ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ساڵح موسلیم كەسایەتی و خەباتگێڕێكی دیاری خۆرئاوای كوردستانەو لەرووی هەڵوێست و دەربڕین و مامەڵەكردن و شێوازی قسەكردن توانیویەتی وەكو سیاسییەكی رۆشنبیرو وردەكارو لێزان ئامادەیی خۆی لەسەر ئاستی جیهانی و كوردستانی بسەلمێنێت، بەڵام رەجەب تەیب ئەردۆغان كەسایەتییەكی راڕاو دوو روو هەڵچوو بێ‌ سەروبەری توركیایەو قسەو هەڵوێستەكانی دژ بەیەك و یەكتربڕن زۆری نەماوە ببێتە محەمەد سەعید سەحافی وەزیری رۆشنبیری سەردەمی بەعس كەلەسەرو بەندی تێك شكانەكانی سوپای بەعس كۆنگرەی رۆژنامەوانی درۆی دەبەست.

ساڵح موسلیم بەقسەو كردەوە بەو پەڕی راستگۆیی و دڵسۆزی نوێنەرایەتی ئامانج و هیواو كێشەی گەلەكەی دەكات و ئەو گەلەی فتوحات ئاین بەشی زۆری كولتورو مۆركە نەتەوایەتییەكەی وێران كرد، سەرمایەداری دنیا نیشتمانەكەی دابەشكرد، بەڵام ئەردۆغان سەرۆكایەتی وڵاتێك دەكات كەكاتی خۆی كۆمەڵێك پێ بەزەرگەو كۆچەری خێڵی دڵرەقی سەدان ساڵ بەر لە ئێستا لەو دیوو چیا عاسێیەكانی سێ‌ گۆشەی روسیا و ئێران و قەوقاز هاتن و خاكی ئەرمەن و كوردو كۆمەڵێك نەتەوەیی تریان داگیركردو شارستانیەت و كولتورو ژێرخانەكەیانی وێران كردو لەسەر دارو پەرووی داروخاوی ئەوان دەوڵەتێكی فاشی ناسیۆنالستی ئاینیان دروستكردو ناویان نا توركیا.

ساڵح موسلیم نوێنەرایەتی فیكری مۆدێرنی دیموكراسیەت – عەلمانیەت مافی مرۆڤ و بەیەكەوە ژیانی گەلان دەكات و لەهەموو وتارو لێدوان و لەكاتی دەربڕینی هەڵوێستە سیاسییەكانی خۆی و حزبەكەی توندو تیژی و زەبرو زەنگ رەتدەكاتەوەو دەڵێت دیالۆگ و دیموكراسیەت سایەو سێبەرێكە لە ژێریدا هەموو گرێ‌ كوێرەكان دەكرێنەوەو دیموكراسیەت تاكە رێگای چارەسەركردنی گشت كێشەكانەو كوردیش گەلێكە دەیەوێت بەتەنایی و ئاشتی و دیموكراسی لەسەر خاكی خۆی بژی.

ئەردۆغان تورك بەنەتەوەی سەردەست و كوێخاو پاشای سەری عەرشی زەمین دەزانێت و بەسود وەرگرتن و پابەندبوونی بە درندەیی عوسمانیەكان و فاشیزمی تورانییەكان و بەستەڵەكی ئیسلامی سیاسی درێژە بە سەركوت كردن و قەڵا چۆكردنی گەلی كوردو گەلانی تر دەدات.

سەرەنجام ساڵح موسلیم خەباتگێڕو كەسایەتییەكی جوان و ئاشتی خوازو دیموكراسی خوازی سەردەمە، ئەردۆغان نەخۆشێكی سیاسیەو دەیەوێت هەم وەكو هیتلەرو مۆسۆلینی و هەم وەكو ئەتاتورك و سوڵتانێكی سەر عەرشی داروخاوی عوسمانی بەداگیركردنی خۆرئاوای كوردستان بوونی خۆی بسەلمێنێت.

كەچی داخ و هەزار داخ بەبەرچاوی هەموو دنیا لەوڵاتێكی دیموكراسی كە شانازی بەمۆدرێرنەو فەلسەفەی كانت و عەقلانییەت و رۆشنگەری دەكات كەلەبچە دەخرێنە دەستی (ساڵح موسلیم)ی گەورە تێكۆشەرو هەردوو دەستی ئەدژیهای ئاساس ئەردۆغانیشی واڵا دەكرێت بۆ سەربڕینی شارە سەربەرزەكەی (عەفرین).

ئەوەیە كە ماركس زیاتر لەسەد ساڵ بەر لە ئێستا گوتی سەرمایەداری نرخی مرۆڤ بەو بڕە سەرمایە دەپێورێت كە هەیەتی نەك مرۆڤ بوونەكەی، بەڵێ‌ راستە سەرمایەدار دوو رووە پاروی چەور لە كوێیە رووی بلوێری لەوێیە.

  • 1