سمكۆ محه‌مه‌د / عێڕاق. . سه‌رتای كۆتایی
ئه‌وه‌ی عێراقی خسته دۆخی سه‌ره‌تای كۆتایی به‌و شێوه ژیانه سیاسیه‌ی كهئهمنیهتی گشتی خستۆته مه‌ترسیه‌وه، ئه‌جێندایه‌كی نادیاری دوو جه‌مسه‌رییه، هه‌م نێوخۆیی و هه‌م ده‌ره‌كییه، چونكه ده‌ركه‌وت كه نه‌بۆ ئاستی ده‌ره‌وه ئه‌م دۆخه ناجێگیره سیاسیه‌ی عێراق سوودی ده‌بێت و نه بۆ ئاستی نێوخۆش نه‌شه‌ڕ و نه ئاشتی سوودی ده‌بێت، بۆیه هه‌نگاوی یه‌كه‌م له پیشكه‌شكردنی پڕۆژه چاكسازیه‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی یه‌وه ده‌ستیپێكرد بۆ حكومه‌ت كه بێنهتانه كورد و نه‌یاره‌كانی خسته دۆخی توڕه‌بوون و ناڕازییه‌وه، هه‌نگاوی دووهه‌م سه‌رهه‌ڵدانی لهناوكاوی سیناریۆكه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بوو له هۆڵی پارله‌مان كه‌بووه هۆكاری كێشه له نێوان فراكسیۆنه كوردیه‌كان و دواجاریش به‌زۆری هێز هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی پارله‌مانی عێراق و په‌كخستنی ئه‌و دهوڵهتداریهی كه بهقۆڕم بوونی هه‌بوو، هه‌روه‌ها نه‌مانی رووبه‌رێكی ئازاد بۆ مانه‌وه‌ی گروپی سوننه له‌و پرۆسه سیاسیه شلۆقه‌ی عێڕاق و بوونی هه‌واڵێكی نافه‌رمی كه گوایه ئه‌گه‌ری كودێتایه‌كی سه‌ربازی بۆ ته‌واوی داموده‌زگاكان هه‌یه وه‌كو چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی، ئه‌مانه هه‌موو ئاماژه‌ن كه سه‌ره‌تایه‌كه بۆ كۆتاییهاتنی ژیانی سیاسی له‌عێراق.
ئه‌وه‌ی كه تائێستا بۆته هه‌واڵی سه‌رجه‌م میدیاكانی نێوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی هه‌موو ئه‌و دیمه‌نانه‌ی ده‌بینرێت له سیناریۆی مالیكی ده‌چێت، چونكه هه‌موو ئه‌و گرفتانه‌ی كه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی و پارله‌مان دروست ده‌بێت، له‌رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه ده‌ستپێده‌كات كه پێشتر له‌گه‌ڵ ده‌سه‌لێته‌كه‌ی مالیكی بوون له حكومه‌تی رابردوو، به‌وپێیه‌ی كه جومگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت له‌عێراقدا له‌سه‌ر بنه‌مای پشكی سیاسی مه‌زهه‌بی بووه، بۆیه هه‌میشه به‌شێك له‌و مه‌زهه‌بانه له پرۆسه‌كه دوورده‌خرێته‌وه، ئه‌ویدیكه ده‌كه‌وێته بیری ئه‌وه‌ی تۆڵه له‌ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی پارله‌مان و حكومه‌ته‌كه‌ی دوای خۆی بكاته‌وه، ئه‌مه‌ی ئێستا كه پارله‌مانتاره مانگرتووه‌كان به‌شێكی زۆریان له حیزب و فراكسیۆنه‌كه‌ی مالیكی ین، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی گروپه چه‌كداره‌كانی نێو حكومه‌ت كه سه‌ربه مالیكین، باشترین سه‌لمێنه‌ره كهبنیازن كۆتایی به‌و دۆخه هه‌میشه‌ییه بهێنن.
ئه‌م دۆحه سیاسیه‌ی عێڕاق لهبارێكدا كارتێكی به‌هێزه به‌ده‌ست كورده‌وه بۆئه‌وه‌ی هه‌م یه‌كگرتوو بن و هه‌م لانیكه‌م بیانوویه‌كی به‌هێزیشه بۆ خۆ كشانه‌وه‌ی كورد له ده‌وڵه‌تی عێڕاق كه شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه و كه‌س نامه‌ی ئه‌ویتر ناخوێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه ره‌نگاوره‌نگی له پارله‌مان مانای پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی نه‌ك كۆمه‌لێیه‌تی، به‌ڵكو لێبورده‌یی سیاسیش نه‌بوو، تهشیركردن به‌پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌ك و رێزنه‌گرتن له‌مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌هه‌موو فراكسیۆنهكانیهوه، ده‌ریخست هه‌وڵێك هه‌یه بۆ خوڵقاندنی دۆخێكی مه‌ترسیدارتر له‌وه‌ی هه‌یه، بۆیه ئه‌مه سهرهتایهكهیهتی و دوور نییه كۆتاییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كۆتایهاتنی داعش له‌ناوچه‌كانی موسڵ و به‌شه سوننیهكهی كوردیش ببێته ئه‌و قه‌واره سیاسیه‌ی كه سه‌رقاڵیه‌تی، له‌بارێكی دیكه‌شه‌وه ده‌شێ ئه‌و سیناریۆیه‌ی ئێستا كه كورد گڕی ئاگره‌كه‌ی زیاد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بسوتێ و دووكه‌ڵه‌كه‌ی زیاد بكات تاكو هه‌موولایه‌ك بێزاربن، لانیكه‌م ئاگاداری به‌شێك له زلهێزه جهانیهكانی پێوه گرێدرابێت، تاكو پاساوێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی دان به بوونی ده‌وڵه‌تۆچكه‌یه‌كی دیكه‌دا بنرێت كه ناوی كوردستانه، كه‌وابێت سه‌رتای كۆتایی لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات و ره‌نگه دوا وێستگه‌ی پێكه‌وژیانی سیاسی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كانی عێراق بێت.