ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سمكۆ محه‌مه‌د/  ئیبراهیمه‌ په‌یكه‌رشكێنه‌كه‌.. !

په‌یكه‌ر شكاندنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی مامۆستای كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان كه‌هیچ میدیایه‌كی كوردی نه‌یكرد به‌هه‌واڵ و سه‌ركۆنه‌ نه‌كرا، سه‌یرترین نمونه‌ی دژه‌ پێشكه‌وتنی هه‌واڵی كورده‌واری بوو، ئه‌و كرده‌وه‌ سه‌یره‌ی له‌م كاته‌دا كه‌ داعشی كورد مۆدێله‌كه‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێ كه‌ هه‌ندێكجار وه‌هم ئینسان ده‌كات به‌ سۆپه‌رمان و ناوه‌ڕۆكی خۆیان ئاشكرا ده‌كه‌ن و خۆیان لێده‌بێته‌ ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر، ئه‌و ئیبراهیمه‌ی كه‌وه‌ختێك په‌یكه‌ره‌كانی میسری سه‌رده‌می فیرعه‌ونه‌كانی شكاند، به‌لێم ئه‌م مامۆستایه‌ی كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ و دژی پێشكه‌وتنه‌ و ناشزانێ بۆچی په‌یكه‌ر ده‌شكێنێ، جگه‌له‌وه‌ی هیچ مانایه‌كی فه‌لسه‌فی نییه‌ ته‌نها دژایه‌تی به‌ناو كوفر نه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ قینی توندڕه‌وی ئاین یه‌ و هیچی تر. 

ئه‌وه‌ی مامۆستاكه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كان هه‌فته‌ی رابردوو كردویه‌تی، شتێكی نامۆ و نوێ نییه‌ كه‌ بزانین بۆچی ئه‌و نه‌زانین و دڵڕه‌قییه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌ردا ده‌كرێت، چونكه‌ پێشتریش ده‌یان نمونه‌ی له‌وجۆره‌ هه‌بووه‌ كه‌ مامۆستا به‌مانای قین، قینی له‌پێشكه‌وتن و هونه‌ر و میتۆدی خوێندن بووه‌ و به‌ ئاره‌زووی خۆی ده‌ستكاری وانه‌كانی خوێندنی كردووه‌ دژی پێشكه‌وتنی منداڵ و نه‌وه‌ی نوێی كورد، تائێستا ده‌یان نمونه‌ی له‌و جۆره‌ له‌میدیاكان بلێوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ مامۆستای قونابخانه‌كان هه‌بووه‌ وانه‌ی هونه‌ری بۆ وانه‌ی ئاین ته‌رخان كردووه‌ و رێگه‌ی نه‌داوه‌ قوتابیه‌كان بزانن هونه‌ر چییه‌ و چێژ له‌هونه‌ر وه‌ربگرن، به‌مانای ئه‌وه‌ی كه‌ هونه‌ر كوفر و گوناهه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا نه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ و نه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ هیچ ئیجرائاتێكیان نه‌كردووه‌، كه‌چی له‌به‌رامبه‌ر مامۆستایه‌ك كه‌ پێشكه‌وتوو بووه‌ و باسی زانستی كردووه‌، دوچاری لێپرسینه‌وه‌ كراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر مامۆستاكان له‌ خوێندنی سه‌ره‌تاییه‌وه‌ سه‌رنجیان رانه‌كێشرێ بۆ پێشكه‌وتن و سنوورێكیان بۆ دانه‌نرێت، هه‌رئه‌وه‌ی لێده‌رده‌چێت كه‌ مامۆستایه‌كی په‌یكه‌رتاش توشی وه‌همی پاڵه‌وانێتی بیچت و ببێته‌ په‌یكه‌ر شكێن. 

وه‌همی بوون به‌ ئیبراهیم له‌كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌لێتی و به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی توندڕه‌و، له‌وێوه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌هه‌موو ره‌تكردنه‌وه‌یه‌ك له‌پێناو رازیكردنی بیری كۆنی ئاین په‌رستی به‌بێ لۆژیك و به‌بێ هه‌وڵدانه‌ بۆ پێشخستنی كۆمه‌ڵگه‌، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی راگری كۆلێژی هونه‌ره‌ جوانه‌كان كه‌ له‌كاری گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ده‌چێت، جگه‌ له‌وه‌ی ره‌فتارێكی ناشارستانیه‌، دژی هه‌موو ئاینه‌كان و بیری پێكه‌وه‌ژیانی ئاینه‌كانیشه‌، چونكه‌ له‌نێو ئاینه‌كانی دیكه‌دا له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یكه‌ر په‌رستن، په‌یكه‌ر بۆخۆی هونه‌ره‌ و مانایه‌كی ئایدیایی كۆنی هه‌یه‌، له‌بارێكی دیكه‌وه‌ دژی ئارشیفیكردنی توانای خوێندكار و كه‌سه‌ به‌تواناكانی ئه‌م ولێته‌یه‌، دژی میتۆدی خوێندنیشه‌ كه‌مامۆستاكه‌ خۆی به‌شداره‌ له‌و میتۆد و سیستمه‌، له‌حاڵێكدا ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی كه‌ شكێنراون، هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه‌ نه‌بۆ په‌رستن دروستكراون و نه‌بۆ دژایه‌تیكردنی ئاینن، تاكو خۆی وه‌كو پاڵه‌وانی په‌یكه‌ر شكێن پێناسه‌ بكات. 

شكاندنی په‌یكه‌ر به‌شێكی بۆ ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌مه‌لای مزگه‌وته‌كان یان مه‌لا توندڕه‌وه‌كان به‌بێ تێگه‌یشتن له‌ میتۆدی خوێندن، خه‌ڵكی هان ده‌ده‌ن دژی هه‌موو جۆره‌ كردارێكی هونه‌ری، بۆ نمونه‌ به‌شێك له‌و پیاوه‌ ئاینیانه‌ هێشتا جیاوازی له‌نێوان هونه‌ری لیریكی و فیلمی رووت، یان پوت په‌رستی و په‌یكه‌رتاشی له‌پێناو هونه‌ردا ناكه‌ن، ئه‌م دواكه‌وتووییه‌ ئه‌گه‌ر له‌نێو خه‌ڵكی عه‌وامی نه‌خوێنه‌وار باوبێت ئاساییه‌، به‌لێم بۆ مامۆستایه‌كی زانكۆ نه‌ك هه‌ر بۆ زانكۆكه‌، به‌ڵكو بۆ سیستمی خوێندن و بۆ حكومه‌تی هه‌رێمیش نه‌نگییه‌ كه‌ خاوه‌نی ئه‌م جۆره‌ مامۆستایه‌ بێت و چاوه‌ڕوان بێت نه‌وه‌یه‌كی پێشكه‌وتووخواز به‌رهه‌مبێت له‌ژێر ده‌سه‌لێتی ئه‌م ته‌رزه‌ له‌ مامۆستا كه‌ خۆیان لێبۆته‌ ئیبراهیمی په‌یكه‌ر شكێن، بۆیه‌ له‌م به‌ناو ئیبراهیمه‌وه‌ ده‌بێ مه‌ترسی گه‌رایه‌كی توندڕه‌و بكه‌ین كه‌ دژی پێشكه‌وتنی كوردن.

  • 1