سمكۆ محه‌مه‌د/ سایكس بیكۆیه‌كی تر به‌ڕێوه‌یه
100 سال به‌سه‌ر رێكه‌وتنێكی وه‌ك سایكس بیكۆ تێپه‌ڕده‌بێت و كورد پێی وایه كه ئه‌مه تاكه ده‌رفه‌ته كه به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه ناوی هاتووه، تاكو كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێ بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، كه‌چی ئامریكیه‌كان له‌گه‌ل! نه‌یاره‌كانی دیكه‌یان وه‌كو روسیا و رۆژئاواییه‌كان، خه‌ریكی رێكه‌وتنێكی دیكه‌ن بۆ دابه‌شكردنی ناوچه‌كه كه كوردستانی گه‌وره‌ش به‌شێكه له‌و رێكه‌وتنه و هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیاش ده‌بنه بالێنس بۆ شێوازێكی دیكه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كردنی ئا‌مریكا و روسیا كه داوای پشك ده‌كه‌ن له‌سامانی سروشتی و ده‌وڵه‌مه‌نبوونی ناوچه‌كه له نه‌وت و ماتریاله‌كانی تر، كه‌وابوو ئه‌مه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكه‌وتنه‌كه نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له‌شوێنی ئه‌وه رێكه‌وتنێكی تر به‌ڕێوه‌یه.
مایكڵ و‌لیامز دیپلۆماتكار و سیاسه‌توانی ئامریكایه، له‌هه‌فته‌نامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت باسی ئه‌وه‌ی روونكردۆتهووه، ئه‌وه‌ی له 100 ساڵی رابردوو رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كرا بۆ دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی ئیبمراتۆریهتی عوسمانی بوو كه له‌سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستكه‌وته‌كان به‌سه‌ر به‌ریتانیا و فه‌رانسه دابه‌شكرا و كوردی تێدا بوو به‌قوربانی، ئێستا ئه‌و رێكه‌وتنه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه له‌خزمه‌ت هێزه‌كانی دیكه‌ی ئاماده‌ن له ناوچه‌كه، ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر له 100 ساڵی رابردوو ئه‌و سنووره‌ی به‌لم دروستكرا، ره‌نگه ئێستا به‌خزمه‌تی كورده‌كان جارێكی تر به‌خوێن دروستبكرێته‌وه، ئه‌م سیناریۆیه وه‌كو سه‌رده‌می دابه‌شكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی كۆن وایه، چونكه گۆڕینی دیمۆگرافیای ئاینی بۆ نمونه ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا هه‌ریه‌ك له ولێتانی یۆگسلافیا و چیك و سلۆڤاكیا، له‌سه‌ر بنه‌مای دوو مه‌زهه‌بی ئاینێكی دیكه له‌ناوچه‌كه كه له‌نێوان ئه‌رسه‌دۆكسی و كاسۆلیكی ئه‌وروپای رۆژههلێتی بوو، لێره لهرۆژههلێت كه به‌تایبه‌تی ولێتی كوردانه و دابه‌شكراوه، ئه‌مجاره‌یان هه‌مان سیناریۆیه به‌لێم له‌نێوان سوننه مه‌زهه‌ب و شیعه مه‌زهه‌بی ئیسلام ده‌بێت، چونكه دوو جه‌مسه‌ری دژ به‌یه‌كی ئاینین و دابه‌شبوونه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، بۆیه ئه‌گه‌ر كورده‌كان له‌م نێوه‌نده‌دا خه‌ریكی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی بن، ره‌نگه زیان بكه‌ن، چونكه جه‌نگه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت و كوردستانی گه‌وره نابینن، ئه‌مه به‌رده‌وامی بوونه له‌جه‌نگ باشترین رێگه ده‌بێت بۆ هه‌ر یه‌ك له ئا‌مریكا و روسیا و ولێتانی دیكه تا رێكه‌وتنێكی تر بكه‌ن.
ترسی مایكل وه‌كو نوسه‌ر و سیاسه‌توانێك بۆ ریكهوتنێكی تر له‌ناوچه‌كه له‌بری شانسێك بێت بۆ كورده‌كان، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نه‌مانی جوگرافیا له‌نێوان سوریا و توركیا و عێراق و ئێران به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگه نادیاره‌كانه‌وه و كه بیانووی یه‌كه‌م بوونی داعشه، جارێكی تر ئه‌م ده‌وڵه‌تانه هار ده‌كات و چاوچنۆكتر ده‌بن له‌ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و سنووره جوگرافیایه‌ی كه كورده‌كانی تێدایه له چوارپارچه‌ی كوردستانی گه‌وره، هه‌رئه‌وه‌ی كه ململانێكان هێنده‌ی تر قورس‌تر بوونه، كارێكی كردووه كه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه جارێكی تر نه‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان و وه‌كو به‌ریتانیا و فه‌رانسه‌ی به‌ر له100 ساڵ، چاویان له ئاسن و فسفۆڕ نه‌بێت، به‌ڵكو چاویان له‌وه‌یه عه‌مباره‌كانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه كه پڕیه‌تی له‌چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی، چونكه هه‌م سعودیه له‌خزمه‌ت توركیایه به‌وپێه‌ی كه له‌به‌ری سوننه مه‌زهه‌به و به‌رده‌وامه له‌ئیداره‌دانی جه‌نگ و باشترین كڕیاری چه‌كه، هه‌م شیعه‌كان ئێران له خزمه‌ت شیعه‌كانی ناوچه‌كه‌ن و نمونه‌ش سوریا و پارچه‌كانی تر له‌خزمه‌ت روسیایه و هاوكاری گروپه چه‌كداره‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش زیانی كورده‌كانه ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق و پێگه‌ی خۆیان له‌سه‌ره‌تاوه قایمتر نه‌كه‌ن، به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بچن زیان ده‌كه‌ن، كه‌وابوو ئه‌مه سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه رێكه‌وتنێكی تر به‌ڕێوه‌یه له‌بری سایكس بیكۆ.