ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان

رۆژی چوارشەممە 2021/3/3 لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان د. كاوە محمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزب، بەیاوەری هاوڕێیان ئەبوكاروان ئەندامی مكتەبی سیاسی و بەرپرسی مكتەبی پەیوەندییەكان و ئیبراهیم سۆفی ئەندامی سەركردایەتی و ئومێد محەمەد ساڵح و هاوتا رەسول ئەندامی مەكتەبی پەیوەندیەكانی ناوەندی، پێشوازیان لە شاندێكی باڵای كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەڕێز كاك عومەر ئیلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، بەڕێزان رەزا عبی جێگری سكرتێری كۆمەڵەو سادق زەندی ئەندامی دەستەی كارگێڕی و عەتا ناسرو كەریم كەریمی ئەندامانی سەركردایەتی كرد.

لە دیدارەكەدا، رەوشی سیاسی ناوچەكەیان خستە بەرباس و گفتوگۆی ئەو مەترسیانەیان كرد كە رووبەرووی هەرێمی كوردستان دەبێتەوە.

هەروەها هەردوولا باسیان لە كۆڕبەندی چەپ كرد كە پێویستە لە داهاتوودا زیاتر كاروچالاكییەكان فرانتر بكرێت.

No description available.

چالاکی حزبی