ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شوان محەمەد/ بەخێرا تاڵانكردنی سامانی ئەم وڵاتە چارەسەرنابێت

 

ئایا قەیرانی ئابوری لەعێراق بونی هەیە؟ پرسیارەكە ئەوەیە ئایا لە راستیدا ئابورییەكی راستی لەعێراقدا بوونی هەیە؟ چاپكردنی دراوی نوێ وەك پاڵنەرێك هەموو ئەو پارە متبووانە فڕێئەداتەوە ناو خەڵك و بازاڕ، واتە ئەو شتەی خەڵك بەقەیرانی ئابوری ناوی دەبات كەمدەبیتەوە . 

ئابوری عێراق لە پەراوێزی ریزبەندە ئابورییەكەی جیهانەو توانای ململانێ و بەرزونزمی نییە، ئەم چاپە لۆكاڵە تەنها بڕیارێكی سیاسی دەیجوڵێنێت و لەسنورێكی دیاریكراوی نەخشەی عێراقدا بەهای پێدراوە. واتە هێزی ئابوری عێراق لەسەر خێرا دەرهێنانی بیرە نەوتەكانی نییە، بەلكو لەسەر خێرایی ئەو چاپخانەیەی لەندەن و داوای ئەو ئەنجومەنەیە كەسەرەتا هێزیان پێ بەخشیوە، كە ئەوكات ئەنجومەنی حوكمیان پێدەوت . 

واتە دراوی عێراقی ئابورییەكی بێ گیان و كۆپیە و لەپەراوێزی ململانێ ئابورییەكاندا لاسایی دۆخەكە دەكاتەوە، نەك بەشێك بێت لەهێزی ئابوری جیهان. رەنگە پرسیار ئەوە بێت: كەواتە بۆچی بەرزو نزم دەكات؟ پارەی عێراقی هاوشانی دراوی سویسری نییە، تا لەگەڵ بەرزو نزمی ئابوری جیهان بەهای هەبێت و بەرزو نزمی بكات. نەخێر دوو حاڵەت پارەی چاپ بەرزو نزم دەكات، كە ئەویش تەلەف و تەراكومی ئەوراقی نەقدی پێ دەوترێت. واتە كەڵەكەبوون و خراپبوونی ژمارەی وەرەقەی پارە. واتە پێكهاتەكەی كاغەزێكی خراپەو ئەگەری خراپبوونی زیاترە لەپارەی سویسری. كاتێكیش تەلەف دەبێت ئەم پارەیە بڕێك ئاڵتونی بۆ نەخەوێنراوە، تا هەرخۆی توانای خۆنوێكردنەوەی هەبێت، بەڵكو چەندی لێ خراپبێت و فڕێبدرێت پیی نازانرێت و وەك متبوون دەردەكەوێت. كەڵەكەبوونیش كێشەیەكی تری پارەی چاپە. ئەم پارەیە بێ گیانەو توانای ئاڵوگۆڕی نییە بەرامبەر دراوەكان لەدەرەوەی نەخشەی عێراق و بچێتە هەر بانكێكی دراوسێ تەنها مت دەبیت و هیچی تر. لەكاتی مامەڵەی خێراو بڕە زۆرەكانیشدا رێژەی نزمترینی خۆی ناخوێنێتەوە. ئەمەش جورێكە لە كەڵەكەبوون لای خەڵكانێك وەك شەخس دەبنە خاوەنی بڕێكی زۆری كاغەزو متكردنی لەماڵەكاندا، كە ئەمەش لە غیابی بانكەكان و نەبوونی متمانە بەو بانكانە زیاتر دەبێت 

واتە كێشەی پارەی عێراق بەخێرا تاڵانكردنی سامانی ئەم وڵاتە چارەسەر نابێت و ئەوە كێشە راستییەكە نییە، كێشەی راستی لە متبوون و تەلەفكردنی پارەكەیەتی . 

وەك چارەسەرێكی خێرا بڕوام وایە چاپكردنی دراوی نوێی (پەنجا هەزاری) وەك پاڵنەرێك هەموو ئەو پارە متبووانە فڕێئەداتەوە ناو خەڵك و بازاڕ، واتە ئەو شتەی خەڵك بەقەیرانی ئابوری ناوی دەبات كەمدەبیتەوە . 

هەرچەندە دەبێت چاوەڕوانی ئەوەش بین، كاڵا وەك ماسی هاوجنسەكەی خۆی دەخوات، واتە لەچاپكردنی بەرزترین عوملە نزمترین عوملەی پارە گیان لەدەستئەدات. واتە رەنگە ئیدی نزمترین یەكەی دراوی عێراقی هەزار دیناری بێت ..