ئەم هەواڵە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

زۆر دەمێكە خۆت و باوكە بەڕێزەكەت و دایكە مهیرەبانەكەت یەكە یەكەی ئەندامانی بنەماڵە ماندوو نەناسەكەت لێرەن لەم وڵاتە، بەگاسنی دڵسۆزی و ورەو ئیرادەو خەمخۆریتان بۆ ژیان زەوی ئومێدو زانین و تازەگەری دەكێڵن، چەندین ساڵە رێگا كۆتایی دێت و كاروانی رۆیشتنی ئێوە رووەو خۆر كۆتایی نایەت.

هاوڕێم سامان هیدایەت.. تۆ منداڵ بووی بە وێنەی بێچووە باڵندەیەك لەو چڵ بۆ ئەو چڵ و لەوسەر بۆ ئەوسەری چیمەنی تەڕو سەوزەڵانی ژیاندا باڵە فڕكێت بوو، هەموومان نەمانزانی كە لەناخت هونەر بەهەموو رەگەزو رەنگەكانی بەهەموو ماناو جوانییەكانی بەوێنەی رووبارێك چ شەپۆڵانێك دەدات، نەماندەزانی ئەوەی كە ئێستا هەی بۆیەش مەملەكەتی قەدرنەزان و وڵاتی نان بۆ قەساب و گۆشت بۆ نانەوات!! بەجێهێشت و رووەو وڵاتی ماركس و كانت، ئەڵمانیای سەرزەمینی عەقڵانییەت و رۆشنگەری سەری ناچاری و غەریبیت هەڵگرت و بەوێنەی (نالی)یەكی بچكۆڵە لە غوربەت و تاراوگەدا بارگەت خست. بەڵی هەرزوو ئەوان تۆیان ناسی، زانییان گەیشتنی تۆ بۆ ئەوێ‌، هەڵقولێنی كانیلەیەكی تری هونەرو جوانسازییە، بۆیەش وەكو كۆچبەرو غەریبەیەك نا، بەڵكو وەك ئەوەی كەهەی وەكو هونەرمەند باوەشی دایكانەیان بۆ كردیەوە.

چاوت ماچ دەكەم و سەرخوازی و تەمەن درێژی و بەردەوامیت ئاواتمە، مایەی شانازی گەل و حزب و من و سەرجەم هاوڕێكانی سامان هیدایەت.

  • 1