
رابیتەی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی نوێترین ریزبەندی هەردوو ئاستە جیاوازەکەی بڵاوکردەوە لە دوای تەواو بوونی جامی رۆلان گارۆس کە یەکیکە لە پاڵەوانێتییەکانی گراند سلام.
یانیک سینەری ئیتالی لە پێشەنگی ریزبەندی ئاستی کوڕاندا مایەوە بە کۆکردنەوەی 13 هەزار و 500 خاڵ بە جیاوازی سێ هەزار و 40 خاڵ لەگەڵ کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی.
ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانیش دوای بردنەوەی نازناوی رۆلان گارۆس پێگەی خۆی لە پلەی سێیەمی ریزبەندی بەهێزتر کرد، ئەلیاسیمی کەنەدیش دوو پلە هاتووەتە پێشەوە و ئێستا لە پلەی چوارەمدایە.
هەریەکە لە بێن شیلتۆن و ئەلێکس دی مینۆر لە پلەکانی پێنجەم و شەشەمدان، نۆڤاک جۆکۆڤیچ دابەزی بۆ پلەی حەوتەم و کۆبۆلی ئیتاڵی دوای ئەوەی پلەی دووەمی رۆلان گارۆسی بەدەستهێنا سەرکەوت بۆ پلەی 10یەم.
لەسەر ئاستی کچانیش، ئارینا سابالێنکای بیلا روسی بە نۆ هەزار و 90 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندیدا مایەوە، رایباکینا و شیفۆنتیک لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان، پیگۆلا چووە پلەی چوارەم.
