ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سمكۆ محه‌مه‌د / ئایا كورد كۆمه‌ڵناسی هه‌یه‌. . ؟

له‌وه‌ته‌ی كتێبی (ئاین و كه‌مینه‌كان) م ده‌ركردووه‌ و ده‌مه‌وێ جارێكی به‌ده‌وڵه‌مه‌نترین شێوه‌ بیخه‌مه‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، بیر له‌وه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌ بۆچی له‌و هه‌موو زانكۆیه‌ی كوردستان و له‌و دۆخه‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌ی كوردستان كه‌ فره‌ییه‌ له‌ ئاین و ئاینزا و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و كولتووری جیاواز و شێوه‌زاری جیاواز، بۆچی كورد كۆمه‌ڵناسێكی تێداهه‌ڵنه‌كه‌وتووه‌ كه‌ زیاتر له‌ 40 زانكۆ له‌ كوردستان هه‌یه‌ و به‌شی زۆری زانكۆكانیش به‌شی كۆمه‌ڵناسییان تێدایه‌، كه‌چی بۆ ئاگاداربوون له‌ ژیانی كۆمه‌لایه‌تی و پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كوردستان، ده‌بی له‌رێگه‌ی بیانی و رۆژهه‌لێتناسه‌وه‌ كورد به‌ خوێندكاران بناسێنن، له‌كاتێكدا سۆسیۆلۆژیای كوردی ئه‌زمون و نمونه‌یه‌كی ناوازه‌ی ناوچه‌كه‌یه‌ به‌بێ تیۆریست و ئه‌كادیمیا زه‌مینه‌یه‌كی له‌باره‌ بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵناس. 

هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌بێ تیۆریست و كۆمه‌ڵناس ناتوانێ خۆی بناسێ و بنه‌مایه‌ك بۆ په‌روه‌رده‌ بونیاتبنێ، مه‌گه‌ر بێ باك بێت به‌رامبه‌ر به‌ بوونی خۆی وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ره‌سه‌ن هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی هین دیان یۆنان و چین هه‌یانه‌، ئه‌و فاكته‌ كۆمه‌لێیه‌تیه‌ی كه‌ له‌نێو كوردستان به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندنترین شێوه‌ی ژیانه‌ به‌بێ پێكه‌وه‌ ژیانی راسته‌قینه‌، وردبینیه‌كی كۆمه‌لێیه‌تی بۆجوگرافیای دانیشتوانه‌كه‌ی گه‌ره‌كه‌، وه‌ختێك ده‌بینین عه‌لائه‌دین سه‌جاده‌ی له‌كتێبی ( رشته‌ی مرواری) كه‌ چه‌ندین جار له‌لایه‌ن بیرته‌سك و كۆنه‌په‌رسته‌كانه‌وه‌ سوتێنرا، ئه‌و له‌رێگه‌ی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆك و حكایه‌ت و سه‌ربورده‌ی كۆنه‌وه‌ ده‌یگێڕێته‌وه‌، تێده‌گه‌ین له‌وه‌ی كه‌ نوكته‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی سۆسیۆلۆژییه‌ به‌دیوه‌ پۆزه‌تیڤه‌كه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی به‌ نیگه‌نیتیڤ ته‌ماشای ده‌كات، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئاوه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌ك كه‌سانی وه‌كو عه‌زیز نه‌سین وچارلی چاپڵن نوسیان و نماشیان كرد، له‌مه‌شدا كورد كه‌مته‌رخه‌مه‌ و بێ به‌ها ته‌شماشای چیرۆكه‌ مێژوییه‌كانی خۆی ده‌كات. 

روویه‌كی دیكه‌ی پۆزه‌تیڤ بوونی كۆمه‌ڵناس، ئه‌وه‌یه‌ (ژان بۆدریار) كۆمه‌ڵناسی ناوداری فه‌رانسی، 1929_2007 به‌وپه‌ڕی وردبینییه‌وه‌ گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ به‌فاكته‌وه‌ باسكردووه‌ و دواتر كردونی به‌نوكته‌، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش هه‌موو فاكته‌كانی به‌ كۆمه‌ڵێك وشه‌ی زانستی و مانای واقیعیی به‌كاربردووه‌، به‌لێم باس له‌ گرینگی رۆڵی ئه‌و بابه‌ته‌نانه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌و سه‌رقاڵ بووه‌ به‌وه‌ی مرۆڤ بۆ جارێكی تر دوای ئه‌و هه‌موو ئاڵوگۆڕه‌ له‌ قۆناغ و پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی مرۆیی و هاتنی مۆدێلی ژیان و قسه‌كردن و مانا به‌خشین به‌شته‌كان و دیارده‌كان، پرسیارێكی نوێی جه‌وهه‌ری له‌ خۆی ناكات، بۆچی نایهه‌وێ خۆی بناسێت به‌ بارته‌قای ئه‌و ئێستایه‌ی كه‌ تێیدا ده‌ژی فاكته‌كان ناخوێنێته‌وه‌ و نرخ بۆ كۆمه‌ڵناسی دانانێ. 

ئاشوب یه‌كێك له‌و تیۆرانه‌یه‌ كه‌ سه‌رده‌مانێك پۆستمۆدێرنه‌كان له‌ بواری كۆمه‌ڵناسی زانستی سه‌رقاڵ كردبوو، فه‌لسه‌فه‌ گه‌ره‌كی بوو بزانێ چۆن و به‌ چ خێراییه‌ك ئه‌و دیاردانه‌ بپارێزێ، پرسی كۆتایی پرسێكه‌ ته‌نها بۆ مێژوو ناكرێ به‌كاربێت وه‌كو ئه‌وه‌ی فۆكۆ یاما لاسایی هیگڵی كرده‌وه‌، به‌ڵكو وه‌كو ئه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆژیا له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری كردوویه‌تی. ژیان ئێستا پڕبووه‌ له‌ ئاشوب، ئاشوبی جه‌نگی تایبه‌ت و جه‌نگی نێوانه‌كان و په‌ڕه‌گرتنی ته‌كنۆلۆژیای سه‌ربازی و په‌ڕه‌سه‌ندنی نه‌خۆشی و یه‌كتر قبوڵ نه‌كردن و ململانێی نێوانه‌كان و دژه‌كان هه‌مووی له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت نه‌ك گشت، كه‌وابوو كورد ئێستا له‌هه‌موو كاته‌كانی تر پێویستی به‌ كۆمه‌ڵناسه‌ كه‌ هیچ خه‌مێكی لێناخوات، چونكه‌ كارێكی قورسه‌.

  • 1