ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  
 
زیرەک کەمال/ ماڵ
نووسینی زیرەک کەمال
ماڵ بۆمرۆڤ ئەوشوێنەیە کەوێستگەی حەسانەوەو بەخشینی ئارامیە ، هەموو مان بەیانیان زوو کەلەماڵ دەردەچین وبۆ دابین کردنی پێداویستیەکانی ژیان ڕوو لەدەرەوە دەکەین چەندە هیلاک بین چەندە بەدەست ئیش کردنەوە ماندووبین ،ئەوا بۆحەسانەوە ڕوو لەماڵەوە دەکەین ، ماڵ لەکەلتوری گەلەکەمان بەردەوام بەجوانترین وباشترین شوێن ناوی هێنراوە . لەسنوری سلێمانی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەگەر خۆشەویستی بۆکەسێک نیشان بدەن پێی دەڵێن ماڵەکەم ، لەناو کوردەواری بەگشتی ئەگەر لەبەرامبەر چاکەیەک سوپاسی کەسێک بکرێت پێی دەڵێن ماڵت بەخانئ خوای بی ،یان دەڵێن ماڵت ئاوەدان بی ، ماڵت هەزار ماڵی لئ بکەوێتەوە ، خۆشترین گۆرانی ماملێش گۆرانیەیە ( ئەوڕێزە ماڵەی بەماڵی نگۆوە هەمووم خۆش دەوێت بەبۆنەی تۆوە ) ماڵ هێماو شوێنی خۆشەویستانی ئێمەش بوە ، ئەوەنیە کوڕە لاو بەوپەڕی حەسرەتەوە هاواردەکات ( ماڵێک باری کرد کەس نەیگێڕاوە بۆخۆم دانیشتم دڵی خۆم داوە ) ٚ ئێستاش کە پەتای کۆڕۆنا کۆی مرۆڤایەتی هەراسان کردووە ، سەرۆک، وەزیر ، پزیشک .پۆلیس ، مەلا ، قەشە ، حاخام ، هەموویان داوامان لئ دەکەن بۆخۆپاراستن لە کۆڕۆنا بچینەوە ماڵەکانمان ، ئەمەش پێمان دەڵێت لەوتەنگانەیەی کۆڕۆنا دروستی کردووەو بۆخۆپاراستن لەمەرگ و نەخۆشی لە کۆڕۆنا تەنها ماڵ فریامان کەوت ، نە فەرمانگە نە قوتابخانە نەحکومەت وپەرلەمان و پۆلیس وسیاسەت دادی نەداین وهەموویان دەستیان بەڕوومانەوە نا پێیان گووتین ئێمەناتوانین بتان پارێزین و بڕۆنە ماڵەکانتان ، من کەگوێ بیستی ماڵ دەبم یەکسەر دایکم بیردەکەوێتەوە . بۆیە دەڵێم سوپاس بۆتۆ دایە ئایشەخانی هاوسەری کمال بەگ ،کەمناڵ بووم ئامۆژگاریت کردم و فێرت کردم کەماڵ شوێنی حەسانەوەو ئارامیە، بەردەوام پێت دەگووتم وەرەوە مارئ ڕۆرە باسەرمات نەبی ، ماڵ لای من لەئێستادا هەرشوێنی خۆپاراستن نیە لەکۆڕۆنا ، بەڵکو خۆشی وگرنگیەکەی لەوەشدایە کە دلارام ی هاوسەرم کەجوانترین هێمای ئافرەت و هاوسەرێتیە بەڕێوەی دەبات .
  • 1