​ئاژانسی ئاکسیۆس و تۆڕی فۆکس نیوز لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ئاشکرایان کرد، موجتەبا خامنەیی بە چوارچێوەی گشتیی ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ ڕازی بووە. 
هەرچەندە ئیمزاکردنی چەند ڕۆژێکی دەوێت، بەڵام بەرەوپێشچوونی جددی هەیە، ئەمریکا سزاکان سووک دەکات ئەگەر تاران سازش لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا بکات.
​هاوکات، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ تاوتوێی لێکتێگەیشتنی کردنەوەی گەرووی هورمزیان کردووە. ناتانیاهۆ جەختی کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێک دەبێت ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و بردنە دەرەوەی ماددە پیتێنراوەکان. ترەمپیش دڵنیایی داوەتە ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی لەسەرجەم بەرەکاندا.
​لەلایەکی دیکەوە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند لەگەڵ شاندێکی عومانیدا گفتوگۆیان لەسەر بنەماکانی پەڕینەوە لە گەرووی هورمز کردووە بەجۆرێک کە سەروەریی وڵاتانی ناوچەکە بپارێزرێت. 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا