردو لەو گۆڕەی لەپەنا حزب بوون بەشت، ئەمڕۆ هەر "بڕوخێ‌ بڕوخێ‌"یانە!! ئەوان هەر كێیەك بێت زوڕنای خۆیان دەژەنن!! ئاخر تێك و پێكدان لەسەر دەستی ئەوانەی خۆیان خراپبوونە، كاولكاری و ماڵوێرانییە! كەسانی شۆڕشگێرو نیشتمانپەروەر بێ‌ ئەوەی تێكی بدەن، چاكی دەكەن، گۆڕینی سیستەمی سیاسی بەدروشمی" بژی و بڕووخێ‌" نابێت!! هێشتان پانتایی زۆر ماوە دەسەڵات ناچار بەچاكسازی و بەخۆداچوونەوە بكەین و لەقوڕی گەندەڵی دەریبێنین. بشڕوخێت فریشتەمان بۆنایەت! ئەو سەرگەرمییە لەهوتاف لێدان نامانگەیەنێتە شوێنێك، با لەبێژنگی بدەین و گەندەڵكاران بۆخوارەوەو پاكەكانیش دەمێننەوە، نەك رووخاندن كەزۆربەمان رۆدەچین لەگەڵیدا.

هێشتا پڕە لەسەباح میرزا!

گەنجێك لەدائیرەی مروری سلێمانی بەكاكی ملازمی گوت" كاكە بێمە ژوورەوە لەپشتەوە راوەستم مەلەفم بزرە، جەنابی ملازم گوتی" خۆ *سەباح میرزا نی، بێیتە پشتم"! بەجواب هاتم و گوتم" ئاخر كێشە ئەوەیە ئەو شارە هێشتا پرە لەسەباح میرزا! ئەمڕۆ مامەڵەكەی سلێمانیم هێناوە هەولێر تا تابلۆی سەیارەم پیبدەن، گوتیان فایلەكەت كاغەزی پەنجەمۆری لەگەڵ نییەو دەبێت دیسان بچییەوە سلێمانی، گوتم ناڕۆم و فایلەكەشم لەپێش چاوی میدیاكان دەسووتێنم! كەتووندم كرد ئەنجا گوتیان كاكە بان چاو یەكشەم بەئیمێل رەوانەی دەكەن مەچۆ! ببینن بەرهەمی رۆتین و گەندەڵی ئیداری چ قەشمەریكردنێكە بەخەڵك!! خەفەتی من سەركزی و بێدەنگی و سەرشۆڕی خەڵكەو وەك مێگەل ئم ئم ئمییەتی!!! * سەباح میرزا كوردێكی خانەقینی پاسەوانی تایبەتی سەددام بوو، بەردەوام لەپشتییەوە دەوەست.

دەبینن تووشی چ بوون!

لەبازگە پێناسی مامۆستایەتی دەدەن، كاكی وڵاتپارێزیش پێیان دەڵێت" چ ئیش دەكەن؟ ئەوانیش ئێژن ئەوە نییە نووسراوە مامۆستاین! بەتوڕەییەوە" دەزانم بەس ئیشی دیكەتان چییە؟ رێك دوو مامۆستاكە دەڵێن" قابیلە چ دەكەین، خۆجاسووس و پیاوكوژ نین كاكە!! هەر ئەمڕۆ لەكاتی پەنجەمۆر كاكی زابت وافایلی لەپێشەو نووسراوە پیشە مامۆستا، پێی گوتم" مامۆستا چ ئیش دەكەیت؟ گوتم رۆژنامەنووسێكی رەخنەگرم! سەرو دڵم قەپات كرد! هەزارانی وەك ئێوە حزب نەبێت ئەو تانج و نەجمەیەتان نەدەبینی! شكۆی رابەرو فێركار كەوتە بن دەستی كادیری حزبی و چاوەش و ماوەشی ماڵی سیاسەت!! دەتابینمەوە لەكوێ دەكەون!! ئەوەی حەبی حزبی قووتدا كردتان بەشت و هەزارانی دیشتان تێهەڵدا! دەبینن تووشی چ بوون!!ا، لەدوای راپەڕینەوە تائێستا سۆراغی نییە.

 

هیچی تازە ناڵێن!

بەرەهایی نا، وەلێ‌ میدیای كوردی بارتەقای سیاسییەكان خەڵك دەگەوجێنن! میدیا هەموو شتێك دەكات، كاری میدیایی خۆی نەبێت! ماوەیەك بەفڵان مەلاو ماوەیەك بەفڵان یاساو دەعباو هەرجارەو بەشتێكەوە دەیگرن! چوار شەوە لەسەر كچەپارێزەری جوانەمەرگ ناز دەڕۆن و ئیدی دواتر مردنەكەی بیردەچێتەوەو بازدە بۆپرسێكی دی و هیچ بەدەست! قسە لەسەر مەرگی هەموو كەسێك دەكەن و هیچی تازەش ناڵێن! دەیان كەسی وەك ئەم كوشتنە نادیارە رۆیشتن و جگە لەبۆڵەبۆڵ و شێواندنی زەینمان زیادەیەك نەخرایە سەر دۆسێكان! تەنانەت یادەوەری میدیا وەك یادەوەری تاكی كوردی كوێرە! دەست بۆهەموو شتێك دەبەن، تەنها ئەو شتانە نەبێت كەدەبێت دەستی بۆببرێت! میدیا باش سەرقاڵمان دەكات!

                ئەمجارەش خەون و رەنجمان بەباچوو!

ئەوكاتەی ئێمەمانان ترسمان لەمڕۆی هەڵخلیسكان پیشان دەدا، زۆر بەبەغای سیاسی و حزبی بەرەشبین و میسالی وێنایان دەكردین! ئەوەتا تێكەوتین! زوو گوتم" ساحێبی ئەو قسانەم سەد ساڵی دیكەش بێت، كەچی تەنێ‌ دووساڵی بڕكردو ئەوەتا نیگەرانییەكانم بوونەتە واقعێكی تاڵ و تفت!! لەوە پەستم میللەت رووتبووەتەوە، كەچی نان و پیازخۆرەكانی بەر دەركی حزب هەروا بە" بەباش دەبێت و تێیدەپەڕێنین" بەنجترمان دەكەن!! راستدەكەن باتێكبچێت، ئەنجا باش دەبێت!! حكومەت بەتەما چەقەبازو مەكربازی سیاسی و بازرگان و مافیاكان رووی بابیشی رەشبوو!!! میللەت شایان بەو زەلیلكردنەیە!! نەحكومەت و نەمیللەت، ئەمجارەش خەون و رەنجمان بەباچوو!!