
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراودا بڵاویکردەوە کە داواکارییەکانی ریاڵ مەدرید بۆ سزادانی بەرشەلۆنە زۆر لەوە گەورەترە کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن.
ئەو رۆژنامەیە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی یانەی شاهانە داواکارییەکیان پێشکەشی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا کردووە کە سزایەکی زۆر قورسی یانەی بەرشەلۆنە بدات بەهۆی دۆسیەی نیگرێراوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێرێز داوای لە یوفا کردووە، سەرجەم ئەو نازناوانە لە بەرشەلۆنە بسەنرێتەوە کە لە ماوەی بابەتی نێگرێرا تۆمەتبار کراوە و تا ئەم ساتەش لێکۆڵینەوەکان بەردەوامییان هەیە.
رونیکردووەتەوە، یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا پێیوایە یانە کەتەلۆنیەکە پارەی بە ناوبژیوانن داوە لەپێناو ئەوەی کە ئەنجامی یارییەکان لە سوودی ئەوان کۆتایی پێبهێنێت کە ئەوەش بابەتێکی مەترسیدارە.
لە کۆتاییدا باسی لەوە کردووە، لە ساڵی 2023ەوە لیکۆڵینەوە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە کراوە بە تۆمەتی بەکارهێنانی ناوبژیوانن لەپیناو خۆیدا بەڵام تا ئێستا ئەو بابەتە یەکلانەبووەتەوە و دادگای ئیسپانیاش چەند جارێک ئەو تۆمەتەی رەتکردووەتەوە.
