ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سمكۆ محه‌مه‌د / ئاین گۆڕین. . ئازادییه‌ك بۆ ئاین 

 

وه‌كو حه‌للاج ده‌فه‌رموێ "خوداپه‌رستیه‌ك نییه‌ گوناه بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ل ئه‌وانی تر"، كه‌وابوو زه‌رده‌شتیه‌تیش كه‌ بڕواو ئاینی كوردانه‌ گوناه نییه‌، من به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو توندڕه‌وه‌كان هیچ كات نه‌ ئاینم بێبایه‌خ كردووه‌ و نه‌ بایه‌خم پێداوه‌، بگره‌ وه‌كو خۆی ته‌ماشام كردووه‌، ئێستا ئه‌م بابه‌ته‌ خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ واقیعێكی نوێی كۆمه‌لێیه‌تی كوردی، بۆیه‌ ده‌مهه‌وێ لێره‌دا به‌كورتی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م و له‌ده‌رفه‌تی دیكه‌دا زیاتر، چونكه‌ ئاین گۆڕین یه‌كێك له‌ ئازادیه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ئینسانه‌ وه‌كو چۆن بێ ئاینیش به‌هه‌مان شێوه‌ فه‌زای ئازادی خۆی هه‌یه‌، ئه‌م ستایله‌ زیاتر له‌ دوو سه‌ده‌یه‌ له‌ رۆژئاوا مافێكی ره‌وایه‌ كه‌ پێشتر سیستمی كڵێسا و قه‌شه‌كان یاساغیان كردبوو، له‌رۆژهه‌لێتیش به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی گوتاری ئاینێكی دیكه‌ی زاڵ ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌ی كۆنتڕۆڵ كردووه‌ و خستویه‌تیه‌ ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه‌ بۆیه‌ یاساغ بووه‌، به‌لێم له‌بارێكی تردا خۆسه‌پاندنی شوناسێكی بیانی بووه‌ به‌سه‌ر شوناسی كورداندا، بۆیه‌ كه‌ گۆڕینی ئایدیا له‌ ئاینێكه‌وه‌ بۆ ئاینێكی دیكه‌ ده‌بێته‌ هه‌واڵ، وه‌كو ئازادیی و مافێكی یاسایی ته‌ماشا نه‌كراوه‌. 

ئه‌م ئاین گۆڕینه‌ی كوردان كه‌ ئێستا بۆته‌ باو، هه‌فته‌ی رابردوو له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌لێیه‌تیه‌كان چه‌ند دیمه‌نێك له‌مه‌راسیمه‌كه‌یان لێ بلێوكرده‌وه‌، پێده‌چێت له‌و مافپێدانه‌ی ده‌سه‌لێتدارێتی یاسایی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گریتبَت كه‌ بۆ هه‌ره‌یه‌ك له‌ جوله‌كه‌ و زه‌رده‌شتیه‌كان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كیان بۆ دروستكراوه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، به‌مه‌ش گۆڕینی ئاین له‌ موسڵمانه‌وه‌ بۆ زه‌رده‌شتیه‌ت، وه‌كو به‌كارهێنانی ئازادی و مافی شێوازێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خوداپه‌رستی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، پێده‌چێ ئه‌م رۆشنبیرییه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ ئاینیه‌ی كورد له‌مكاته‌دا هه‌م شێوازێك بێت بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی بیری ناسیونالیزم و هه‌م خۆناسین و خۆرزگاركردن بێت له‌ رۆشنبیرییه‌كانی دیكه‌، به‌و مانایه‌ی ئاین گۆڕین ئازادكردنی ئاین په‌روه‌ره‌كانه‌. 

ئاینی زه‌رده‌شتی كه‌ به‌پاشماوه‌ی ئاینی مانی و میترای یه‌ و به‌ مێژووی رابردووی ئه‌م ناوچه‌یه‌ داده‌نرێ، دواجار له‌ناوچه‌ی كورداندا وه‌كو ئیمانێكی راسته‌قینه‌ بلێوبۆوه‌، ئه‌م ئاینه‌ ئه‌گه‌رچی تائێستا له‌په‌نای ئه‌وه‌ی وه‌كو رۆشنبیرییه‌ك ته‌ماشا كراوه‌ نه‌ك ئاین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌كوردستانی عێڕاق به‌ ده‌ستوور و به‌ عورفی كۆمه‌لێیه‌تیش قه‌ده‌غه‌ كرابوو كه‌سێك ببێته‌ زه‌رده‌شتی یان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر باوه‌ڕه‌ كۆنه‌كه‌ی خۆی، بۆیه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا وه‌كو كوفر ته‌ماشا كرابو، كه‌چی له‌ ئێران به‌درێژایی مێژوو و له‌دوای هاتنی كۆماری ئیسلامی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فیقهی ئه‌م ئیمان و ئاینه‌ قه‌ده‌غه‌ نه‌كرا و ته‌واوی په‌رستاگاكانیشی نوێكراونه‌ته‌وه‌ و خه‌ڵكی سه‌ردانی كردوون، بۆیه‌ به‌پێی ده‌ستوور مافی دروستكردنی فراكسیۆنیشیان بۆ دیاریكرا له‌ پارله‌مانی ئێران، ئه‌م تێڕوانینه‌ی كورد بۆ زه‌رده‌شتی له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌ئاینی كوردان داده‌نرێت، به‌وپێیه‌ی كه‌ برتییه‌ له‌ بیری چاك و گوفتاری چاك و كرداری چاك. 

مادام ئه‌و ئاینانه‌ی كه‌ له‌ نێو ده‌ستوور و جومگه‌كانی ده‌سه‌لێت جێگه‌ی یاساییان بۆ دیاریكراوه‌، كه‌واته‌ پاراستن و زامنكردنی ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاینی خۆیان ده‌گۆڕن له‌سه‌ر شانی حكومه‌ته‌، هه‌روه‌ها له‌په‌نای داموده‌زگای حكومه‌ت، ئه‌ركی سه‌ر شانی خه‌ڵكیشه‌ رێز له‌و ئاینه‌ و ئیماندار و هه‌ڵگری ئه‌و گوتاره‌ بگرن، تاكو ته‌واو به‌گوفتار بیسه‌لمێنن كوردستان خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی كۆمه‌لێیه‌تی پێكه‌وه‌ژیانه‌، نه‌ك زاڵكردنی گوتاری تاك ئاینی و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاینه‌كانی دیكه‌، له‌حاڵێكدا ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه‌ بزانن كه‌ هه‌روه‌ك چۆن ئاینه‌كانی كاكه‌یی و كرستیان و ئێزیدی هه‌ن، ئاوهاش زه‌رده‌شتیه‌ت وه‌كو بنه‌چه‌ی ئاینی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناوچه‌كه‌ ره‌سه‌نایه‌تی خۆی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ ئازادی موماره‌سه‌ كردنی باوڕ هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك له‌ ئاین گۆڕینی تێبگه‌ن. 

 

  • 1