ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە 31ی ئاداری 1934 لە سەر دەستی هاوریانی سەركردە و تیكوشەر و خەباتگێڕ هاوری فەهد وهاوریكانی حزبی شیوعی عیراق دامەزرا و لە دوای دامەزراندنی حزبیشەوە فەهد و هاورییەكانی كارییان بۆ بلاوكردنەوەی ئامانج و بیری حزب دەكرد،بۆ ئەو مەبەستەش كارو جالاكی حزبیانبە شیوە یە كی عملی بردە نیو میدانی سیاسیە وە هه ر لە سەرەتاوە حزبی شیو عی هه موو وەزەو توانایەكی خستە كار لە داكوكی كردن لە چینی كرێكار و زەحمەت كێشان و جوتیاران و لە پاڵ ئەوەشدا حزبی شیوعی تا ئێستا بەردەوامە لە خەباتی مەدەنی و هەروەها لە خەباتی نیشتمانیداو بە رگری كردن له خاكو گە لی كوردستاندا قوربانی زوری داوە لە بیناویدا هه تاكو ئیستاش لە خە باتی جینایە تی نیشتمانی بە ردە وامە هه قی خویە تی خەلكی هەرێمی كوردستان وعێراق شانازیی بە حزبی شیوعیەوە بكەن چونكە ئەم حیزبە لە سەرەتایی دروست بونیەوە تاكو ئێستاداكۆكی لە مافی تاك بە تاك و بست بە بستی خاكی هەرێمی كوردستان و عێراق كردووە و لەو پیناوەشدا سەدان شەهیدی بەخشیوە و بە پێویستم زانی ئەوەبخەمەرو چەند جاریكە كۆمەڵە كەسانیك كە چاویان بە ئازادی و دیموكراتی و حزبی شیوعیدا هەڵنایە لێرەو لەوێ تانە و تەشەر ئاراستەی حزبی دایك و حزبی شیوعی كوردستان دەكەن كە نەیانتوانیوە وەك ئەوە ئەوەی مێژوویان هەیە تەشەنە بكەن و لە هەڵبژاردنەكان دەنگی زۆر بهێنن. لە یكی تریشەوە ڕەخنەی ئەوە دەگیرێت كە شیوعی نەیتوانیوە لەعیراق وكوردستان خاون پێكگەیەكی بەهیز بیت لەڕوی جەماوەر و بەتایبەتی لەكاتی هەلبژاردنەكاندا، منیش دەلێم: بەڵی وایە بەڵام دەپرسم ئایا ئەو خەلكانەی ئەو قسە روبەروی حزبی شیوعی دەكەنەوە لە كام هەلبژاردن بۆجاریكیش دەنگی خوتاندا بەحزبی شیوعی چ لەكوردستان و چ لەعیراق . حزبەكەی فەهدی سەركردە هەمیشە بە دەنگی ڕۆڵەكانی خۆی پێگەی جەماوەری خۆی بتەوبەهێز دەكات و شیوعیەكان بە دەنگ و كاری خۆیان كار بۆ پێگەی خۆیان و حزبەكەیان دەكەن نموونەش ئەوەتا بە بەر چاوی هەموو تاكە پەرلەمانتارەكەی حزبی شیوعی لە پەرلەمانی كوردستان بەس خۆی شەڕی زۆر پرسی جیاواز دەكات و قەناعەت بە دەورو بەری دەكات، لە لایەكی تریشەوە شیوعیەكانی عێراق لە پێناو داخوازییەكانی گەلەكەیان هەموو رۆژی لە گۆرەپانی تەحریر سەركردایەتی خۆپیشاندانەكان دەكەن .