ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شوان محەمەد/ دەبێت سەرۆك لەنێو پەرلەماندا موحاسەبە بكریت!

 

هیگل ئەڵێت: روداوە مەزنەكان و پیاوە مەزنەكان لەكات و شوێنی جیاوازی میژوودا دووبارە دەبنەوە. شای ئێران تەواو شەتەك بوو. خەڵكی لەسەر شەقامەكان هاواریان دەكرد" دەبێت شا لەنێو بەرلەمان موحاسەبە بكریت.                                               

لەبەردەم بەنچەرەی كۆشك هەناسەیەكی قوڵی هەڵكێشا، مێژووی سیزەری بیركەوتەوە. قەیسەری یۆنان راكێشی نێو پەرلەمان كرا، تاكو لێپێچینەوە لەكارەكانی بكرێت، ئەندام پەرلەمانەكان هێندە حەماسەتی گەندەڵی گرتبوونی، كەف لەدەمیان دەباری. بەهەمان ئەو حەماسەتەی لەنێو پەرلەمان شەڕە بۆكس و شەڕە شەقیان دەكرد، ئەندام پەرلەمانێك سیزەری دایە بەر چەقۆ.          

ئەوكاتەی قەیسەر لەخوێنەكەی دەگەوزا، تەنها كەسێك لەو كۆشكەدا نەبوو دەستی بگرێت. هەموو ئەندام پەرلەمانەكان چێژیان لە رۆچوونی چەقۆكە دەبینی، كە لەجەرگی قەیسەر رۆدەچوو.    

كاتێك شا هاتەوە سەرخۆی، ئارەق لەنێوچەوانی دەهاتە خوارێ، بەجۆرێك تووشی فۆبیای دەروونی بوو، دنیا لەپێش چاوی تاریك بوو هیچی نەدەبینی.                           

كەمێكی تر هاتەوە سەرخۆی، هاواری خەڵك لەپێش كۆشك ناڵەی دەگەیشتە ئاسمان. پاش كەمێك بیركردنەوە، هاتە پێش كۆشك و بەروارێكی دیاریكرد، كە لەنێو پەرلەمان ئامادەی موحاسەبەكردن دەبیت.                                                      

شا دەیزانی ئەوە نەریتی چەند بنەماڵەیەكی موحافیزكاری ئێرانەو تا ئەمڕۆكەش پێداگری لەسەر دەكەن.                                                      

كۆتایی ئەم چیرۆكە زور تراژیدی كەوتەوە. لەپێشچاوی هەزاران كەس، كەچاوەڕوانیان دەكرد شا موحاسەبە بكرێت، بینای پەرلەمانی بەسەر تێكراِی ئەندام پەرلەمانەكاندا تەقاندەوە.       

بەداخەوە ئەو مێژووەی قەیسەر تۆماریكرد، لەدوای 3 هەزار ساڵیش، هەرگیز جارێكی تر دەسەڵاتی دیموكراتیخوازەكان لەو وڵاتە نەگەڕانەوە سەر حوكم.