ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شوان محەمەد/شوناسی هەدەپ قەبارەی ئەو پارتەو مانەوەی دیاریدەكات

 ئەزموونی ئیخوان موسلمین و زۆربەی ئەو پارتانەی پێشرەوی بەهاری عەرەبی بوون، ناڕوونی شوناسەكەیان تەمەن كورتی كردن. یاخود شاردنەوەی شوناس بەهەر بیانوویەك، چارەنووسێكی ئیجابی نییە.

بەكورتی هەدەپ نابێت لاسایی گۆڕان و ئەو مەدەی بەهاری عەرەبی بكاتەوە، كەلەسەر غەریزەو عاتیفەو رق دامەزرابوون، كەفوكوڵێك بوون و بەرەو هێوربوونەوە رۆیشتن، یاخود هەموو پارتێكی سیاسی بۆ بەشداری حكومەت و بەرێوەبردنی وڵات پێویستی بەشوناسێكی روون و ئاشكرا هەیە. ئەمەش چۆنایەتیەكەی و پاشان قەبارەو مانەوەی چەندایەتیەكەی دیاریدەكات سەیری دۆخی یەكێتی بكەن زۆر شت تێدەگەن.                              

ئەگەر هەدەپ بنەچەیەكی باشی نەبێت بۆ ئیدارەی ئەو دەنگانەی بەدەستی هێناوە. ئەوا كاتی بەكاربردنی ئەو هێزە تووشی داخوران و بێ بەهابوون دەبێت، ئەگەر بەشداری حكومەتیش بێت . ئێوە بیهێننە پێش چاو ئەگەر هەەپ بەشداری حكومەت بكات و وەزارەتێكیش وەرگرێت، ئەی دوای ئەوە جی .؟؟ ئایا هەدەپ ئەتوانێت شوناسێكی كوردایەتی بكاتە ئامانجی پارتەكەی و خەڵكی تورك و ئەرمەن لەخوی رازیبكات .؟؟

ئەگەر شوناسێكی ئێرانچی و دۆستی ئەسەد و خامنەئی و سیستانی بێت. ئایا بەرگەی ململانێی ئیسلامی سیاسی ئەو وڵاتەو داعش و دۆستەكانی دەگرێت .؟؟                       

بەراست هەدەپە دەیەوێت لە داهاتوودا هەڵگری كام ئەجێندای سیاسی بێت.؟؟ ئەم هەنگاوەی ئێستای بۆ داخلبوونە بە پرۆسەی سیاسی، جیاوازە لەبەشداری دەسەڵات.                    

بۆ نمونە ئێوە سەیری كەناڵی ئاوێنەو گرووپەكەی بكەن، پێشتر چەند پڕحەماس و یەكلاكەرەوەی بابەتەكانی ناو هەرێمی كوردستان بوو، سەیری ئەم دۆخەی ئێستایان بكەن، بەرەو داخران دەجێت بۆچی ؟؟

لەبەرئەوەی ستراتیژی گوراِن زۆر ئاڵوگۆڕی بەسەرهاتووە، كاتێك داخل بە مومارەسەی دەسەڵاتی هەرێم بووە، تەنانەت ناتوانێت هاوكارییەكی بچووكیشی بكات. هەندێجار بەدژی خۆی دەزانێت. دێمەوە سەر هەدەپ و شوناسەكەی. یەكەم مەرجی بەشداری هەدەپ لەو دەسەڵاتەی توركیا، پرسی یەكپارچەیی خاكی توركیایە. ئەگەر هەدەپ دەست لەو خاڵە هەڵگرێت یان دەبێت پێچەوانەی پەكەكە بێتەوە، یان دەبێت پەكەكە دەست لەپڕۆژەی كوردستانی گەورەو خەونی دەوڵەتی گەورەی كوردستانی دایك هەڵگرێت. نەك هەر ئەوەندە دەبێت تێكڕای ئامانج و ستراتیجەكەی هەڵوەشێنێتەوە.                                                 

لێرەوە ئاكپارتی و ئەردۆغان هیچ كێشەی لەگەڵ هەدەپ نامێنێت و رەنگە ئۆجەلانیش ئازاد بكرێت. بەڵام بۆ هەتا هەتا ئەوان دەبنە پارتێكی توركی و هەتا هەتا هەر باسی یەكپارجەیی خاكی توركیا دەكەن.                                                      

ئەگەر تێكڕای ئەم باسەی من دووربێت لەواقیع، هێشتا هەدەپ لەدۆخێكی ئاڵۆزدا ئەژی. ئەو كەسانەشی ئێستا بۆ پەرلەمان هێنراونەتە پێشەوە، هیچ ئاگاداری سیاسەت نین، بەڵكو لیبۆكێكی دەستی سیاسییە راستییەكانی دەرەوەی توركیان و گەمەی سیاسیان پێ دەكرێت.            

لەم دۆخەشدا پەكەكە وەك یاریكەرێكی ترسناك لەدوورەوە دەمێنێتەوەو هەموو بابەتەكان دەچنە خانەی گەمەی سیاسییەوە، نەك قەزییەی جددی كوردی.                         

زۆر بەكورتی ئەگەر هەدەپ شوناسی خۆی یەكلانەكاتەوە، تەنها گەمەیەكی پەكەكەیە. بۆ ئازادكردنی ئۆجەلانەو هیچی تر، نەك قەزییەی كورد.