ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سمكۆ محه‌مه‌د/ ریفۆرم و وه‌همی ریفۆرمخوازی ! 

كاتی خۆی واته‌ سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ده‌ی شه‌ڕ و قۆرخكاری و داگیركاری جوگرافی و فه‌رهه‌نگی و ئابوری بوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رگری كردن بوو له‌نیشتیمان، ئه‌وه‌ی كه‌ دژی ئه‌م نه‌زمه‌ بوو، سۆسیالیسته‌كان و بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی چه‌په‌كان بوون وه‌كو به‌شێك له‌ شۆڕشگێڕه‌كان له‌ دونیادا، ئه‌وان ریفۆڕمیان به‌ باشتر له‌هه‌ر ئاكتێكی دیكه‌ی سیاسی ده‌زانی، ئه‌مه‌ میتۆدێك بوو به‌رله‌وه‌ی مێژوو وه‌كو خاوه‌نی چیرۆك بناسرێ و پێناسه‌یه‌كی تر وه‌ربگرێ كه‌به‌ئه‌نقه‌ست ناوی لێنرا (كۆتایی مێژوو)، به‌لێم كه‌ سیاسه‌تی هاوچه‌رخ هات و دابڕانێكی دیكه‌ی هێنایه‌ ئاراوه‌ و سنووره‌كانی گۆڕی له‌لایه‌ك، هه‌روه‌ها ورد و درشتی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی خسته‌ ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوه‌ڕۆكه‌ی كه‌ سروشتی فۆڕمی گۆڕی بۆ سیناریۆی نوسراو كه‌ته‌نها ئابوری ده‌توانێ چاره‌نووس دیاری بكات، ئیدی ریفۆڕمخوازه‌كان به‌ناچار وه‌كو كارێكته‌ری درامایی هاتنه‌ پێشه‌وه‌، ئێستا به‌شێكی زۆریان به‌ناوی پلاندانانه‌وه‌ بۆ رێكخستنی كۆمه‌ڵگه‌ ده‌سته‌جه‌معێكیان دروستكردووه‌ به‌ناوی ریفۆرخوازی كه‌هه‌م به‌رژوه‌ندخوازیه‌ و هه‌م وه‌همی ریفۆڕمیستییه‌. 

ده‌كرێت جۆرێكی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ریفۆڕمخوازی وه‌كو پێشبینیكه‌ری داهاتوو ته‌ماشا بكه‌ین، مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ زه‌مه‌ن به‌ بارمته‌ بگرین و گره‌وی له‌سه‌ر بكه‌ین كه‌ ئایا عه‌داله‌ت سه‌رده‌كه‌وێ یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خراپتر ده‌بێت، بۆ نمونه‌ وه‌ختێك باس دێته‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كۆمه‌لێیه‌تی، دادوه‌رێك دژ به‌ سته‌می پیاوان به‌رامبه‌ر ژنان به‌رهه‌ڵستی بكات و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ شه‌رع سه‌رده‌ستی پیاو بۆ ژن قبوڵ نه‌كات، یان مه‌سه‌له‌ی چینایه‌تی و گه‌نده‌ڵی له‌موڵكی گشتیدا قه‌بوڵ نه‌كات، تائه‌و جێگه‌یه‌ی كه‌خۆی ده‌نوێنێت و ده‌بێته‌ نوێنه‌ری عه‌داله‌تخوازی كۆمه‌لێیه‌تی و كارگێڕی، به‌لێم كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی كۆمه‌لێیه‌تی گه‌وره‌تر له‌ یاسا و حوكمی ده‌ستووری و مافی تاك دێته‌ پێشه‌وه‌ و نوێنه‌ره‌كانی به‌نادیاری په‌نجه‌یان راوه‌شاند و گیرفانی حاكمیان پڕكرد، یان لانیكه‌م ویژدانیان كڕی ئه‌گه‌ر به‌زۆریش بێت، ئه‌وكات تێده‌گه‌ین كه‌ وه‌همی ریفۆڕمخوازی چییه‌ و كێن ئه‌وانه‌ی وه‌كو پارێزه‌ری هه‌ژار و سته‌ملێكراوان ده‌مێننه‌وه‌، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی یان شاره‌زای سیاسه‌ت نین، یان ئه‌وانه‌ی دوچاری وه‌همی ریفۆڕمخوازین و بڕوایان به‌ پاڵه‌وانێتی سه‌ر شاشه‌ی میدیا هه‌یه‌. 

جه‌برییه‌تی كار و وێناكردنی كاری سیناریۆیی له‌بری چالاكی راسته‌قینه‌ی سیاسی یان جه‌ماوه‌ری له‌پێناو فه‌زای گشتی، هیچ جیاوازییه‌كی نییه‌ له‌گه‌ڵ كاری زۆره‌ملێ كه‌به‌رهه‌می جددی نابێت، ئه‌مه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ به‌زمانی ئێستا وه‌سفی كۆن بكرێت، یان به‌ بیرۆكه‌ی كۆن حوكمی ئێستا بكرێ، ئه‌مه‌ خه‌یاڵپلێویترین به‌شێك له‌و به‌ناو ئۆپۆزسیۆن و چه‌په‌ توندڕه‌وانه‌یه‌ كه‌ من ناهه‌قیان ناگرم، چونكی ناعه‌داله‌تییه‌كه‌ به‌ تێگه‌یشتنی كۆن مه‌گه‌ر به‌ شۆڕش بنه‌بڕبكرێت یان ئه‌نارشیزم، ده‌نا مه‌حاڵه‌ له‌رێگه‌ی ریفۆڕمه‌وه‌ خه‌ڵك هۆشیار بێته‌وه‌ و خۆی ببێته‌ پارێزه‌ری خۆی، له‌حاڵێكدا ئه‌م قه‌یرانه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كه‌ئێستا هه‌م سیستمی سیاسی و هه‌م عه‌قڵی تاكی تێكه‌وتووه‌ له‌هه‌ر كونجێكی دونیا، له‌سه‌رووی وه‌به‌رهێنانی عه‌قڵییه‌وه‌یه‌ كه‌هه‌ندێكجار وه‌كو گاڵته‌جاڕی، دیمه‌نه‌ تراژیدیاكان پێناسه‌ ده‌كات، هه‌روه‌ك چۆن ئومێده‌واری ریفۆڕمخوازه‌كان بۆ خه‌ڵك به‌گشتی، دواجار ده‌بێته‌ وه‌ڕسكردن و سوكایه‌تیكردن و كوشتنی توانای خه‌ڵك كه‌ وه‌همی ریفۆڕمی ده‌سه‌لێتیان هه‌یه‌، من بۆیه‌ ناوی ده‌نێم وه‌همی ریفۆرمخوازی، چونكه‌ له‌زه‌مه‌نی به‌تاڵدا قسه‌ له‌گۆڕینی سیستم ده‌كرێت.

 

  • 1