
بەمەبەستی هەواڵ پرسین لەدۆخی تەندروستی، شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان، سەردانی کەسایەتی دیاری بزوتنەوەی جوتیاری و چالاکوانی مەدەنی (فارس حسێن مەیاس)یانکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی 2026/5/24 شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان، کە پێکهاتبوو لەهاوڕێیان (سوبحی مەهدی و باباعەلی جەباری ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ڕێبازهاشم ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و فازل عەباس ئەندامی مەکتەبی ناوەندی دیموکراسی و پیشەیی).بەمەبەستی هەواڵ پرسین لەدۆخی تەندروستی، سەردانی کەسایەتی دیاری بزوتنەوەی جوتیاری و چالاکوانی مەدەنی (فارس حسێن مەیاس)یان لە گوندی مورتکەی سەر بە شاری هەولێر یانکرد.
شاندەکەی حزبی شیوعی کوردستان، خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەسەلامەتی و جێگیری دۆخی تەندرووستی مام فارس و هیوای تەندرووستیەکی باشتریان بۆخواست.
لای خۆیەوە مام فارس وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکە دەربڕی و سوپاسی کردن.
شایانی باسە بنەماڵەی مام فارس یەکێکە لەبنەماڵە تێکۆشەرەکانی بزوتنەوەی جوتیاری لەدەشتی هەولێر.
