ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شوان محەمەد/ سەرۆكی هەرێم بەسازان دانەنراوە، تا بەسازان دابنرێتەوە!

لەهەڵبژاردنی گشتی داهاتوو هەموو هەیكەلی ئیداری هەرێم و پەرلەمان پێكەوە لەسەر دەنگەكانی ئێوە دووبارە ئاڵوگۆڕی بەسەردێت. بەداخەوە هەموو لایەنەكان و مەكتەبی سیاسی پارتی بەتایبەتی دركی بەوەڵامەكەی سەرۆكی هەرێم و پێكهاتەو هەیكەل و رابردووی سەرۆكایەتی ئەم هەرێمە نەكردو لیژنەیەكی بوسازان و درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم دروستكرد. لەراستیدا درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكی هەرێم بەسازان. واتە كەوتنە ژێر كاریگەری هێزەكانی دیكەو لێسەندنەوەی هێزو دەسەڵاتەكانی. ئەمەش هەنگاوێكە بۆئەو سەرۆكە كارتۆنیەی كاری بۆدەكەن. تەنانەت هەموو خەڵكیشیان گەیاندە ئەو بڕوا تێكەڵاوەی ئەو فەوزایەی ئەمڕۆی لێكەوتەوە. گەل واز لەو چەنەبازییەی كەناڵی نالیاو رووداو بێنن. سەرۆكی هەرێم بەهەڵبژاردنی خەڵك شەرعییەتی وەرگرتوەو تەنها بەدەنگی ئێوە ئەو شەرعییەتە ئاڵوگۆڕ دەكرێت. زۆر بەكورتی ئەم دوو ساڵە وەك درێژكرنەوەیەكی ناچارییە. ئەگەر كۆمسیۆنی هەرێم نەتوانیت ئەو پرۆسەیە ئەنجامبدات، لەهەڵبژاردنی گشتی داهاتوو هەموو هەیكەلی ئیداری هەرێم و پەرلەمان پێكەوە لەسەر دەنگەكانی ئێوە دووبارە ئاڵوگۆڕی بەسەر دێت. ئەو كێشەیەی رەنگدانەوەی بۆئەمڕۆ هەبووەو باس لەدرێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكی هەرێم دەكرێت، پێشتریش لەژێر فشارەكانی یەكێتی وگۆڕان دروستبووەو بۆئەوەیە سەرۆكی ئەم وڵاتە راستەوخۆ لەلایەن خەڵكەوە هەڵنەبژێردرێت و لەپرۆسەی دەگدانی گشتی دوورخرێتەوە. ئەگەر یەكێتی مەبەستی درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتی هەرێم بووایە، یان خولێكی تەواو درێژدەكرایەوە، یان چەند هەفتەیەك تا دووبارە هەڵبژاردنێكی نائاسایی بۆ بكرێت و دووبارە بگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردنی گشتی، بەڵام ئەوان لەپرۆسەی دوو ساڵ لەمەوبەر تەنها مەبەستیان جیاكردنەوەی هەردوو پرۆسەكەیە لەیەكترو دوورخستنەوەی پرسی سەرۆكایەتی هەرێم لەهەڵبژاردنی گشتی و رای خەڵك. واتە تەنها پەرلەمان بۆ ئەو خەڵكە نازدارەو سەرۆكایەتیش بۆ رێككەوتنی ژێر بەژێر!.