ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لە ٧ی نۆڤەمبەری ئەم ساڵدا ١٠٠ ساڵ بەسەر شۆڕشی مەزنی ئۆكتۆبەردا تێدەپەڕێت. ، كە بە وەدیهێنانی یەكەم ئەزمونی دەسەڵاتی چینی كرێكار تواندرا هاوسەنگی هێز لە جیهاندا بگۆڕدرێت و رێگای خۆشكرد بۆ جیهانێك بێ چەوساندنەوەی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە.

لە شۆڕشی مەزنی ئۆكتۆبەردا، كەلەدواكەوتووترین وڵاتی سەرمایەداری ئەوكاتەی جیهان (روسیا) هەڵگیرسا، توانی بۆ یەكەمین جار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، لە (١\٦) جیهان سیستەمێكی ئابوری- كۆمەڵایەتی خودی دامەزرێنێت، دروشمی سەرەكی شۆڕش برێتی بوو لە (نان، ئاشتی، زەوی، هەموو دەسەڵاتێك بۆ شوراكان)،. شۆڕشی ئۆكتۆبەرئەزمونی بەرجەستەبوونی پەیوەندی نێوان فكرو پراكتیكی شۆڕشگێڕانەی كۆمۆنیستی بوو و هزرو خەرمانی سۆشیالیستی دەوڵەمەندتر كرد.كە توانی وەرچەرخانێكی گەورە لە پیشەسازیی و كشتوكاڵ و زانست و ژیانی كلتوری و خزمەتگوزاریی بە خۆرایی و یەكسانی نێوان ژن و پیاوو ئاسوودەیی بۆ منداڵان وەدی بهێنێت. 

لەسەر ئاستی جیهانیش، شۆڕشی ئۆكتۆبەر كۆتایی بە شەری جیهانی یەكەم هێناو بوە هۆی ئاشتیی جیهانی. جگە لەپەیرەوكردنی مافی بریاردانی چارەنوسین بۆ گەلانی ئیمپراتۆرییەتی روسیا، پشتگیری لە خەباتی گەلانی ژێر دەستە كرد بۆ بریاردانی چارەنوسی خۆیان.

شۆڕش بوە هۆی رووخانی سیستەمی ئیستیعماری ئیمپریالی. پاڵپشتی لەهەموو پارتە شۆڕشگێرو رزگاریخوازی لە جیهان كرد. دەستی هاوكاری بۆ زۆرێك لە وڵاتانی تازە پەرەسەندو درێژكرد . 

وەك چۆن ئەم شۆڕشە لە روی هزری و تیۆرییەوە بوارێكی فراوان و دەوڵەمەندی روخساند بۆ پەیرەوكردنی سۆشیالیزم، بەهەمان شێوە هەرەسهێنانی یەكێتی سۆڤیەت، زیانێكی گەورە بوو بۆ مرۆڤایەتی. دوای ئەم ئەزمونە پرسیارگەلێك رووبەرووی مرۆڤایەتی وكەسانی یەكسانی خوازو كۆمۆنیست دەبێتەوە لە ئاستی هزری وپراكتیكی ئەو ئەزمونە .لەبارەی زەمینەكانی سەرهەڵدانی ،ولێكەوتەو دەستكەوتەكانی لەسەر مێژوی مرۆڤایەتی و دواتریش كەوتنی وەك ئەزمونێك .

******************************************************

بۆ وەستان لەسەر ئەم پرسانە، لە ١٠٠ ساڵیادی ئەم شۆڕشە مەزنە ماڵپەری رێگای كوردستان دۆسییەكی تایبەت ئەكاتەوەو بانگێشتی هەموو نووسەران و رۆشنبیران و كۆمەڵناسان لە هەموو رەوتە فیكری و سیاسییەكان دەكات بۆ بەشداریكردن لەم دۆسییەگرنگەدا . 

رێگای كوردستان بۆ لێكۆڵینەوە لە هۆكانی سەركەوتن و هەرەسهێنانی شۆڕشی ئۆكتۆبەر ئەم ئەم تەوەرانە دەخاتەروو: 

- زەمینەكانی سەرهەڵدانی شۆرشی ئۆكتۆبەر ،ولێكەوتەو دەستكەوتەكانی لەسەر مێژوی مرۆڤایەتی چی بوو ؟

- هۆیە مادییەكانی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئۆكتۆبەر؟ دەرئەنجامێكی حەتمی بوو یان كارێكی نوخبەوی؟

- ئایا ئەوەی پەیرەوكرا سۆشیالیزم بوو؟

- هەرەسهێنانی شۆرشی ئۆكتۆبەر فاكتەری ناوەخۆیی یا دەرەكی بوو ؟

- وانە سەرەكییەكانی ئەزمونی شۆڕشی ئۆكتۆبەر و هەرەسهێنانی چین بۆ تێكۆشانی ئەمرۆ و رووبەروو بوونەوەی هەژاری و شەڕ و تیرۆرو تێكدانی ژینگە؟

- شۆڕش‌و ڕیفۆرم‌و بەرپرسیارێتی سۆشیالیست‌و كۆمنیستەكان لە كوردستاندا چییە ؟

- خاڵی هابەش و ناكۆكی نێوان پارتە چەپ وكۆمەنیستی وكرێكارییەكان لەمرۆدا .

- تاچەند زەمینەی خوێندنەوەیەكی تازە بۆ چەمكی سوسیالیستی هاتۆتە پێش ،رۆڵی رۆشنبیران و پارتە چەپ وكۆمنیستەكان لەم بارەیەوە ؟ 

- هەڵوێست لە بابەتی نەتەوەیی و پرسی مافی بریاردانی چارەنوس ؟

- ئایا پاش ئەم ئەزموونە، ماركسیزم جێگای خۆی پاراستوە وەك میتۆدێكی زانستی بۆ خوێندنەوەی واقیعی ئەمرۆو و رووبەروو بوونەوەی كاپیتالیزم؟ 

- هۆكارەكانی نەبونی بزوتنەوەیەكی چەپی بەهێز ولێكەوتەكانی لەسەر ژیانی جڤاكی لە كوردستاندا ؟

لە رێگای ئەم ئیمێلەوە بابەتەكان وەردەگرین

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.