ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سمكۆ محه‌مه‌د/ شه‌ڕی ئالا و ئه‌وانی تر

به‌رده‌وام كورد له‌جه‌نگی جۆراوجۆردا بووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌دژه‌كانیه‌یوه‌ بێت به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی خه‌تاكه‌ خۆی بووه‌، بۆیه‌ له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتن به‌هه‌ر قه‌یرانێك قه‌یرانێكی دیكه‌ یه‌خه‌ی گرتووه‌، هه‌فته‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ ئاوا بوونی خۆری داعش، هێزێكی دیكه‌ به‌ناوی شیعه‌گه‌راییه‌وه‌ به‌رده‌ركه‌ی كوردی گرتوو سوكایه‌تی به‌ ئالێی كوردستانه‌وه‌ كرد، كوردیش وه‌كو په‌رچه‌كردارێك هه‌مان هه‌ڵه‌ی كرد و ئالێی عێڕاقیان سوتاند، ئه‌م په‌رچه‌كرداره‌ له‌شوێنێكدا هه‌ڵه‌بوو كه‌ هێشتا هه‌رێمی كوردستان به‌و ئالێیه‌ كارده‌كات و نه‌ده‌بوو وه‌ها مامه‌ڵه‌ بكات، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئه‌وانی دیكه‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت. 

له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌یه‌ی شه‌ڕكردن به‌ ئالێ، كورد جارێكی دیكه‌ به‌سه‌ر دووبه‌ره‌دا دابه‌شبوون، به‌ره‌یه‌ك به‌توندی به‌رگری له‌ ئالێی كوردستان كرد، به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ وه‌كوئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و ئالێیه‌ نه‌بن، ئالێی حیزبیان له‌لا گرینگتر بوو، ئه‌مه‌ ته‌نها تێگیشتنی تاكه‌كان و گروپه‌كان نییه‌، به‌ڵكو په‌روه‌ورده‌یه‌كی بیست و پێنج ساڵه‌یه‌ كه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر یه‌ك شێوه‌ نیشتیمان په‌روه‌ری په‌روه‌رده‌ بكه‌ن و ئه‌و ئالێیه‌ وه‌كو موڵكیه‌تی نیشتیمان بچه‌سپێنن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی سیاسیان پێوه‌ كردووه‌، بۆیه‌ خه‌ڵك به‌گشتی به‌تێگه‌یشتنی حیزبیانه‌ی بێ فكری ناسیونالیستی په‌روه‌رده‌كران، له‌گه‌ڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ر حیزبێك له‌هه‌ر قه‌یرانێك ئه‌گه‌ر قه‌یرانه‌كه‌ نیشتیمانیش بێت، لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه‌ی له‌قه‌یرانه‌كه‌دایه‌ به‌شداری جه‌نگه‌كه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وانی تر خۆیان له‌و قه‌یرانه‌ نه‌بان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ كێشه‌ هه‌ره‌ بنه‌ڕه‌تیه‌كی كورده‌ كه‌ له‌رێگه‌ی حیزبه‌وه‌ شه‌ڕی نه‌ته‌وه‌ ده‌كات. 

له‌مێژه‌ ئه‌و موناقه‌شه‌یه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌سه‌لێتدارانی كورد كارێكی وایان نه‌كردووه‌ كوردستانی بوون و ئینتیما بۆ ئالێو نیشتیمان، به‌رله‌وه‌ی له‌كایه‌كانی دیكه‌دا ره‌نگبداته‌وه‌، پێویسته‌ له‌نێو پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه‌ كلدو ئاشوری و توركمان و هتد ره‌نگبداته‌وه‌، وه‌ختێك ده‌ڵێین هێشتا ئه‌وانی تری ده‌ره‌وه‌ی كورد كه‌ گوایه‌ ناسیونالیستیه‌، خۆیان به‌ كوردستانی نازانن، له‌دروستبوون قه‌یرانێكی وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌سه‌لمێنێت كه‌ جگه‌ له‌كورد و جگه‌ له‌به‌ره‌یه‌كی دیاریكراوی كورد، ئه‌وانی تر ئینتیمایان بۆ كوردستان نییه‌، له‌حاڵێكدا ده‌بوو بۆ به‌رگریكردن له‌و ئالایه‌ی گوایه‌ موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌، هه‌موو پێكهاته‌كان وه‌كو یه‌ك به‌رگرییان بكردایه‌ كه‌ نه‌یانكردووه‌، كه‌واته‌ هێشتا ئه‌و ئالێیه‌ موڵكی هه‌مووان نییه‌. 

مادام تائێستا هه‌رێمی كوردستان سه‌ر به‌ده‌وڵه‌تی به‌ناو فیدرالی عێڕاقه‌ و هێشتا هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌ له‌رووی جوگرافیه‌وه‌، كه‌واته‌ هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌ نییه‌ كورد خۆی ده‌رباز بكات له‌و قه‌یرانه‌ جۆراو جۆرانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌یان هه‌یه‌ و هه‌ر قه‌یرانێكیش به‌قه‌یرانێكی دیكه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن، بۆیه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئیشكالیاته‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، نمونه‌ش ئه‌و ناكۆكیانه‌یه‌ كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ململانێی سیاسی نێوان ده‌سته‌بژێر، هه‌ردوولا خه‌ڵكی بۆ هه‌ڵده‌خڕێنن، ئه‌م جۆره‌ ململانێیه‌ مه‌ترسیدارتره‌ له‌ململانێی نێو پارله‌مان، چونكه‌ لایه‌نگرانی حیزب سابا سه‌ر به‌هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی عێڕاقی بن، له‌گه‌ڵ تیمه‌كه‌ی به‌رامبه‌ریان كه‌ خه‌ڵكه‌ ده‌كه‌ونه‌ ململانێی مه‌ترسیداره‌وه‌، نمونه‌ش سوكایه‌تیكردن به‌ ئالێو پیرۆزیه‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌، هه‌روه‌ك چۆن له‌ رابردووشدا بینیمان، به‌لێم ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و قه‌یران و جه‌نگه‌ جۆراو جۆرانه‌ بوو، ئه‌وانی تر بوون كه‌ نه‌ئه‌میان بون و نه‌ئه‌ویان

 

  • 1