ڕاپۆرتە میدیاییەکان بە پشتبەستن بە​سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، ئاشکرایان کردووە کە ناکۆکی توند لەنێوان دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل و هەندێک بازنەی ناو ئیدارەی ئەمریکادا هەیە، کە تۆمەت ئاراستەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا جی دی ڤانس)کراوە بەوەی وردەکاریی پلانێکی نهێنی (مۆساد)ی بۆ سەرۆکی تورکیا (رەجەب تەیب ئەردۆغان) دزە پێکردووە بەمەبەستی لەباربردنی.
​بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئەو پلانەی لەناو ڕێڕەوەکانی مۆساددا گفتوگۆی لەسەر کراوە، ئامانجی لاوازکردن یان رووخانی ڕژێمی ئێران بووە لەڕێگەی جووڵەیەکەوە کە پشت بە چەکدارانی کورد دەبەستێت، بەڵام ڕووبەڕووی ناڕەزایەتی بووەتەوە لەناو ئیدارەی ئەمریکادا، هەروەها بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە وردەکارییەکانی لەڕێگەی کەسانی نزیک لە ڤانسەوە گەیشتووەتە ئەنقەرە.
​ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم بانگەشانە بووەتە هۆی دروستبوونی تووڕەیی لەناو بازنە ئەمنییەکانی ئیسرائیلدا، لە کاتێکدا کەسانی نزیک لە جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕاستیی ئەو تۆمەتانەیان ڕەتکردووەتەوە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هیچ ڕۆڵێکی نەبووە لە دزەپێکردنی زانیارییەکان سەبارەت بە پلانە ئەمنی و هەواڵگرییەکان.
​لە پەیوەندییەکی نزیکیشدا، ڕاپۆرتەکان باسیان لە هەڵسەنگاندنەکان کردووە کە دراونەتە پاڵ سەرۆکی مۆساد کە ماوەکەی بەسەرچووە (دەیڤد بارنیاع)، ئاماژە بەوە دەکات کە فشارە ئابووری و سەربازییەکان بۆ سەر ئێران ڕەنگە ببێتە هۆی لاوازبوونی ڕژێمەکە لە ماوەی داهاتوودا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە مشتومڕەکان سەبارەت بە داهاتووی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و ئەو سزایانەی بەسەر تاراندا سەپێنراون بەردەوامە.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا