
پێكدادانی ئێران و ئیسرائیل و بەردەوامی نائارامی لە خۆرهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتیش داخستنی گەرووی هورمز، نرخی نەوتی بەرز كردەوە.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت 13 سه‌نت كه ده‌كاته ڕێژه‌ی 0.14% به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 94.38 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكای ڕۆژئاوای ته‌كساس 11 سه‌نت به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 91.41 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
له خولی پێشودا نرخه‌كان به ڕێژه‌ی 5% به‌رزبونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران نوێكرانه‌وه و هێرشه‌كانی له لوبنان هیواكانی بۆ كۆتاییهاتنی نزیك به شه‌ڕی فراوانتر كه‌مكرده‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كۆتاییهێنان به ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژی ئیسرائیل ڕاگه‌یاند، ده‌ستكه‌وته‌كانیان كه‌مكرده‌وه.
