ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سمكۆ محه‌مه‌د/ رێكه‌وتنی یه‌كێتی و گۆڕان. نوێكردنه‌وه‌ی 50 به‌ 50

ئه‌و رێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌ی كه‌ له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان قسه‌وباسی لێوه‌ده‌كرێت و بۆته‌ هه‌واڵی میدیاكان و پارتیش به‌بیاتنوویه‌كی سیاسی پێشوازی لێده‌كات، دیوێكی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌و كێشه‌ سیاسییه‌ رزگاری ده‌بێت كه‌ زۆنی سلێمانی له‌ژێر سایه‌ی یه‌كێتیدایه‌ و گۆڕان مومامه‌ره‌سه‌ی سیاسی جیاوازی ده‌كرد كه‌ دژی رێكه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی بوو، دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی كێشه‌ی پارله‌مانی و ده‌ستووری و دیبلوماسیه‌تی هه‌رێمایه‌تی چاره‌سه‌ر كردووه‌، هه‌روه‌ها به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان وه‌لێمدانه‌وه‌ بوو به‌وه‌ی كورد گوتارێكی یه‌كگرتوویی نییه‌، به‌لێم قه‌تیسكردنی رێكه‌وتنه‌كه‌ دیسان وه‌كو ناساندنێكی نوێ به‌ناوی هاوپه‌یمانی كه‌له‌ راستیدا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ 50 به‌ 50، مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و فه‌زا كۆنه‌یه‌ كه‌ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ كه‌نارگیركردنی هه‌موو ئه‌و هێزه‌ سیاسیانه‌یه‌ كه‌له‌سه‌ر شانۆی سیاسی كوردستان به‌شداری ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها كه‌نارگیركردنی مافی ده‌نگی خه‌ڵكه‌ كه‌بریتیه‌ له‌فه‌زای گشتی و سیاسه‌تێكی كلاسیكی. 

ئه‌م رێكه‌وتنه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان وه‌كو گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزێكی گرژی دیكه‌ی یه‌كێتی بۆ ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌، ئه‌گه‌ر به‌ مۆدێلێكی نوێوه‌ نه‌یاته‌ نێو سیاسیه‌ته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌م مۆدێله‌ كۆنه‌ به‌سه‌رچووه‌، ته‌نها ئه‌وه‌نییه‌ كه‌ ئه‌م دوو پارته‌ سیاسیه‌ پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییان زۆره‌ و خاوه‌ن پێگه‌ن له‌ هاوكێشه‌ی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی، گوایه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌نگی زۆرینه‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه‌ كه‌نه‌یانتوانیوه‌ سیاسه‌تی سالێنی رابردوو دوپات بكه‌نه‌وه‌، بۆنمونه‌ ئه‌و گه‌مه‌ سیاسیه‌ی كه‌به‌ر له‌ هاتنی داعش و به‌ر له‌ هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی ئه‌و هێزه‌ سیاسیانه‌ی به‌ناو ئۆپۆزسیۆن بوون، به‌شێك له‌و فه‌زایه‌ پێكده‌هێنێت كه‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ خاڵی سفری سیاسه‌ت، به‌وپێیه‌ی كه‌ رێكه‌وتنێكی وه‌ها له‌نێوان یه‌كێتی و گۆڕان دێته‌ كایه‌وه‌، پارتی ئه‌مه‌ی وه‌كو هه‌لێكی دیكه‌ی سیاسی ده‌بینێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆشی وه‌كو هێزی یه‌كه‌می پارله‌مان بتوانێ هاوپه‌یمانی نوێ بكات تاكو نیسابی یاسایی دروست بكات و له‌ پارله‌مان دوچاری كێشه‌ نه‌بێت. ئه‌مه‌ به‌هه‌موو كێشه‌ سیاسیه‌كانیه‌وه‌ كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی سیاسیه‌ له‌ نێو ده‌سه‌لێتێكی دیموكراسی و مۆدێرن، چونكه‌ ناكرێ دوو پارتی سه‌ره‌كی حكومڕانی بكه‌ن و هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكیش نه‌بینرێت له‌و دیارده‌ سیاسیانه‌ی كه‌ده‌سه‌لێتی بچووك بچوكی دروستكردووه‌، ئه‌م ده‌سه‌لێته‌ بچوكانه‌ش له‌وێوه‌ شه‌رعیه‌تیان وه‌رگرتووه‌ كه‌هه‌ریه‌ك له‌و دوو پارته‌ به‌خاتری تێكنه‌چوونی رێكه‌وتنه‌كه‌یان، كه‌واته‌ مۆدێلێكی دیكه‌ی 50 به‌ 50 ی كۆنه‌. 

من له‌م نوسینه‌دا كه‌قسه‌ له‌سه‌ر رێكه‌وتنی ستراتیژی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كه‌م، مانای ئه‌وه‌نییه‌ كه‌دژایه‌تی رێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌كه‌م، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ ره‌خنه‌ له‌و ستایله‌ سیاسیه‌ بگرم كه‌ گۆڕان پێشتر دژی ئه‌وه‌بوون كه‌ نابێت یه‌كێتی و پارتی سه‌نته‌ری سیاسی ده‌سه‌لێت بن و خه‌ڵك پشتگوێ بخه‌ن، چونكه‌ ئه‌م ئه‌زموونه‌ شوناسی هه‌رێمی كوردستان دوور ده‌خاته‌وه‌ له‌ دیموكراسیه‌ی كه‌ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، كه‌چی ئێستا گۆڕان بۆ ئه‌وه‌ی شكستی سیاسی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ ده‌سته‌بژێری سیاسی و به‌ خه‌ڵك داوه‌ بشارنه‌وه‌، هاتوون له‌رێگه‌ی ئه‌م رێكه‌وتنه‌وه‌ ده‌یانه‌وێ رابردوو ته‌نها وه‌كو پنتێكی قۆناغه‌ سیاسیه‌كان بناسرێت، له‌راستیدا ئه‌مه‌ هه‌قیقه‌تی سه‌روه‌ختی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌وان بووه‌ كه‌ كاتیان ته‌واوبووه‌ نه‌ك ئاره‌زووی بزوونته‌وه‌كه‌ بێت، به‌مانای ئه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی پۆزه‌تیڤ بووه‌ له‌موماره‌سه‌كردنی ژیان ئۆپۆزسیۆنی، له‌حاڵێكدا ئه‌گه‌ر شه‌رمی سیاسیش قبوڵ بێت، ئه‌وا رێكه‌وتنه‌كه‌ جگه‌ له‌نوێكردنه‌وه‌ی سیستمی شكستخواردووی 50 به‌ 50 سالێنی رابردوو زیاتر، شتێكی تر نییه‌. 

  • 1